کۆمیتەی گەنجانی پەکەکە رایگەیاند، "کودەتای فاشیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ رووی راستەقینەی خۆی لە زیندانی ئامەد نیشاندا. بە کردەوەی دڕندانە ویستی سیاسەتی نکۆڵی و سڕینەوە لە کوردستان سەربخات. بەرخودانی ١٤ی تەمووز لە دژی مێشکی فاشیست ئەنجام درا، دەریخست کە ئیرادەی پۆڵایینی پەکەکە لە ناو هیچ هەلومەرجێکدا چۆک دانادات. بەرخودانی ١٤ی تەمووز بووە یەک لە بەها پیرۆزەکانی مرۆڤایەتی و بووە هیوای مرۆڤایەتی. ئەو رۆحە ئەمڕۆش بە پێشەنگایەتی گەریلا دەبێتە هیوای مرۆڤایەتی. لە خۆڕاگرانی ١٤ی تەمووز هەڤاڵ عەلی چیچەک لە رۆژی ٦٧ەمینی بەرخودانی شکۆمەندانەدا لە ١٧ی ئەیلولی ١٩٨٢ شەهید بوو. بە ئیرادەی خۆی هەڵوێست و بەرخودانێکی شکۆمەندانەی نیشاندا. ئەستێرەی سوری گەنجان عەلی چیچەک لە ساڵیادی ٤١ەمینی شەهیدبوونیدا، هەروەها لە کەسایەتی خۆڕاگرانی ١٤ی تەمووز سەرجەم شەهیدان شۆڕش بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە، بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە میراتی بەرخودانی ئەوان بگەیەنینە سەرکەوتن".
لە راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی گەنجانی پەکەکەدا هاتووە: "هەڤاڵ عەلی چیچەک سەرەتا یەک لە پێشەنگەکانی پەکەکە هەڤاڵ کەمال پیری ناسی. لە رێگەی کەمال پیرەوە بەشداری لە تێکۆشاندا کرد". راگەیەندراوەکە بەم جۆرە بەردەوام بوو: "لە دژی نۆکەرایەتی و کۆلۆنیالیزم لەسەر گەلەکەمان، بەردەوام بەشداری لە چالاکیەکاندا دەکرد. عەلی چیچەک بە چالاکیەکانی بووە یەک لە بە بڕشتترین شمشێرەکانی شۆڕشەکەمان. نەک هەر ئەوەی کرد، بەڵکوو لەهەمان کاتدا بە دینامیزمی گەنجانەی لە پەروەردەوە تا کارێکخستنی ئامادەبوو. بۆ ئەوەی رۆح و بڕوای شۆڕشگێڕی لە ٧ تا ٧٠ ساڵەوە بگاتە گەلەکەمان، بووە هێمای جەنگاوەری بژاردە.
کاتێک بە دیلی کەوتە دەست دوژمن، هەرگیز سازشی لە سەر هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی خۆی نەکرد. لە دامودەزگاکانی ئەشکەنجەی ١٢ی ئەیلول کە مرۆڤ ناتوانێت تیادا بەرگە بگرێت، نەک هەر بەرامبەر دوژمن خۆڕاگری کرد، ئەو قسانەی کەس نەیدەوێرا بەرامبەر بە دوژمن بیکات، دەیکرد و راستی شۆڕشگێڕیی ئاپۆیی. 'من عەلیم، ئێوە باش من دەناسن. دان بە هیچ شتێکدا نانێم، ناتوانن هیچ نهێنیەک لە منەوە بزانن. ئەشکەنجەکانتان تەنیا دەتوانێت گیان لە من بستێننەوە. ئێوە هەمووتان خۆتان تاقیبکەنەوە. پارتەکەمان منی فێری بەرخودان کردووە. ئەرکی من بەرخودانە، ئەرکی ئێوەش سزادانە. با دەستپێبکەین بزانین کە دەوڵەت بەهێزترە یان پارتەکەمان...' بە تێگەیشتنی رێکخستنی نەیهێشت کە ئەشکەنجە لە زۆر مرۆڤ بکرێت. زۆر چالاکی کە ئەنجامی نەدابوو گرتیە ئەستۆ بەو جۆرە نەیهێشت کە زۆر کەس ئەشکەنجە بدرێن. لەگەڵ تێگەیشتنی رێکخراوەیی نیشانیدا کە خاوەنی چ بەرپرسیارێتیەکە. ئەو بەرپرسیارێتیە لە تەواوی ژیانیدا دەبینرا. خۆی لە بنەڕەتدا ئەوەی عەلی چیچەکی کردە ئەستێرەی سور بەرپرسارێتی و دڵسۆزی ئەو بوو بەرامبەر بە بەهاکان.
