پارتی ئیسلامی کوردستان: هیوادارین جەژنی رەمەزان ببێتە جەژنی ئاشتی و ئازادی
پارتی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا جەژنی رەمەزانی لە موسوڵمانان پیرۆز کرد.
پارتی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا جەژنی رەمەزانی لە موسوڵمانان پیرۆز کرد.
راگەیەندراوی پارتی ئیسلامی کوردستان (جیک) بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بەم شێوەیەیە:
" ئەوانەی دەڵێن تەنیا ئیسلام عیبادەت، تەکبیر، تەسبیح، جبە، ریش و قسەیەکە، یان ئایینی ئیسلام ناناسن یان بازرگانی بە ئایینی ئیسلامەوە دەکەن و لەدژی ئیسلامن. ئەو زوڵمەی کە نەمرود و فرعەونەکان لە موسوڵمانەکانیان نەکردووە لە گەلی ژێردەستەمان دەکەن.
حکومەتی ئێستا لەژێر ناوی ئیسلام لە تورکیا دەسەڵاتدارە، لە چوار لای وڵاتمان، لەم رەمەزانە و جەژنەدا بێوەستان دڕندەیی ئەنجام دەدات. بازرگانەکانی ئایین سوێندیان خواردووە کە هەرچیەکیان لەدەست دێت دژی کورد بیکەن و وایان کردووە کەمرۆڤ نەتوانێت ئیسلام و جەژن بناسیت.
لەبەرچاوی کورد و موسوڵمانە دروستەکان، جیاوازی زاڵمەکان ئێستا و فرعەونەکان، نەمرودەکان، ئەبو جوهل و یەزیدەکان نییە کە ئیمامی حسێنیان شەهید کرد.
تاوەکو ئێستاش خەلك هەیە لەگەڵ ئەواندان و بەخۆیان دەڵێن ئیسلام. ئەوانەی بەم شێوەیە لەگەڵ ئیسلام و موسوڵمانی دەجووڵێنەوە، گەورەترین خراپی بەرامبەر ئیسلام و مرۆڤایەتی دەکەن.
ئەم هەڵبژاردنە کە ئەگەر دز، بکوژ و درۆزەنەکان هەمووان بچن، مرۆڤ دەتوانێت جەژنی راستەقینە پیرۆز بکات.
تاوەکو زاڵم و بکوژەکان لەناو نەچن، دادپەروەری بۆ هەموو کەسێک بەڕێوە نەچێت، بە راستی جەژن پیرۆز ناکرێت.
جێبەجێکردنی دادپەروەری، ئەرکی سەرەکی موسوڵمانانی راستەقینەیە. کوردستان کە دڵی ئیسلامە، ئاسودە نابێت و ناگاتە ئارامی، جەژنیش بە واتای راستەقینەی خۆی ناگات.
بەم بۆنەیەوە، دەڵێین جەژنی رەمەزان، لە گەلی ژێردەستەمان، لە هەموو عالەمی ئیسلام پیرۆز بێت. هیوامان لە خوای پەروەردەگار ئەوەیە کە لە ماوەیەکی نزیکدا رۆژانی دادپەروەریمان پێببەخشێت."
ف.ق