پەکەکە: لە ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتە گەورەکەدا باشتر خۆڕاگری دەکەین

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، کە لە ٣٩یەمین ساڵیادیدا هەڵمەتی ١٥ی ئاب بووە بنەما بۆ زۆر هەنگاوی شۆڕشگێڕی، وەک ژیانەوەی نەتەوەیی، ئازادی ژن و شۆڕشی رۆژئاوا.

کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب راگەیەندراوێکی  بڵاوکردەوە، کە ئەو کاتە یەکەم فیشەک ئاراستەی داگیرکەری، کۆلۆنیالیزم و نکۆڵیکردن لە کوردان کرا.

پەیامەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بۆ گەلی کورد و رای گشتیی دیموکراتیک بەم جۆرەیە:

"هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی ١٥ی ئاب، کە هێڵی ئاپۆیی بەرێکخستن و چالاکی کرد، بڕیاری بەرخودانی گەورەی زیندانی ١٩٨٢ی گەیاندە چیا و گەریلا پێدەنێتە ٤٠ساڵەیەوە. ئێمە بە بەرخودانێکی گەورەی گەلەکەمان و هێزەکانی گەریلا لە هەموو گۆڕەپانەکاندا پێدەنێینە ٤٠ەمین ساڵەوە. بە تایبەتی لە زاپ کە گۆڕەپانی بەرخودانی مێژووییە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ٩-١٠ی ئابدا گورزی قورسیان لە چەتە فاشیستیەکانی ئاکەپە-مەهەپە وەشاند و بەم جۆرە پێشوازییان لە ٣٩یەمین ساڵیادی هەڵمەتە گەورەکە کرد. ، هەروەها نیشانیاندا کە ٤٠ەمین ساڵیادی تێکۆشان دەبێت بە ج شێوەیەک بێت. ئەو گەریلایانەی کە شاخی جودییان کردووەتە قەڵایەکی بەرخودانی مێژوویی و شاخی سەرکەوتن، ئێمە بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەوان لە ٩-١٠ی ئاب پیرۆزباییان لێدەکەین و جارێکی دیکە سڵاو لە بەرخودانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکەین کە رێگەیان لە داگیرکەری فاشیست- قڕکەر گرت.

٣٩ساڵە ئێمە لە دژی کۆلۆنیالیزم و قڕکردنی دەوڵەتی تورک خۆڕاگری دەکەین

لەسەروبەندی ٤٠ەمین ساڵەی هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئاب ئەو پێرفۆرمانسەی کە هێزەکانی گەریلامان بە قارەمانی نیشانیاندا، لە تێکۆشانی ساڵی ٤٠ەمیندا هیوا و پێداگری زیاتری بە گەلەکەمان و دۆستانمان بەخشی. لەسەر ئەو بنەمایە لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات تێکۆشانی ئازادیمان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بەرفراوانتر دەکات و گەورەتر دەبێت. ئاشکرایە کە لە ساڵی ٤٠ەمینی هەڵمەتەکەدا ئەو تێکۆشانە مێژووییە کە رووی لە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە بەهێزتر دەبێت و لە سەر رێڕەو و رێگەی سەرکەوتن بەرەوپێش دەچێت. لەو چوارچێوەدا جەژنی گەریلا و ژیانەویە ١٥ی ئاب لەسەرەتادا لە رێبەر ئاپۆ، لە هەموو هاوڕێیانی پارتیمان، گەریلا قارەمانەکانمان، ژن و گەنجان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستانمان پیرۆز دەکەین. شەهیدانی هەڵمەتی قارەمانی مێژوویی لە کەسایەتی فەرماندە نەمرەکانمان هاوڕێیان عەگید و زیلان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە. لە ساڵی ٤٠ەمینی هەڵمەتەکەدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەوانە دەخوازین کە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەڕێوەدەبەن.

