کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمدا کە لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو هێزانەی شەرمەزارکرد کە بەشدارییان لە پیلانگێڕییەکەدا کرد، هاوکات ئەو چالاکوانانەشی بەبیر هێنایەوە کە لە تێکۆشانی دژی پیلانگێڕیدا شەهیدبوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە تێکۆشانی ساڵی ٢٦ەمین بە ئامنجی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد لە هەموو شوێنێک بەڕێوەدەچێت و بە دڵنیاییەوە دەگاتە سەرکەوتن.
راگەیەندراوەکەی پەکەکە بەم جۆرەیە
"ئێمە لە ساڵیادی ٢٥ەمینی هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییداین کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە لایەن سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە رێکخرا و بە ئامانجی سڕینەوە لە دژی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەبرا. وەک گەل و بزوتنەوە ٢٥ ساڵە ئێمە لە دژی هێرشی پیلانگێڕی تێکۆشانی مێژوویی هەبوون و ئازادی بەڕێوەدەبەین. ئەو تێکۆشانەی ئازادیمان کە یەک لە گرتنگترین و واتادارترین بەرخۆدانە مێژووییەکانە پێدەنێتە ساڵی ٢٦ەمینەوە.
گیانبازانی 'ئێوە ناتوانن خۆری ئێمە تاریک بکەن' یادیان کرایەوە
بەر لە هەموو شتێک ئێمە نەفرەت لە پیلانگێڕیی دەکەین، ئەو بەرخودانە پیرۆزەی ئازادی و هەبوون کە چارسە سەدەیەکە بە پێشەنگایەتی رێبەرمان لەلایەن بزوتنەوە، گەل و دۆستانمانەوە بەڕێوە دەبرێت سڵاوی لێدەکەین. هەموو شەهیدانی قارەمانی تێکۆشانی گەورەی ٢٥ ساڵە کە لە دژی سیستمی جینۆساید، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی و پیلانگێریی نێونەتەوەیی گیانی خۆیان بەخت کرد، لە کەسایەتی یەکەم گیانبازانی بەرخودانی 'ئێوە ناتوان رۆژی ئێمە تاریک بکەن' هاوڕێ خالید ئۆرال و ئاینور ئارتان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیریان دەهێنینەوە. رایدەگەیەنین کە لە ساڵی ٢٦ەمیندا بە پێودانگەکانی گیانبازی و ئازایەتی کە هاوڕێیان سارا، روکەن، رۆژهات و ئەرداڵ ئافراندیان ئێمە تێکۆشانی لەناوبردنی پیلانگێڕیی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە گوڕتر دەکەین و دەیگەیەنینە سەرکەوتن.
وەک دەزانرێت هێرشی پیلانگێڕیی نەونەتەوەیی بەمەبەستی سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا و تێکۆشان لە دژی ئەوە ٢٥ ساڵ تێدەپەڕێنێت. هێرشی پیلانگێڕی و بەرخودان لە دژی ئەوە مۆرکی خۆی لە چارەکی یەکەمی سەدەی ٢١داوە. هێزە پیلانگێڕەکان ویستیان کە لە کۆتایی سەدەی ٢٠دا لەسەر بەمای سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ و بە پاکتاوکردنی پەکەکە جینۆسادی کوردان بگەیەننە ئەنجام و بەم جۆرە سەدەی ٢١ بۆ سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بکەنە باڵادەستی و بۆ گەلانی بندەست بەتایبەتی ژنان بیکەنە دۆزەخ. بەڵام بەرخودانی مێژوویی ٢٥ ساڵە پیلانگێڕیی پوچەڵ کرایەوە، بە پاڕادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ سەدەی ٢١ بۆ سەرجەم چەوساوەکان بە تایبەتی بۆ ژنان بووە سەدەی ئازادی و رزگاری.
