کۆمیتەی پشتیوانی لە بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە رایگەیاند، کە بەرچەم تورجەل (هبریزە ئۆزدوراک) ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ و کیندا زین (فاتمە ئۆنور) لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهیدبوون.
کۆمیتەکە لە راگەیەندراوێکی نوسراودا باسی لەم بابەتانە کردووە:
"گەریلاکانی ئازدی کوردستان هەموو رۆژێک گورزی قورس لە داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەوەشێنن، برینی قوڵ دەخەنە مێشکی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە. بە پێشەنگایەتی قارەمانانی بزوتنەوەی ئازادی مێژوو ئەمرۆ خۆی نوێ دەکاتەوە. لە گۆڕەپانەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین کچ و کوڕانی گەلی کورد بە گیانی فیدایی خۆڕاگری دەکەن و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن. لەو پێناوەدا هەموو رۆژێک شەهیدی گەورە پێشکەش دەکرێن. قارەمانانی سەردەم کە بە رۆحی گیانبازی ئاپۆیی خۆڕاگری دەکەن و بە شەهیدبوونی خۆیان وەک ئاڵقەیەک لە ئاگر بە ئیرادەیەکی پۆڵایی جوانییەکی بێهاوتا لە راستی خۆیان کۆکردووەتەوە و رادەستی یەکتری دەکەن. پەکەکە نوێنەرایەتی راستیەکی بەم جۆرە دەکات. راستەقینەترین هاوڕێیەتی، واتادارترین و جوانترین ژیان بە روونترین شێوە لە راستی هەر شەهیدێکی پەکەکەییدا خۆی دەردەخات. هەربۆیە رێبەر ئاپۆ پەکەکەی وەک پارتی شەهیدان پێناسە کردووە. ئەگەر ئەمڕۆ گەلی کورد بووەتە خاوەنی سوپا، درێژە بە شەڕی مان و نەمان دەدات، ئەوە لەسایەی راستی قارەمانێتی شەهیدانی گەورەوە دەستبەر بووە. لە هەر چوار بەشی کوردستان سات بە سات داستان دەنوسرێنەوە بە هەزاران کچی گەنج کە تێکۆشانی خودبوون و پاراستن بەڕێوەدەبەن بە دەوری هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆوە بوونەتە قەڵغان، کاریگەرییان کردووەتەسەر تەواوی جیهان. تێکۆشانی ئازادیی کوردستان زیاتر لە سەر هێڵی ژنی ئازاد واتا وەردەگرێت و بە زیندوویی دەمێنێتەوە و ئەوەش ئەمڕۆ بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' گەیشتووەتە ئاستێکی گەردونی. ئێمە بە راگەیاندنی شەهیدبوونی دوو هەڤاڵمان کە بە ژیان و تێکۆشانی خۆیان لە بەرەوپێشبردنی شۆڕشی کوردستان، لە قووڵبوونەوەی هێڵی ئازادی ژندا رۆڵی گرنگیان گێڕاوە خارێکی تر بە بەهێزی لەو راستیەدا دەژین. هاوڕێیانمان بەرچەم تورجەل و کیندا زین ٣٠ ساڵ بە تێکۆشان و رەنجی گەورە بوونە رێبراو و پێکهێنەری ئەم راستیە. ئەمرۆش ئەو راستیەیان بە شەهیدبونی خۆیان وەک میراتێک کە ئازادی دەستەبەر دەکات تاجدار کردووە. لە کەسایەتی هەڤاڵان کیندا و بەرچەم دا لە بەرامبەر مێژوو و ئازادی قەرزاربوونی خۆمان دەردەبڕین. بەتایبەتی لە بنەماڵەی هێژای ئۆزدوراک و ئۆنور، سەرەخۆشی لەهەموو گەلی وڵاتپارێزمان، دۆستانی ئازادیخواز دەکەین، پەیمانی هێنانەدی خەونەکانیان و سەرخستنی ئامانجەکانیان نوێ دەکەینەوە.
