پەدەکە هێز و ئۆتۆمبێڵی سەربازی بۆ حەفتانین دەگوازێتەوە

راگەیەنرا، هێزەکانی پەدەکە و دەیان ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە مەبەستی ئۆپەراسیۆنی بۆ حەفتانین گواستراونەتەوە.

هێزەکانی پەدەکە کە گەیشتوونەتە گوندی بانکێی هەرێمی حەفتانین، هەوڵ دەدەن لە ناوچەکە جێگیر ببن.

بەپێی زنایاریەکان، هێزەکانی پەدەکە کە دەیانەوێت ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، هەوڵ دەدەن لە دەوروبەری بانکێ وپربلا و ناوچەکە بڵاوببنەوە.

سەرنجڕاکێشە کە ئەو شوێنانەی پەدەکە دەیەوێت لێی جێگیر ببێت، ئەو شوێنانەن کە هێزەکانی گەریلا تێیایاندا چالاکی کاریگەری لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجام دەدەن.

بەپێی زانیاریەکان، پەدەکە هەوڵ دەدات ڕێگری لە هێزەکانی گەریلا بکات.

جموجووڵی پەدەکە لە حەفتانین بەردەوامە.

ف.ق