وەک دەزانرێت لە سەر بنەمای هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئێمە وەک گەل و بزوتنەوە ٣٩ ساڵە لە دژی کۆلۆنیالیزم و جینۆسایدی دەوڵەتی تورک بە پسانەوە خۆڕاگری دەنوێنین. ئەو بەرخودانە گەورەمان کە واتادارترین بەرخودانی مێژووە، لە سەر هێڵی ئازادیی ئاپۆیی و بە پێشەنگایەتی گەریلا ئەنجام دەدرێت. رێبەر ئاپۆ و راستی شەهیدانی قارەمان فەرماندەییان بۆ ئەو بەرخودانە قارەمانێتیە ٣٩ ساڵەیە کردووە. ئەو بەرخودانە گەورەیە لە سەر بنەمای بەخشینی ٥٠ هەزار شەهید پێکهاتووە، لە ماوەی ٣٩ ساڵی رباردوودا کوردی پەروەردەکردووە، مرۆڤایەتی رووناک کردووەتەوە، وشیاری ئازادی و رێکخراوەیی کۆمەڵگای کورد، لە کەسایەتی گەریلا، شەهیدان و رێبەر ئاپۆدا ژن، پیاو و کەسایەتی ئازادی ئافراندووە. لە کوردستان کۆتایی بە هەموو جۆرە مامەڵەیەکی نەرێنی و کۆیلایەتی هێناوە، بووەتە ئەو هێزەی کە ژیانی ئازاد و مێژووی ئازادی دەستپێکردووە.

بووە بناغەی زۆر بەرەوپشچوونی شۆڕشگێڕی

ئاشکرایە کە لە بناغەی هەموو بەرەوپێشچوونە ئازادیخوازانەکاندا لە ٣٩ ساڵی رابردوودا لە کوردستان هاتوونەتە ئاراوە، هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٩٨٤ بەرخودانی بێ وچانی گەریلا لەسەر ئەو بنەمایەیە. زانایان دەڵێن، فیشەکی یەکەم کە لە ١٥ی ئابدا لە دهێ و شەمزینان تەقێنرا، لە بنەڕەتدا لە بەکۆیلەکردنی کوردان درا. هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئاب لە شەشەمین ساڵیادیدا شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی و شۆڕشی ئازادی ژنانی دەستپێکرد، لە ساڵی ١٥یەمین بەدواوەش لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەرخودانی رێکخست، بە تایبەتی بۆ شۆڕشی ئازادی رۆژئاوا بووە بناغە بۆ زۆر بەرەوپێشچوونی شۆڕشگێڕی. لە سەر بنەمای بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی و گۆڕینی پاڕادیگما راستی رێبەر ئاپۆی کردووە بە رێبەری هەموو بندەستان و چەوساوەکان.

هیوایەکی نوێ بۆ رزگاری بندەستان و چەوساوەکان

هەڵمەتی شۆڕشگێڕی ١٥ی ئاب کە لە کوردستان کۆتایی بە مێژووی کۆیلایەتی هێنا و مێژوویی ئازادی دەستپێکرد، لە ساڵیادی ٣٩یەمینیدایە. ئێستا هەندێک لایەن زۆر بە قووڵی گفتوگۆ لەسەر ئەو هەڵمەتە دەکەن و هەوڵ دەدەن تێبگەن کە ئەو هەڵمەتە لە رووی ناچارییەوە بوو یان نا، هەربۆیە چی بە دوای خۆیدا هێنا. ئاشکرایە کە ئەگەر لەسەر بنەمای هەڵمەتێکی بەوجۆرە دەستوەردانی شۆڕشگێڕی لە مێژوو نەکرایە، لە ماوەی ٣٩ ساڵی رابردوودا قڕکردنی کوردان بەهێزتر بەرێوەدەچوو، لە ناو کوردایەتیدا شتێکی ئەوتۆ لەئارادا نەدەمایەوە. لە تورکیا بە درۆ و فێڵ، مێشکی قڕکەر، کۆلۆنیالیست، فاشیست و دوژمنی کوردان باڵادەست دەبوو، باڵادەستی و سەروەربوونێکی رەهای بەڕێوەدەبرد. لە سەر ئەو بنەمایە، لە جیهانیشدا سیاسەت و مێشکی قڕکەری کۆلۆنیالیست، فاشیست باڵادەست دەبوو.

