پەدەکە دژایەتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد لە کەرکوک ڕاگەیاند

ووتەبێژی پەدەکە هەڵوێستی حیزبەکەی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکوک ڕاگەیاند و دژایەتی هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد دەکات.

ئەمرۆ دووشەممە، سەبارەت بەدۆخی پەیوەست بە پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکوک مەحمود محەممەد ووتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان (پەدەکە) هەڵوێستی حیزبەکەی ڕاگەیاند و تیدا دژایەتی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک ڕاگەیاند.

جێگای ئاماژەیە، لە کاتێکدا هاووڵاتیانی کەرکوک بەتایبەتی کوردانی شارەکە ماوەی حەوت ساڵە چاوەڕوانی ئەوەن کە پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە هەڵبژێردێرێت دوای ئەوەی لە شەوی ١٠ی ئاب پارێزگارێکی کورد بۆ شاری کەرکوک هەڵبژێردرا، پەدەکە دژایەتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەو پارێزگارە کوردە ڕاگەیاندووە و هاوسۆزە لەگەڵ ئەو لایەنانە شۆڤێنینانەی کە نیازیان وابوو کورد لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بێ بەش بکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەوەی لە ڕۆژی ١٠ی ئاب لە ھۆتێل ڕەشیدی بەغدا بۆ دانانی پارێزگار و حکومەتی خۆجێیی کەرکوک لە غیابی نوێنەرانی بەرەی تورکمان و بەشێک لە عەرەب و پەدەکە کراوە، یاسایی نیە، گرفتی ھەیە و لە سەر ڕێگەیەکی دروست نیە.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ڕابردوو تورکیا لەڕێگەی پەدەکە و بەرەی تورکمانییەوە هەوڵێکی زۆریدا بۆئەوەی لایەنە عەرەبییەکان ڕازی بکەن تاوەکو پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەدەستی کورد و یەنەکە دەربکەن، بەڵام دواجار هەوڵەکانیان شکستی هێنا و پۆستی پارێزگاری کەرکوک جارێکی دیکە درایەوە بە کورد.