پارێزەرانی بەلجیکی سەلما بنخەلیفا، جۆک کالێوارت و جۆرج هێنری بیوتیەر کە ماوەیەک لەمەوبەر چوون بۆ شەنگال و مەخمور، لێکۆلینەوەیان لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شوێنی ڕووداوەکان کرد و وەکالەتی قوربانیانی هێرشەکان و بنەماڵەی ئەو کەسانەیان گرتە ئەستۆ کە لە هێرشەکاندا شەهید بوون. پارێزەران گەڕانەوە ئەوروپا و بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی پارێزەرانی بەلجیکا بەم شێوەیەیە:
تیرۆر لە عێراق: کوردەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر دەکرێن و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراق دەکوژرێن.
لە کۆتایی مانگی تەمموزی ٢٠٢٢، عێراق سکاڵای لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کرد بەهۆی کوژرانی ٩ هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک لە زاکخۆ. بە هۆی هێرشی دڕندانە بۆ سەر خاکی عێراق بە دەیان کەسی مەدەنی گیانیان لە دەست دا.
چووین بۆ گوێگرتن لە قوربانییەکان و بنەماڵەکانیان. لەگەڵ گەڕانەوەماندا سەرمان سوڕما لە هێرشێکی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ٢٩ی ئابدا بۆ سەر کەمپی مەخمور.
سەرەتا چووین بۆ ناسینی ئێزدییەکان، کە لەلایەن داعشەوە گۆشەگیری و هەڕەشەی جینۆسایدیان لەسەرە.
لە گوندی خانەسۆر لە شەنگال، نزیک سنووری سوریا، لەناکاو ڕووبەڕووی مەترسی بەردەوام بووینەوە: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەسەرماندا دەفڕی.
هەموو دانیشتووان لەم بکوژانەی ئاسمان دەترسن. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورک هەموو ڕۆژێک بەسەر گوندەکەیاندا دێن و دەڕۆن.
چاومان بە دایکی خوێندکارێکی گەنج کەوت کە لە هێرشێکدا بۆ سەر نەخۆشخانەی خانەسور کوژرا کە پزیشکی نەخۆشخانەکەش کوژرابوو. هەروەها دایکی سیاسەتمەدارێکی ئێزدیمان ناسی کە لە هێرشێکدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەی کوژرا. دواتر منداڵێکمان ناسی کە لە هێرشەکەی سەر سەنتەری کۆمەڵایەتیدا بە سەختی بریندار ببوو. باسی ئەوەیان بۆ کردین کە کچێکی بچووک ڕفێندراوە و فرۆشراوە. بە گوتەی ئێزدییەکان، رژێمی ئەردۆغان بەردەوامە لە سیاسەتی جینۆسایدکردنیان.
بۆ ماوەی ٢٧٥ ساڵ (١٦٤٠-١٩١٥) ئێزدییەکان لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەوە قڕکدەکرێن، ئیمپراتۆریەت هەرگیز سیاسەتی قڕکردنی ئێزدیەکانی کۆتایی پێنەهێناوە. داعش بەردەوام بوو لە کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان. گەلی ناوچەکە لەدژی داعش شەڕیان کرد و شکستیان پێهێنا. ئێستا ڕووبەڕووی هێرشێکی نوێ بوونەتەوە و هەست بە بێئاسایشی و بێدەسەڵاتی دەکەن.
چووینە شاری موسڵ. لەوێش چەند مانگێکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانەکاندا دێن و دەڕۆن.
چاومان بە دانیشتوانی کەمپی مەخمور کەوت. پێمان گوترا كهمپهكه له دوای ساڵی ١٩٩٧ دروست كراوه كه خێزانهكان ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بهجێبهێڵن و ماڵهكانیان لهلایهن سوپای توركیاوه سوتێندران. خەڵکی گوندەکە لە ساڵی ١٩٩٤ لە گوندەکەیان هەڵهاتوون و لەو کاتەوە تورکیا بەدوایاندا دەگەڕێت. ماڵ و ژیانێکی نوێیان لە بیابانێکی عێراق دروست کردووە. گۆشەگیری تورک لەسەریان بەردەوامە.
حکومەتی تورکی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شەڕڤانانی پەکەکە دەکاتە ئامانج. بەڵام قوربانییەکان خەڵکی مەدەنین. ژنێکی تەمەن ٧٣ ساڵ و سێ ژنی گەنجمان بینی کە ئاژەڵەکانیان دەڵەوڕاند و کچێکی ١٦ سالیش شیری دەدۆشی.
کەمپی مەخمور ٢٥٠ کم لە تورکیاوە دوورە و مەترسی نییە بۆ سەر دەوڵەتی تورک.
ئێمە بەم کوشتنە نایاسایی و ناڕەوایانە تووشی شۆک و تووڕەیی بووین. دەبێت بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەكان قەدەغە بكرێت و پێویستە رێكاری یاسایی لەچوارچێوەی یاساکاندا بگیرێتەبەر".
ف.ق