وتەی 'پەکەکە بەرخودانی فێر کردووین نەک خۆبەدەستەوەدان' بووە رێنیشاندەری گەنجانی کوردستان
مێژوو و راستی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قڕکەر، ١٢ی ئەیلولە. ئەو راستیە ئەمڕۆ لە رێگەی رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیستەوە زۆر بە بەرجستەیی نیشان دەدرێت. لە چەکی کیمیاییەوە تا بۆمبی ئەتۆمی بەهەموو جۆرە شێوازێکی شەڕی تایبەت، چەپەڵ، دڕندانە هێرش ئەنجام دەدات. لە رێگەی پەدەکەی خائین و نۆکەرەوە هەوڵ دەدات کە ئەوەی کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلول نەیتوانی بیگەیەنێتە سەر کەوتن، جێبەجێی بکات. لە سەر ئەو بنەمایە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر هەموو بەها پیرۆزەکانی کوردستان، کۆمەڵگا و ژینگە. نە دوێنێ کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلول لە ئەشکەنجەخانەکاندا توانی راستی عەلی چیچەک ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکات، نە ٨ ساڵ پێش ئێستا لە جزیر توانیان راستی سۆزدار شەڕکەر (حەزنێ ئینان) کە بە زیندوویی سوتێندرا، ناچار بکەن کە خۆی بە دەستەوە بدات. ئەمڕۆ بە هێرشی نامرۆڤانە لە ئاڤاشین، مەتینا و زاپ ناتوناێت چۆک بە راستی بەرخودان دابدات.
راستی کوردستان لە رێگەی ژیان و تێکۆشان لەگەڵ میراتی بەرخودانی رێبەرایەتی گەشەی کرد و گەیشتە ئەم سەردەمە. وتەی 'پەکەکە بەرخودانی فێری ئێمە کردووە، نەک خۆبەدەستەوەدان'ی علی جیچەک بووەتە رێنیشاندەری گەنجانی شۆڕشگێڕی کوردستان. تێکۆشان ئەمڕۆش لەو رێگەی عەلی چیچەکەکان بە گەنجی دەستیان پێکردو بە گەنجی مانەوە، بە شێوەیەکی گیانبازانە بەردەوامە. گەنجانی ئاپۆیی وەک چۆن دوێنێ بەرخودانیان بۆخۆیان بە بنەماگرت و ١٢ی ئەیلولیان سکستدا، ئەمرۆش بە هەمان بەرخودانەوە رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە شکست دەدەن. بێگومان بۆ سەرخستنی ئەوە دەبێت بەرخودانی ١٤ی تەمووز و هەڵوێست و ژیانی هاورێ عەلی چیچەک بۆ خۆیان بە بنەما بگرن. بەو رۆحی بەرخودانەوە قوربانیدان و تێچووەکەی چی دەبێت با ببێت هەموو ئەو هەوڵانەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەبار دەچێت. فاشیزم تەنیا بە هەڵوێستی تێکۆشانی عەلی چیچەک شکست دەهێنێت. نابێت ئەو راستیە لەبیر بکرێت.
رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەمووز ئەمرۆ بە پێشەنگایەتی گەریلا بە بەرخودان بەرەو سەرکەوتن دەچێت. دەبێت گەنجانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێری کوردستان یاد و میراتی بەرخودانی عەلی چیچەک بە دروستی درک بکەن، کە نمونەی گەنجێتی رۆحی ئاپۆیی گەنجانی شۆڕشگێڕ و شۆڕشگێڕانی کوردستانە. دەبێت ئەو میراتەی بەرخودان بکەینە رێنیشاندەری تێکۆشان. بە ئازایەتی، خۆڕاگری و هەڵوێستی چالاکی عەلی جیچەک دەبێت رووبکەینە تێکۆشان. دۆست و دوژمن با بزانن کە وەک شوێنکەوتوانی عەلی جیچەک ئێمە لە سەر هێڵی گەنجانەی ئاپۆیی تێکۆشان دەگەیەنینە سەرکەوتن".
هـ . ب