ھەپەگە: دەوڵەتی تورک بەمەبەست گەل بۆردومان دەکات

ھەپەگە: ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک لە گارێ و ئامێدی بەمەبەست گەل بۆردومان دەکات.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و ھێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:

"لە ھەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:

٦ی ئاب، کاتژمێر ٠٩:٣٠، ١٤:٠٠ و ١٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا.

چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

دەوڵەتی تورک ڕۆژی ٦ی ئاب، کاتژمێر ١٨:٢٠، لە گوندی بلندبازی ناحیەی چەمانکێ لە ناوچەی گارێ بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی خەڵکی ناوچەکەی کرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا، ئالان ئیسماعیل گیانی لەدەستدا و ھاشم شەکریش بەسەختی بریندار بوو. ٣ کاتژمێر دوای ئەو بۆردومانە، دەوڵەتی تورک ئەمجارەیان تۆپبارانی گوندی گوهەرزی سەر بە ئامێدی کرد. هەردوو ڕووداوەکە بە ڕوونی دەریدەخەن کە دەوڵەتی تورک بە مەبەست خەڵکی ناوچەکەدا بۆردومان دەکات.

٦ی ئاب گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، لە ھەریمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٣ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کرا.

٦ی ئاب، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٦ جار لە لایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کرا.

ھەرێمەکانی زاپ، شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.

ژ.ن