ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناسنامەی گەریلایەکی بڵاوکردەوە، کە مانگی تەمووزی ئەمساڵ لە ناوچەی نسێبین شەھید بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"هاوڕێمان دەستان بۆتان کە ڕۆڵەی قارەمانی جزیری بۆتانە، جەنگاوەری گیانبازی تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان و شەڕڤانی قارەمانی یەژاستارە، ڕۆژی ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە شەڕ دژی دوژمندا شەهید بوو. کاتێک لە نسێبین ئەرکەکەی ڕادەپەڕاند، بە تەنیا لە دژی سەدان دوژمن کە گەمارۆیان دابوو، شەڕی کرد و بۆ ئەوەی لەلایەن دوژمنەوە بە دیل نەگیرێت، بە گیانبازییەوە بەرەو شەھیدبوون ھەنگاوی نا. ھاوڕێمان دەستان بە نوێنەرایەتیکردنی شکۆی ژنێکی ئازاد و هەڵوێستی جەنگاوەری ئاپۆیی و ڕۆحی بەرخۆدانی بێریتان کە یەژاستاریان ئافراند، شەهیدبوو.
تێکۆشان، هەڵوێست و بەشداریکردنی لەناخەوە، قارەمانی و ڕێکردنی گیانبازی ھاورێمان دەستان، وەک ناوەکەی هەمیشە ڕێنیشاندەر و سەرچاوەی هێز و مۆڕاڵمان دەبێت. تا ئەو کاتەی لە نێو گەلەکەماندا ژنانی بەجۆرە ئازا، بوێر، تێکۆشەر، ڕەسەن و خاوەن ڕۆحێکی ئازاد هەبن، هیوای ژیانێکی ئازاد هەمیشە زیندوو دەبێت و تێکۆشانی ڕەسەنی ئەو دەگاتە سەرکەوتن.
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی وڵاتپارێزی جزیری بۆتان و گەلی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵی بەنرخی ھاوڕێمان دەستان دەکەین.
ناسنامەی هاوڕێمان دەستان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: دەستان بۆتان
ناو و پاشناو: قەدەر ئاجار
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک و باوک: لەیلا - محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣ / نسێبین
ژ.ن