پەدەکە راستەوخۆ پشتیوانی لە هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی کەرکوک دەکات
ئەردۆغان و نەژادپەرستەکانی تورکیا بەردەوامن لە سیاسەتی داگیرکاری بۆسەر خاکی کوردان، حکومەت و لایەنەکان بێدەنگن و پەدەکەش پشتیوانی ڕاستەوخۆی پیلانەکەیە.
ئەردۆغان و نەژادپەرستەکانی تورکیا بەردەوامن لە سیاسەتی داگیرکاری بۆسەر خاکی کوردان، حکومەت و لایەنەکان بێدەنگن و پەدەکەش پشتیوانی ڕاستەوخۆی پیلانەکەیە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەمیشە سیاسەتی سڕینەوە و داگیرکاری لەسەر کورد ئەنجامداوە و کار بۆ بەدیهێنانی خەونی خەلافەتی عوسمانی دەکات بەخەونی گەڕانەوە بۆ میساقی میللی و هەرجارە و بەجۆرێک باس لە خاکی کوردان و کەرکوک دەکەن کە تا ئێستاش بە خاکی عوسمانی ناودەبەن لەکاتێکدا مێژوی سەدان ساڵەی عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کوردستانی بونی کەرکوکی سەلماندووە.
تەواوی بەرپرسانی حیزبە نەژادپەرستەکانی تورکیا بەردەوام سوربونی خۆیان دووپاتکردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە کەرکوک شارێکی تورکیایە و دووای ڕیفراندۆم ئەم بابەتە تەواو بە ڕوونی قسەی لەسەر دەکرا بەجۆرێک لە ٣ی ١٠ی ٢٠١٧ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپەی نەژادپەرست دەڵێت کاتێک هەلومەرج گونجاوبێت میساقی میللی چالاک دەکرێتەوە و دووای پارێزگای ٨١ی تورکیا کە دۆزجەیە پارێزگای ٨٢هەم کەرکوکە و ٨٣هەم موسڵە، بۆیە مافی هیچ گوتنێک نییە و هیچ هێزێک ناتوانێت لەبەرامبەری ڕاوەستێت.
هاوکات مەڕال ئاکشنەر سەرۆکی گشتی ئی پارتی نەژادپەرست بە هەمان شێوە چەندین جارقسە لەسەر کەرکوک دەکات وەک شارێکی تورکیا.
لەساڵی ٢٠١٧ و دووای ڕیفراندۆم مەڕال ئاکشنەر سەرزەنشتی حکومەت دەکات و دەڵێت ڕێگە نادەین بەهیچ شێوەیەک کەرکوک بکەوێتە دەستی هیچ لایەک جگە لە تورک.
هاوکات ئاکشنەر لە٧ی١٠ی ٢٠٢١دا پیرۆزبای ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانەکان دەکات و دەڵێت هاوڕەچەڵەکە تورکەکانمان جەژنی نەتەوەییتان پیرۆزدەکەم هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە هەڵبژاردنەککانی داهاتودا.
لە مانگی ٩ی ٢٠٢٣ و دووای پیلانی تورکیا بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی نەتەوەکانی کەرکوک مەڕال ئاکشنەر پشتیوانی خۆی بۆ ئەرشەد ساڵحی دووپات دەکاتەوە و دەڵێت: کەرکوک تورکە و هەر بە تورکیش دەمێنێتەوە.
ڕەجەب تەیپ ئەردۆغانیش وەک سەرۆکی ئاکەپە بە هەمان شێوە سوربونی ئەقڵیەتی عوسمانی لەسەر کەرکوک دوپاتکردۆتەوە. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٧دا دەڵێت: لە کەرکوک جگە لە ئاڵای نەتەوەیی تورکیا ئاڵای دووەم بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە و دەبێت خاوەن ئاڵاکان بزانن بەم کارەیان شارێکی تورکیا پارچە دەکەن.
هاوکات لە ٥ی ١٠ی ٢٠١٧دا دەڵێت کورد لە کەرکوکدا لە لە پێگەی داگیرکاریدان هیچ کەس بۆی نییە خەیاڵێکی وابکات کە کەرکوک هی کوردە.
لە دووای گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەرکوکیش کە پەدەکە دروستیکرد ئەردۆغان وتی "بەهاکان فیدان و ئیبراهیم کاڵنی سەرۆکی میت-م گوتووە لە نزیکەوە تاوتوێی دۆخی کەرکووک بکەن و پەیوەندییان بە ماڵباتی بارزانی و سوودانییەوە کردووە، نابێت ئاشتی و ئارامی کەرکووک تێکبچێت و ئەو جموجۆڵانەی دەبنە هۆی تێکچوونی رەوشی کەرکووک رابگیرێن. کەرکووکی زێدی تورکمانەکان، جواگرافیایەکە کە سەدان ساڵە تێیدا کولتووری جیا بە ئاشتییانە دەژین، ئێمە رێگە نادەین ئارامی و یەکبوونی ئەم جواگرافیایە تێکبچێت".
لەبەرامبەر ئەم نەژادپەرستانەدا لەباتی هەڵوێست وەربگیرێت زۆر بە سانایی لە لایەن بەرپرسانی هەرێم و پەدەکەوە سەیری بابەتەکە کراوە، ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی لە چوارچێوەی پاراستن و دەستکەوتنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان و بازاڕگەری و فرۆشتنی کەرکوکدا مێژوویەکی ٢٧٢٣ساڵەی کوردان ژێرپێدەخەن و پشتیوانی لە مێژوویەکی ١٠٠ساڵەی مەغۆل و عوسمانییەکان دەکەن کە لەسەر بنەمای سڕینەوە و جینۆسایدی کوردان خۆی بنیادناوە.
هـ . ب