ئەو کاتە تێکۆشانێک کە لە سەر بنەمای هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەستیپێکرد نەک هەر بە وشیاری ئازادی، رێکخستنی و چالاکی بە کوردان بەخشی، لە هەمان کاتدا لە سەرەتادا لە تورکیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی مرۆڤایەتی هەموو درۆکانی ئاشکرا کرد، بووە رۆشنیایی و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا پەیجوری و گەڕان بەدوای دیموکراسی و ئازادی دەستپێکرد. بەتایبەتی شۆڕشی ئازادیی ژن لە سەر بنەمای ژنۆلۆژی کە رێبەر ئاپۆ پێناسەی دەکات، سیستمی دەوڵەت و دەسەڵاتداری کە پشت بە سیاسەت و مێشکی پێنج هەزار ساڵەی پیاوسالاری دەبەستێت و سەرمایەدار کە مۆدێرنیتەی کۆتاییەتی بە هەموو لایەنەکانەوە درانە بەر لێپێچینەوە، هۆشمەندی و هێزی نەهێشتن و سڕینەوەی ئافرێنرا. بە پاڕادیگمای کۆمەڵگای دیموکراتیک، ئازادیخوازی ژن و ئیکۆلۆژیکی رێبەر ئاپۆ مێژوو و سەردەمی هەنوکەیی بە قووڵایی رووناک بووەوە و بۆ سەرجەم بندەستان و چەوساوەکان هیوایەکی نوێی ئازادی ئافراند.

'هەڵمەتی هیوا و پێداگری'

رێبەر ئاپۆ هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ی وەک 'هەڵمەتی هیوا و پێداگری' پێناسەکرد. هەر ساتێکی تێکۆشانی گەورەی ٣٩ ساڵە بە قوربانیدانی قورس، دژواری و ئازارەوە تێپەڕبوو. هەموو ساڵێک بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو بە دژواری و لەمپەرەوە تێپەڕبوو. بەڵام سەرباری هەموو ئەوانەش پارتەکەمان و گەلەکەمان دەستبەرداری بەرەوپێشبردنی ئەم تێکۆشانە مێژووییە نەبوون، دژواری و تەنگوچەڵەمەکان نەبوونە رێگر. لە وەها دۆخێکدا کە دەرفەت و بوار لە ئاستی نەبووندا کەمبوو، ئەندێشە چارەسەر ئافرێنەرەکانی رێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای گیانبازی و بوێری مرۆڤی کورد ئەو تێکۆشانە گەورە ٣٩ ساڵەیەی بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بەڕێوەبرد. تێکۆشانی ساڵی ٣٩یەمینیشمان خۆڕاگری، پێداگری و سەرکەوتنی بەهێزتر لە ساڵانی رابردوو، بەتایبەتی بە پێشەنگایەتی خۆڕاگریی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینای لە دژی چەکە قەدەغەکراو ئافراند.

ئێستا ئێمە وەک گەل و بزوتنەوە پێدەنێینە ساڵی ٤٠ەمینی هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئاب. ئاشکرایە کە بەڕێوەبەری دەوڵەتی تورک کە مانگی ئایار بە هەڵبژاردن خۆی نوێکردەوە، هەوڵ دەدات هێرشی قڕکەری، کۆلۆنیالیستی، فاشیستی و دوژمندارێتی بەرامبەر کوران زیاتر بکات. تورکیا هەموو هێزەکانی ناوخۆ و دەرەوە سەفەربەر دەکات و دەیانخاتە ئامادەباشییەوە. دەیەوێت بە قووڵکردنەوەی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی رێبەر ئاپۆ بخنکێنێت. بەو هێزەی لە کۆبوونەوەکانی ئاستانە، ناتۆ و خیانەتی پەدەکە وەریگرتووە، هەوڵ دەدات هێرشەکان زیاد بکات، لە سەر ئەو بنەمایە گەریلاکانمان سەرکوت بکات، پێشەنگەکانی پارتیمان پاکتاو بکات، پارچەکانی رۆژئاوا و باشوور داگیر بکات. لە رێگەی شەڕی تایبەتەوە هەوڵ دەدات ئیرادەی بەرخودان لە زیندان تێکبشکێنێت، وا لە ژنان و گەنجان بکات کە نەتوانن تێبکۆشن. سیاسەتی دیموکراتیک بێ کاریگەر بکات، لە سەر ئەو بنەمایە دەیەوێت گوشاری فاسیستی، تیرۆر و کۆلۆنیالیزم لەسەر تورکیا دژوار بکات.

