پارێزگای موسڵ لەبارەی شەڕەکەی مەخمور ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە
پارێزگای موسڵ دەربارەی شەڕی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەدەکە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "٦ سەربازی عێراق برینداربوون".
پارێزگای موسڵ دەربارەی شەڕی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەدەکە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "٦ سەربازی عێراق برینداربوون".
لە چیای قەرەچووخی مەخمور دەمەو ئێوارە شەڕ لەنێوان هێزەکانی عێراق و چەکدارانی سەر بە پەدەکە ڕوویدا. پارێزگای موسڵ لەم بارەیەوە دەڵێت: "شەڕەکە کاتژمێر ١٦:٣٠ لەنێوان پێشمەرگەکانی پەدەکە و فیرقەی ١٤ ی سوپای عێراق ڕوویداوە".
دەربارەی هۆکاری شەڕەکە پارێزگای موسڵ ئاشکرای دەکات، هێزەکانی پەدەکە داوایان لە سوپای عێراق کردووە لەو خاڵانە دەربچن کە پاش کشانەوەی هێزەکانی هەپەگە تێیدا نیشتەجێ بوون. بەڵام هێزەکانی عێراق ئەم داواکارییەیان ڕەتکردۆتەوە، بۆیە ناکۆکی هاتۆتە کایەوە و پاشان شەڕ ڕوویداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی پارێزگای موسڵ، لە ئەنجامی شەڕەکەدا چەکدارێکی پەدەکە کوژراوە و سێ چەکدار برینداربوون. هەروەها ٦ سەربازی عێراق بریندار بوون و برینی دوو سەربازیان سەختە.