دەبێت هێزە پیلانگێڕەکان هەڵسەنگاندنی نوێ بکەن
پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم کە بە ئامانجی سڕینەوەی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، لەلایەن ئەمریکا کە پێشەنگایەتی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەکات و بەریتانیا و ئیسرائیلەوە پلانی بۆدانرا و بەڕێوەچوو. دوای ئەوەی پیلانی سڕینەی ٩ی تشرینی یەکەم پوچەڵکرایەوە، پلانی نوێ ئامادەکران و هێرشی ئاماژەبۆکراو لەسەر بنەمای سیستمی قڕکردن، ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی چارەکە سەدەیەکە بەڕێووەدەبرێت. ئاشکرایە کە هێرش بۆ سەر رێبەر ئاپۆ، هێرشە لە دژی هەبوون و ئیرادەی کوردی ئازاد کە بە ئامانجی تەواوکردن و بە ئەنجام گەیاندنی جینۆسایدی کوردانە. هێزە ئاماژەبۆکراوەکان و هەموو ئەو هێزانەی بەشدارییان لە هێرشەکانی پیلانگێڕییدا کردووە، چارەکە سەدەیەکە بوونە هاوبەشی هێرشی جینۆساید، ستەم و سوکایەتی قورسیان بە گەلی کورد کرد. بەڵام ئاشکرایە کە سەرکەوتوو نەبوون، بە پێچەوانەوە؛ ئەو هێزانەی کە هێرشی قڕکردنیان بەڕێوەبرد کەوتنە دۆخی تاوان لە دژی مرۆڤایەتی. بە بۆنەی ساڵیادی ٢٥ەمین ئێمە داوا لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل و هەموو هێزە پیلانگێڕەکان دەکەین کە هەڵسەنگاندنێکی نوێ بۆ دۆخەکە بکەن، بەهۆی ئەو ستەم و سوکایەتیەی بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامیان داوە داوای لێبوردن بکەن، خۆیان لە رووڕەشی جینۆساید رزگار بکەن.
ھێزە پیلانگێڕەکان شکستیان ھێنا
ئاشکرایە هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هێرشی سیاسەت و مێشکێکی جینۆساید و داگیرکارییە کە ماوەی سەد ساڵە بەسەر گەلی کورددا سەپێندراوە. بە ئامانجی سڕینەوەی ڕێبەر ئاپۆ و پاکتاوکردنی پەکەکە و تەواوکردنی جینۆسایدی کوردان ئەنجامدرا. لەوچوارچێوەیەدا ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨ پلانی سڕینەوەی ڕێبەر ئاپۆ ئامادەکرا. زیاتر لە چوار مانگ لەسەر ئەو بنەمایە هێرش ئەنجام دران، کە لەو پلانە سەرنەکەوتن، ئەمجارەیان لە ١٥ی شوباتدا پلانی لەسێدارەدانیان ھێنایە کایەوە. دوای ئەوەی لەوەشدا نەگەیشتنە ئەنجام، ئەمجارە هەوڵیان دا لە سیستمی جینۆساید، ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵیدا، سیاسەتی داڕزاندن لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە. بەو پێیەی ئەو پلانە لەلایەن بولەنت ئەجەڤیتەوە جێبەجێکرا، شکستی هێنا، ئەمجارەیان تەیب ئەردۆغانیان ئەرکدار کرد و بە وتنی 'ئوممەتی ئیسلامی' ویستیان پیلانەکە بگەیەننە سەرکەوتن. لە ژێر سیستمی جینۆساید، ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵیدا ھەموو کات پلانی نوێی پاکتاوکردن ئامادە کران و هەوڵدرا، کە هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بگەیەنرێتە سەرکەوتن.
بەڵام بۆ هێزە پیلانگێڕەکان هەمیشە ئەنجامەکەی شکست بووە. بە پێشەنگی ڕێبەر ئاپۆ وەکوو گەل و بزوتنەوە، هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکان لە ئەنجامی تێکۆشانی گەورەماندا، هەموو پلانەکانی هێرشی پیلانگێڕان شکستیان ھێنا. ڕێگری لە پاکتاو و لەسێدارەدان کرا، ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی ئیمراڵی سەرکەوت، درۆ و فێڵەکانی ئیدارەی تەیب ئەردۆغان بوچەڵکرانەوە. لە نێو تێکۆشانی گەورەی چارەکە سەدەدا، کە ئێمە بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی مێژوویی ئیمراڵی بەڕێوەی دەبەین، هێزەکانی گەریلامان خۆیان نوێکردەوە و سەرلەنوێ خۆیان ڕێکخستەوە و لەسەر هێڵی گیانبازی کردیان بە هێزێکی پاراستن کە نابەزێت. بزوتنەوەکانی ژنان و گەنجانمان ڕێکخستنی خۆیان بەرەوپێش برد، بزوتنەوەی ئازادیمان بوو بە بەرفراوانترین هێزی جەماوەری. شۆڕشی ئازادیی ڕۆژئاوا وەک ڕووناکی هیوایەک بۆ هەموو چەوساوەکان دەرکەوت و بەرخۆدانی سەرکەوتووانەی لە دژی داعش و هەروەها بەرەوپێشووچوونی لەسەر بنەمای شۆڕشی ئازادی ژن 'ژنۆلۆژی'، وایکرد تێکۆشانی ئازادیمان لە هەموو جیهاندا بڵاوبێتەوە و ببێتە هێزێکی گردوونی.
