"پەدەکە و هاوپەیمانەکانی سەرقاڵی سیناریۆ دروستکردنن لە کەرکوک"

سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: "پەدەکە و هاوپەیمانەکانی سەرقاڵی دروستکردنی سیناریۆن لە شاری کەرکوک".

سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە : "پەدەکە و هاوپەیمانەکانی لە حکومەتی عێراق سەرقاڵی دروستکردنی سیناریۆن لە شاری کەرکوک و دەیانەوێت سۆزی خەڵک بجوڵێنن و بەوجۆرە دەنگ کۆبکەنەوە".

ئەو سەرۆکەی فراکسێۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێڕاق بەهەمانشێوە دەڵێت: "ئەو بەناو کێشە دروستکراوانەی لە شاری کەرکوک ڕوودەدەن بەڕوکەش لەنێوان پەدەکە و هاوپەیمانەکانی لەحکومەتی عێراق، هیچ نین جگە لە سیناریۆیەکی دروستکراو کە پێشتر هەردولا لەسەری رێککەوتوون".