بەرچەم تورجەل
هاوڕێمان بەرچەم تورجەل (هیبریزە ئۆزدوراک) ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی شێبێی دێرکی چیای مازی لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا چاوی بە ژیان هەڵێنا. هاتنە دنیای هاوکاتە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تێکۆشانی رزگاری کوردستان، هەربۆیەش لە تەمەنی منداڵییەوە دەکەوێتە ژێر کاریگەری تێکۆشانی ئازادی. دوای ٣ ساڵ خوێندن لە خوێندنگەی سیستمی داگیرکەری تورکیا دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت. چواردەوری کە لەناویاندا دەژی بێ رادە وڵاتپارێزن و پەیوەست بە بەهاکانی کۆمەڵگاکەیان. لە منداڵییەوە لە ئەنجامی هاتوجۆی گەریلا بۆ لای ئەوان بزوتنەوەی ئازادی دەناسێت. هاوکات رووبەڕووی درندەیی دەوڵەتی تورکی دوژمنی گەلی کورد دەبێتەوە. ئەوەش توڕەییەکی گەورە لە دڵ و مێشکی هەڤاڵمان بەرچەم دروست دەکات. ئەو کۆمەڵکوژی و گوشارانەی بەسەر گەلی کورددا جێبەجێ دەکرێن رق و قینی دڵی ئەو زیاتر دەکەن. شایەتی سوتاندنی زۆر گوندە کە لایەنگری بزوتنەوەی ئازادین. وەک کچێکی سەرهەڵدێر و راپەڕیو کاریگەری سەرهەڵدانەکانی لەسەر دروست دەبێت و دەیەوێت بە شێوەیەکی کارا ببێتە بەشێک لە تێکۆشانی ئازادی. لە ساڵی ١٩٩٣ دا ئەو کاتەی لە هەڕەتی لاوێتیدابوو تێکەڵ بە ریزەکانی گەریلا دەبێت. ئیتر ئەو ئەو یەک لەو گەریلایانەیە کە لە منداڵیدا بە سەرسامییەوە لە ژیانی ئەوانی دەڕوانی و تامەزرۆیان بوو. پەروەردەی سەرەتایی خۆی لە ژیاندا دەبینێت. لە تەمەنێکی زۆر گەنجدادەبێتە گەریلا و لە پێناو ئازادیدا شەڕ دەکات. بۆ ئەوەی مرۆڤ لە شەری بەرامبەر بە سیستمی داگیرکەردا سەرکەوتوو بێت ئەو چەکەی بەرامبەر بە دوژمن بە کاردەهێنرێت بە تەنیایی بەس نییە، بەر لە هەموو شتێک پێویستی بە ئاستێکی بەرزی بیردۆزی و رێکخستنیش هەیە. لەو چوارچێوەدا لە ساڵی ١٩٩٤ بەشداری لە ناو گروپی پەروەردەی کۆنگرەی ٥ەم دەکات. ئەوەش بناغەیەکی بەهێزی لەلا دروست دەکات. بۆ ساڵانی دوور و درێژ لە چوار پارچەی کوردستاندا تێکۆشانی بێ پسانەوە درێژە پێدەدات. جیا لە تایبەتمەندی پەکەکە کە هەموو ساتەکانی ژیان وەک گۆڕەپانی پەروەردە دادەنێت، بەشداری زۆر دەورەی پەروەردەی ئایدۆلۆژی و سەربازی کردووە. لەگەڵ هەموو پەروەردەیەکیش رێپێوانی خودبوون و ئازادی خۆی بە هەنگاوی تەندروستتر درێژە پێداوە. لە ساڵی ٢٠٠٨دا چووە باکوری کوردستان. لە ئەیالەتی ئامەد، خەرزان و ئەرزروم دەمێنێتەوە. لە تەواوی گۆڕەپانەکانی کوردستان چی بە چیا، دۆڵ بە دۆڵ، شاخ بە شاخ ژیانێکی لێواولێو