ھەپەگە بەڕێزەوە یادی شەھیدانی گارەی کردەوە

ھەپەگە بەڕێزەوە یادی ئەو گەریلایانەی کردەوە، کە لە گارە شەھید بوون و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەیان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە لە ڕاگەیەندروێکدا، ناسنامەی چوار گەریلای بڵاوکردەوە، کە ساڵی ٢٠٢٢ لە گارە شەھیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"لە هێرشێکی دوژمن کە ڕۆژی ٨ی ئابی ٢٠٢٢، لە ھەرێمی گارە ئەنجامیدا، هاوڕێمان نۆرشین عەفرین، کە ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی گارە بوو ھەروەھا هاوڕێیانمان زیلان عەفرین، سیدار سەرحەد و لەڤەند قامیشلۆ شەهید بوون.

هاوڕێ نۆرشین لەماوی ٢٢ ساڵ ژیانی گەریلایەتی، هەموو ساتەکانی ژیانی لەسەر هێڵی گیانبازی ژیا. بووە فەرماندەی ژیری سوپا لەسەر میراتی بەرخۆدانی زیلان، گوڵان و دەلالان. وەک فەرماندەی هێڵی ئازادی ژنان لە مێژووی تێکۆشانماندا جێگەی خۆی کردەوە. هاوڕێ نۆرشین کە بە ناسنامەی ژنێکی ئازاد لەگەڵ پاژک بەرجەستە ببوو، وەک نموونەیەکی خۆشەویستی بۆ گەل و پێکبەستنەوەی وڵات و جەنگاوەری ڕاست، ھەمیشە لەیادمان دەبێت.

ھاوڕێمان سیدار کە نەریتی ڕاگەیاندنی ئازادی غوربەتەلی ئەرسۆز، خەلیل داگ و عەلی کانیرۆژانی وەرگرتبووە. بە زانست و کەسایەتی ڕەنجدەری ویستی زیاتر پەرەی پێبدات، بێ وچان تێکۆشا، هەوڵ و ڕەنجێکی زۆری دا. بەڵێنەکەمان دووپاتدەکەینەوە، کە هێڵی تێکۆشانی ھاوڕێ سیداردەگرینەبەر و ناھێڵین پێنووس، کامێرا و چەکەکەی لەسەر زەوی بکەوێت.

ھاوڕێیانمان زیلان و لەڤەند، کە لە نێو گەلەکەمان لە رۆژئاوا هەڵکەوتوون، بە کەسایەتی ئازادیخوازیان و بەو بەھایەیی کە بۆ ھاوڕێیەتی دایاننا، بە کەسایەتی ڕەنجدەریان و هەڵوێستی بێ وچان، ھەموو کات ڕێنیشاندەرمان دەبن و پێشەنگایەتیمان بۆ دەکەن.

لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا، بە ڕێزەوە یادی نۆرشین، سیدار، زیلان و لەڤەند دەکەینەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی ھاوڕێیانمان دەکەین.

ناسنامەی ھەڤاڵە شەھیدەکانمان بەمجۆرەیە:

ناسناو: نۆرشین عەفرین

ناو و پاشناو: فەریهان ئیسماعیل

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: قودرەت – ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٢ / گارە

ناسناو: سیدار سەحەد

ناو و پاشناو: جەلال بیرداڵ

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: گوزەل - حسێن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٢ / گارە

ناسناو: زیلان عەفرین

ناو و پاشناو: جەیلان عەبدوڵا

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: فاتین - احمد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٢ / گارە

ناسناو: لەڤەند قامیشلۆ

ناو و پاشناو: ئەحمەد سلێمان

شوێنی لە دایکبوون: قامیشلۆ

ناوی دایک و باوک: ڕانیا - یاسر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٢ / گارە

ژ.ن