ھەپەگە: ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
ھەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا لە ھەرێمەکانی زاپ و مەتینا، ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و گورز لە ٣ سەنگەر و حەفارەیەکی داگیرکەران وەشێنرا.
ھەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا لە ھەرێمەکانی زاپ و مەتینا، ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و گورز لە ٣ سەنگەر و حەفارەیەکی داگیرکەران وەشێنرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و ھێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ ئاب ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:
"لە ھەرێمی زاپ:
٢٥ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٣٠، لەگۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی قورس گورز لە حەفارەیەک وەشێنرا، کە هەوڵی رووخاندنی سەنگەرەکانمانی دەدا. کە گورزی بەر حەفارەکە کەوت، داگیرکەرانی گۆڕەپانەکە کارەکانیان ڕاگرت.
لە ھەرێمی مەتینا:
٢٤ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.
لە ھەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
٢٤ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێکیان وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٤ی ئاب کاتژمێر ١٤:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانەشکێنی داگیرکەران کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.
٢٥ی ئاب و لە نێوان کاتژمێر ٠١:٠٠ بۆ ٠٢:٠٠،هەلیکۆپتەر بەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی سوڕانەوە. لە گۆڕەپانەکە ھێزەکانمان ٧ جار لە هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکان ھاتنەدەست. ھەروەھا بە چەکی قورس لە هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆڕکسی ھاتنەدەست، کە هەوڵیدا هێزەکانی لە گۆڕەپانەکە جێگیر بکات.
٢٥ی ئاب کاتژمێر ٠١:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانەشکێنی داگیرکەران کرانە ئامانج، داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٤ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس، ٢ سەنگەری داگیرکەران کرانە ئامانج.
٢٥ی ئاب کاتژمێر ٠٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزا درا و داگیرکەرێکش بریندار بوو. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەری:
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیل ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.
ژ.ن