لە واتا دەنەخشێنێت. دەبێتە هاوڕێەکی داهێنەری باریکە رێگاکانی وڵاتەکە و وەستایانە ژیان دەهۆنێتەوە. بستێکی خاکی وڵاتەکەمان نەماوە کە هەڤاڵ بەرچەم ئارەقەی تێدا نەڕشتبێت و تێکۆشانی تێدا نەکردبێت. بۆ چەندین ساڵ لە گۆڕەپانە سەربازییەکاندا لە شەڕڤانیەوە تا فەرماندەیی بێ پسانەوە خەباتی سەرکەوتووانەی کردووە. لە بەرەوپێشبردنی شۆڕشی رۆژئاوادا ئەرکی گرنگی لە ئەستۆ گرت، لە یەکەم شەڕەکانی شۆڕشی رۆژئاوادا لە ریزەکانی پێشی پێشەوە بەشداربوو. بە کۆکردنەوەی لایەنی بیرۆدزی، رێکخستنی و سەربازی بووە پێشەنگکێکی بەهێزی دامەزراندنی شۆڕش. هەر وەکچۆن وەک فەرماندەیەک بست بە بستی چیاکان دەگەڕا، بە خاکەڕایی و گیانبازییەکی بێ سنووریش لە دڵی هەر هەڤاڵێکیدا جێگەی تایبەتی کردەوە.
قوڵبوونەوە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا و بەم جۆرە بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان لە سەرەتاوە بنەمای سەرەکی هەڵسوکەوتی هەڤاڵ بەرچەم بوو. لەبەرمابەر راستی رێبەر ئاپۆ لە هێڵی جەنگاوەری پاژکدا بوون بە خاوەنی هەڵوێستێکی بەهێز لەلای هەڤاڵ بەرچەمیش رەگەزێکی سەرەکی ژیان بوو. هەربۆیەش لە تەواوی رێپێوانی خۆی بە گوێرەی راستی رێبەرایەتی خۆپەروەردەکردنی بە بنەما گرت. بە بەرزکردنەوەی تێکۆشان هەوڵیدا باری قورس هەڤاڵێتی کەموکورت لەسەر خۆی لاببات، تاسەر لە هەر شوێنێک داوای لێکرا تێکۆشانی بەڕێوەبرد. بە بەشداربوونی خۆی لە رۆژهەڵات، باشور، باکور و رۆژئاوا بووە نمونەیەکی بەهێزی تایبەتمەندی نەتەوەیی پەکەکە.
بۆ ئەوەی لە دژی داگیرکەری شەڕێکی قورستر بەڕێوەببرێت لە رووی شێواز و تاکتیکی سەربازییشەوە بووە خاوەنی زانست و دەستوبردی باڵا. بەتایبەتی لەبارەی شەڕی گەلی سۆڕشگێڕەوە قوڵبوونەوەی زۆری ئەنجامدا. وەک جەنگاوەرێکی پاژک و پەکەکە لە بەرامبەر هەموو جۆرە دواکەوتوویی و پاکتاوگەری بووە خاوەنی پێوانی هێڵی ئاپۆگەری. بە شێوەیەکی زانستی بە پەیوەستبوون بە پاڕادایمی رێبەرایەتی جوڵایەوە. بۆ ئەوەی ببێتە هەڤاڵێکی راستەقینەی رێبەر ئاپۆ بووە چالاکوانێکی بەهێزی هێڵی بەرەوپێشبردنی ئازادی ژن. بڕوای بە پێشەنگایەتی ژنی ئازاد هەبوو، پێوانە تیژەکانی ئازادی و خودبوونی هەڤاڵمان بەرچەم لە بەسەرهات و رابردووی درێژ لە ناو ریزەکانی ئازادیدا گەیاندیە زۆر سەرکەوتن. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ هەڤاڵمان بەرچەم ئەو ژنە ئازادەی بووەتە هێمای زۆر هەنگاوهەڵگرتن بە رەو ئازادی ئەو کاتەی لەسەر ئەرکی خۆی بوو لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو.
