ھەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەھیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "هاوڕێمان کاوە چەکدار، کە بە شێوەیەکی شکۆمەندانە گەڕایەوە بۆ کوردستان و پەیوەندی بە ڕیزەکانی گریلاوە کرد، مانگی ئاب لە هێرشی دوژمن لە هەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ شەهید بوو".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناسنامەی گەریلایەکی بڵاوکردەوە، کە مانگی ئابی ئەمساڵ لە هێرشی دوژمن لە هەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ شەهید بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"هاوڕێمان کاوە چەکدار، کە هەموو کات خۆشەویستی و تامەزرۆیی بۆ وڵات لە دڵیدا بە زیندووی ڕاگرت، بە شێوەیەکی شکۆمەندانە لە ئەوروپاوە گەڕایەوە بۆ کوردستان و خەونی خۆی بۆ پەیوەستبوون بە ڕیزەکانی گەریلا بەدیهێنا، لە مانگی ئابدا لە هێرشی دوژمن لە هەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ شەهید بوو. ھاوڕێمان کاوە بینی کە ئازادی گەلەکەمان تەنها بە بەشداریکردن لە ڕیزەکانی گەریلا و شەڕێکی گیانبازانە دەستەبەر دەبێت، ھەربۆیە ژیانی تایبەتی و کەسی خۆی وەلا نا و پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاکانەوە کرد، لە سەردەمێکدا کە هێرشی بەرفراوان دەکرایەسەر گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان، بێ دوودڵی و بە بوێری و ئازایەتییەکی زۆرەوە بەشداری تێکۆشانی کرد، هاوڕێمان کاوە لە یەکەم ڕۆژەوە تا ساتی شەهیدبوونی بە شێوەیەکی فیدایی ڕێی کرد، بە ھەڵوێستی لە ناو ژیاندا و بە ئازایەتی گەورەی لە شەڕدا، بووە جەنگاوەرێکی ھێمای ئەم سەردەمە، کە بۆ هاوکارەکانی بوو بە نموونە.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخی دەکەین، کە جەنگاوەرێکی گیانبازی ئاپۆیی وەک هاوڕێ کاوەیان پێگەیاند و پەیوەندی بە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمانەوە کرد. ھەروەھا سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستانیش دەکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان کاوە چەکدار بەم شێوەیەیە:

ناسناو: کاوە چەکدار

ناو و پاشناو: ئیبراهیم دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبوڵ

دایک-باوک: نایمە-محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئابی ٢٠٢٣ / ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ژ.ن