پارادایگمای ڕێبەرایەتی بە جیهانی بوو
بێ گومان گرنگترین ئەنجامی بەرخۆدانی گەورەی ٢٥ ساڵە کە بە تێکۆشان دژی سیستمی ئیمراڵی تێپەڕی، لەدایکبوونی سێیەمی ڕێبەرایەتی بوو. ڕێبەر ئاپۆ بەو شۆڕشە ھزرییە گەورەیە گۆڕانکارییەکی پارادیگمایی هێنایە ئاراوە. لە ئەندێشە و چالاکی سۆسیالیستیدا پارادیگمای دەسەڵاتپارێزی و دەوڵەتپارێزیی لەناوبرد، پارادیگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ئافراند، کە پشت بە ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن دەبەستێت. سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیکی پێناسە کرد. بۆ هەموو ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانە، بە تایبەتی کێشەی ژنان و کورد، کە سیستمی دەوڵەت و دەسەڵاتی پیاوسالاری دروستیکردوون، ڕێگەی چارەسەری نیشان دا، بووە ڕێبەری هەموو چەوساوەکان.
ئاشکرایە ٢٥ ساڵی ڕابردوو، بۆ کورد قۆناغێکی مێژوویی پر ئێش و قوربانیدانی قورس بوو. بەڵام هیچ کام لەو قوربانیانەی دراون و ئەو ئازارانەی چێژاون بەفیڕۆ نەچوون. بە بەرخۆدانی مێژوویی بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ، کۆمەڵگەی کورد گەورەترین پێشکەوتنی هەموو سەردەمەکانی بەدەستهێنا. لەسەر بنەمای هێڵی ئازادی ئاپۆیی، زانابوون، ڕێکخستن و چالاکیی کوردان گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا. بە تێکۆشان لە دژی هەموو جۆرەکانی کۆیلایەتی، لەسەر بنەمای ئازادی ژن خۆی گەیاندە ژیانی ئازاد و کۆمەڵگای ئازاد. هەموو جۆرەکانی سەردانواندن کۆتایی هات، کۆمەڵگا و کەسایەتی شکۆمەند و ئیرادەی ئازاد خوڵقێندرا. لەسەر بنەمای بەرخۆدانی گەریلا و شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'، ئاستی پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی کورد ئافرێنرا.
پیلانگێڕی تورکیای خستەناو کارەساتێکەوە
بێگومان هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەر ئاپۆ، هێندەی کوردان لە دژی گەلانی تورکیا بوو. ئەوانیش هێندەی کوردەکان باج و قوربانی گەورەیاندا، ئازاری گەورەیان چەشت. ئێمە باش دەزانین کە ئامانجی پیلانگێڕان ئەوە بووکە دوژمنایەتی بێکۆتایی لە نێوان کورد و تورکەکاندا بخوڵقێنن، ئانادۆلی و مێزۆپۆتامیا وێران بکەن. خۆی لە خۆیدا بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی تورک لەم قۆناغە هەمووی لەگەڵ خیانەتی کوردە داردەستەکاندا هاوکارییان کرد و لە ئاستێکی گەورەدا بوونە بەشێک لەم پلانە و جێبەجێیان کرد. دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەموو دەرفەتەکانی تورکیای لە شەڕی تایبەتی قڕکردندا لە دژی گەلی کورد بەکارهێنا و قەیرانی ئابووری و سیاسی گەیاندە بەرزترین ئاست. لە ئەنجامی نائارامی کە بە هۆی شەڕەوە بەڕێوەبرا، گرنگی ستراتیژیکی ئانادۆلی و مێزۆپۆتامیا لەناو چوو، کە لە نێوان ئەوروپا و ئاسیادا وەک پردێک بوو. تورکیای خستە ناو کارەساتێکی راستەقینەوە. بێگومان ئەوە قازانجێکی ماددی بە تەیب ئەردۆغان و دەوروبەرییەکانی بەخشی، بەڵام گەلانی تورکیا بەتایبەتی ژنان و گەنجان زیانێکی گەورەیان بەرکەوت.