کیندا زین
هەڤاڵمان کیندا زین (فاتمە ئۆنور) ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی دۆمزدەرێ لە ناوچەی ئەفشین لە مەرەش لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و عەلەوی چاوی بە ژیان هەڵهێنا. خێزانەکەی بە کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری بژێویی ژیانیان دابین دەکرد. منداڵی هاوڕێ کیندا لە گوند دەبێت و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە هەڤاڵ کیندا پەیوەست بە کولتور و بە بەها کۆمەڵایەتییەکانەوە گەشە بکات و گەورە ببێت. سیاسەتی پاکتاوکاری و قڕکردنەکانی دەوڵەتی تورک، کە بە توندی و قورسی لە دژی گەلی کورد ئەنجامیان دەدا دوو هێندە زیاتر و توندتر لە دژی کۆمەڵگەی عەلەوی بەڕێوەی دەبات. ئەو ژینگەیەی هەڤاڵ کیندا تیایدا گەورە دەبێت هەم بە هۆی ئەوەی کوردن و هەمیش لەبەر ئەوەی عەلەوین سیاسەتی تایبەتی چەوساندنەوە و ئاسمیلاسیۆن و تواندنەوەیان لە دژ بەڕێوەدەبرێت. بەو هۆیەشەوە لەو هەرێمەوە ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەکان کۆچ بۆ ئەوروپا دەکەن. هەڤاڵ کینداش کاتێک تەمەنی ١٣ ساڵە لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆچ بۆ ئەوروپا دەکات. دوورکەوتنەوە و بەجێهێشتنی وڵات لەلایەک و غەریبی و بیانیبوون لەلایەکی ترەوە دەبنە هۆی ئەوە هەڤاڵ کیندا بکەوێتە ناو ناکۆکی و ململانێوە. ژیان لە ناوەندەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا سەرنجی ڕاناکێشێت. ژیانی تێکەڵبوون و ئاوێتەبوونی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە هەموو شێوەیەک لە هەڤاڵ کیندا دا کاردانەوە و ناکۆکی دروست دەکات. بەم شێوەیە یەکەم وردبوونەوە و لێکۆڵینەوەی بۆ ژیانێکی ئازاد دەست پێ دەکات، بەڵام وەڵامێک بۆ وردبوونەوەکان و لێکۆڵینەوەکانی نادۆزێتەوە و بە ژیانێک، کە لە مەعنەوێت و موراڵ بەتاڵ کراوەتەوە و لە ناوەندەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا پێشدەخرێن بۆ هەڤاڵ ژیندا نابێتە مۆتیڤ و پاڵنەر بۆ ژیان. پەیوەستبوونی قووڵی بەو ژیانە لەگوند دا هەیبووە، تاوەکو دەچوو پەیوەستبوون و وردبوونەوەی زیاتری کولتووری دێرینی کوردستان دڵی پڕ و لێوانلێە دەکرد.
لە ئەنجامی هەوڵ و لێکۆڵینەوەکانی لە ساڵی ١٩٩١ەوە لە نزیکەوە ئاشنا بوو بە حیزب. وەک پێویستییەکی مێژوویی سەرەتا بەشداریی لە کاری زیندووکردنەوەی کولتوریدا کرد. لە ساڵی ١٩٩١ تا ١٩٩٣ بە حەماسەتێکی زۆرەوە کار و خەباتی ڕۆشنبیری و لاواندا بوو. ماوەی دوو ساڵیش بەشێوەیەکی چالاک بەشداریی لە خەباتی ڕێکخستنی گەل دا کرد، بەڵام سەرنجی هەڤاڵ کیندا هەر لەسەر وڵات بوو و خۆشەویستیی وڵات لە دڵیدا بە بەردەوامی گەشە دەکات. لە ساڵی ١٩٩٥ەوە بە بیر و باوەڕێکی زۆر گەورەوە ڕووی لە چیاکانی کوردستان کرد، ئەو شاخانە، کە خانەخوێ و لانەکەی مرۆڤایەتی بوون و بوونە لانکەی بە کۆمەڵگەبوون. هەڤاڵ کیندا بۆ بەشداریی لە ڕیزەکانی گەریلا لە ناوەندەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستیەوە ڕوو لەو وارگانە دەکات، کە ژیانی ئازادی تیادا دەئافرێنرێت. لە ساڵی ١٩٩٥ تا ٢٠٠٠ لوتکە بە لوتکە لەسەر تاشە بەردە تیژەکانی زاگرۆس دڵی پڕ کرد لە بۆنی ئازادی. بە گوڵ و گوڵزار، بە دار و بەردی زاگرۆس خۆی ڕزاندنەوە و لەگەڵ جوانی و جەمالیی خۆیدا یەکیخست. ئەو گەڕایەوە بۆ ڕەگ و ریشە نهێنی و ڕاستەقینەکەی خۆی.
