پەدەكە هێزێكی زیاتر رەوانەی كۆرەژارۆی ناوچەى زاپ كرد

لە ناوچەی كوڕەژارۆی زاپ لە نێوان گەریلاكانی هەپەگە و ئەرتەشی توركی داگیركەر شەڕێكی قورس بەرێوە دەچێت. هاوکات  پەدەكەش هێزێكی گەورەی رەوانەی كۆرەژارۆ و شێڵادزێ و دێرەلووك کردووە، كە دەكەونە دامێنی چیای كۆرەژارۆ.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوە ناوچەیەكانەوە بەدەستگەیشتوون، پەدەكە هێزێكی گەورەی بەرەو شارۆچكەی شیلادزێ و دێرەلووك ناردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە بەرزاییەكانی ئەو ناوچەیەدا و لە چیای كۆرەژارۆ لە نێوان گەریلاكانی هەپەگە و ئەرتەشی تورك شەڕێكی قورس بەرێوە دەچێت.

ڤیدیۆی ئەو جموجوڵ و گواستنەوەی هێزی پەدەکە بەرەو کوڕەژارۆ و ناوچەکانی شیلادزێ و دێرەلوک تۆمار کرا.

هەمان سەرچاوە راشیگەیاند، پەدەکە بەردەوامە لە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ناوچەکانی گەریلا.

ژ.ت