ئێستا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم و تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی پێدەنێتە ساڵی ٢٦ەمینەوە. قۆناغی ٢٥ ساڵە لەسەر بنەمای هەندێک نەبوونی بەردەوام دەکات. تورکیا لە هەموو لایەکەوە لە ناو قەیران و داڕوخاندایە، بەڕێوەبەرایەتی هەنووکەیی تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانی کۆمار بە وتنی 'هەموو شتێک بۆ وڵات' لەسەر بەردەوامیدان بە هێرشی پراتیکی، سیاسەت و مێشکی دوژمنایەتی بەرامبەر بە کوردان پێداگرە. لە ئیمراڵی گۆشەگیری رەها هەیە، ماوەی ٣١ مانگە بە هیچ جۆرێک زانیاری لە بارەی رێبەر ئاپۆوە نازانرێت. لە زاپ و مەتینا لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە چەکی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیکی هێرس ئەنجام دەدرێت. لە زیندانەکان ئەشکەنجە لە بەرزترین ئاستدایە و هەموو رۆژێک تەرم لە زیندانەکان دەهێندرێنەوە دەرەوە. لەسەر کۆمەڵگا گوشاری فاشیستی، تیرۆر و تاڵانکاری لە بەرزترین ئاستدایە. کاتێک پەیوەست بە کردەوەکانی جینۆساید لە کوردستان ناڕەزایەتییەکی بچوک دێتە ئاراوە لە تورکیا راستەوخۆ رووبەڕووی کوشتوبڕ دەبێتەوە.
بە دڵنیاییەوە لەدژی هێرشە قڕکارییەکانی فاشیزم، بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەکەمان بەرخودانێکی هەمەلایەنە پەیڕەو دەکرێت. بەرخودانی ئیمراڵی وەک هەموو کات رێگەی راست و هەڵوێستی راستی بە هەموان نیشاندا. لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەتایبەتی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان خۆڕاگری دەکەن و وەک ئەوەی لە چالاکیەکەی ١ی تشرینی یەکەمی ئەبنقەرەدا بینرا شەڕی شۆڕشگێڕی دەگاتە گەورەشارەکانی تورکیا. لە زیندانەکان بەرخودانی گەورە لە ئارادایە. بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی ژنان شۆڕشی ئازادی ژنان لە چوارپارچەی کوردستان بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە. ئەو شۆڕشە هەم هێڵی ئازادی هەمیش هێڵی تێکۆشانی سەدەی ٢١ی یەکلایی دەکاتەوە. گەنجانی کورد کە لە سەر هێڵی ئازادیی ئاپۆیی خۆیان پەروەردە دەکەن، تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە هەموو گۆڕەپانێکدا بەرەو پێش دەبەن. لە چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات گەلی کورد و دۆستانی شۆڕشگێڕ و دیموکرات لەسەر پێن؛ لە دژی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵی تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە هەموو گۆڕەپانێکدا بە کەمپینی گەورە گوڕ بە چالاکییەکان دەدرێت.
بەم جۆرە دەبینرێت کە تێکۆشانی ساڵی ٢٦ەمین بەرفراوان دەبێت، بە رێبازی ئافرێنەرانەی نوێ تێکۆشانی ساڵی ٢٦ەمین دەبێتە سەردەمێکی یەکلاکەرەوەی لەناوبردنی تەواوەتی پیلانگێڕی. لەم ساڵەدا ئامانجی بنچینەیی بزوتنەوەکەمان، گەلەکەمان و دۆستانمان رووخاندنی سیستمی جینۆساید، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە. بێ گومان ئەوەش بە واتای چارەسەری پرسی کوردە. کەواتە تێکۆشانی ساڵی ٢٦ەمین لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە ئامانجی مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بەڕێوەبچێت و بە دڵنیاییەوە دەگاتە سەرکەوتن.
لەسەر ئەو بنەمایەوە جارێکی دیکە نەفرەت لە پیلانگێڕیی دەکەین، سڵاو لە بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی دەکەین، بە رێز و پێزانینەوە شەهیدانی گیانبازی بەرخودانی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' بە بیردەهێنینەوە، بانگ لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستانی دیموکراتیکمان بە تایبەتی ژنان و گەنجان دەکەین کە تێکۆشانی ئێمە 'ئازادی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد' لە هەموو گۆڕەپانێکدا بە رێبازی دەوڵەمەند و داهێنەرانە بەهێزتر بکەن و بە دڵنیاییەوە دەگەینە سەرکەوتن".