لە ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتەکەشدا تێکۆشانی مێژوویی ئەنجام دەدرێت

بەدڵنیاییەوە ئێمە وەک بزووتنەوە و گەل، گەلی کورد و گەلانی تورکیا، وەک دۆستانی شۆڕشگێڕ و دیموکرات، لە دژی هەموو هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، قارەمانانە خۆڕاگریمان کرد، لە ٤٠ەمین ساڵیادیدا بەو ئەزموونانەی لە ساڵانی ڕابردوو بەدەستمان ھێناوە، بە بەھێزی خۆڕاگری دەکەین. بەرخۆدانی ئازادی ئیمراڵی، کە لە مێژوودا ھاوتای نییە، ڕێگامان ڕووناک دەکات و پێشەنگایەتیمان بۆ دەکات، گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لەسەر هێڵی ئاپۆیی ھەموو کات خۆیان نوێ دەکەنەوە، لە دژی ھەموو هێز و شێوازی هێرشەکانی دوژمن لەسەر هێڵی گیانبازی، قارەمانانە خۆڕاگری دەکەن و هەروەک چۆن لە ماوەی ٣٩ ساڵدا کۆماری تورکیایی فاشیست و قڕکەری لە مێژوودا شکست دا، بەڕێوەبەرایەتی فاشیست و قڕکەری تەیب ئەردۆغان و ھاوپەیمانی کۆماریش تێکدەشکێنێت و دەیخاتە زبڵدانی مێژووەوە. بەرخۆدانی زیندانەکان، کە هێڵی سەرکەوتنی بەرخۆدانی گەورەی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمووزە، شکست ناھێنێت. گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی گەنجان، ژنان و دۆستانی تورکمان، لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی شەڕی تایبەت، تێکۆشانی خۆیان لەسەر بنەمای ئامانجی لەناوبردنی فاشیزم فراوانتر و داھێنەرانەتر دەکەن. زیاتر لە هەموو کاتێک دەبێت گەلەکەمان و دۆستانمان لە دەرەوەی وڵات، لە ٤٠ەمین ساڵیادیدا، پاڵپشتی لە تێکۆشانی ئازادیخوازانەمان بکەن.

ئاشکرایە ھاوکات ٤٠ەمین ساڵیادی ھەڵمەتی مەزن، دەبێتە گۆڕەپانی تێکۆشانە گەورە مێژووییەکان. ڕەنگە لە ٤٠ەمین ساڵیادیدا تێکۆشانێک ھێندەی ٣٩ ساڵی ڕابردوو بێتە ئاراوە، بەڵام دوژمنی فاشیستی-قڕکەر ھەر چەندە هێرشه دژوارەکانیشی زیادتر بکات، ئێمه له ١٥ی ئابدا لەسەڕ هێڵی بردنەوە و سەرکەوتن خۆمان نوێ بکەینەوه و ئەو تێکۆشانەی کە ئەرکی خۆی بەرامبەر بە سەردەمەکە بەجێدەھێنێت گەشتر بکەین. لەسەر ئەو بنەمایەی  ٣٩یەمین ساڵیادی ھەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی ١٥ی ئاب دەژین و بەو بیر و باوەڕەوە پێدەنێینە ٤٠ەمین ساڵیادییەوە.

لەسەر ئەو بنەمایانە، پیرۆزبایی ١٥ی ئاب دەکەین، سڵاو لە هەموو گۆڕەپان و ئەو چالاکییەکانە دەکەین کە لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێن. داوا لە گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستانی وڵاتپارێزمان دەکەین، کە لە ١٥ی ئابدا بە ڕۆحی سەرکەوتن خۆیان نوێ بکەنەوە، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەناوببەن و بەرخۆدانییان لەسەر بەدیھێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٤٠ەمین ساڵیادیدا گەشتر بکەن و بەدڵنیاییەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنن".

هـ . ب/ ژ.ن