لە ناوەڕاستی چیاکاندا بوو بە گەریلایەکی بەهێز بۆ گەشەپێدانی تێکۆشانی ئازادی. بۆ ئەوەی تۆڵەی ئازارەکانی گەلەکەی بکاتەوە لە سەنگەرەکانی پێشی پێشەوە، وەک گەردەلولێک لێپرسینەوەی لە دوژمن دەکرد. هەڤاڵ کیندا ئەو ڕاستییەی دەزانی، کە ئەگەر کەسایەتیی خۆی لەسەر بنەمای ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان دروست نەکات، لە پارادایمی ڕێبەرایەتیدا ڕوونبونێکی بەهێزی تیا نەبێت لە شەڕی سەنگەرەکاندا لە نیوە ڕێدا دەمێنێتەوە. بۆیە لە هەموو ساتەکانی ئەزموونی دوورودرێژیدا بووە خاوەنی هەڵوێست و خەباتێکی بەهێز. ئەو ترس و تۆقاندنە، کە بە سیاسەتەکانی جینۆسایدکردن داسەپێنرابوون بە بیر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ تێکشکێنران. بەم شێوەیە خسڵەت و تایبەتمەندیی پەکەکەی ئازادی بە ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژنان ئەزمونکرد. لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا لەسەر بنەمای خۆ نوێکردنەوە و خاوەنداریکردن لە هێڵەکەی بۆ خۆی کردە بنەما. پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩ لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی گەلی کورد ئەنجامدرا، ئەو پیلانگێڕییە لە هەڤاڵ کیندادا بوو بە برینێکی ساڕێژنەبوو، بۆیە هەموو ژیانی خۆی بۆ لێپرسینەوەیەکی گەورە ڕێکخست. بە پەروەردەی ئایدۆلۆژی و سەربازی لە بوون بە جەنگاوەر و شۆڕشگێڕێکی قاڵبووە و قوڵی هێڵی ڕاستەقینەی پەکەکە و پاژکدا هەنگاوی زۆر گەورەی نا.
سات بە ساتی خۆی بۆ گۆڕین و گۆڕانکاری و سەرلەنوێ بنیاتنانەوە تەرخانکرد. لە چەندین چالاکیی ڕێکخستندا لە چەندین ناوچەدا تێکۆشانێکی بێوێنەی بەپێی پێوەرەکانی جەنگاوەری شۆڕشگێڕی پەکەکە و پاژک لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ پێکهێنا. زۆرترین و چڕترین بەشداریی چالاکانەی لە خەباتی ئایدۆلۆژی و رێکخستنکردندا بوو. حەقیقەتی جەنگێکی ڕاستەقینە و ئەنجامگیر تەنها بە بەشدارییەکی ئایدیۆلۆژیایی بەهێزەوە دەکرێت و ئەوەی بە قوڵی جێبەجێکرد. بۆ زیاتر چەسپاندن و جێەجێکردنی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە هێڵی سەربازیی شۆڕشگێڕانەی هاوچەرخ دا و گرنگییەکی زۆری بە پەروەردە دەدا. لە هەر ناوچە و ناوەندێکدا بوایە بە پێشەنگایەتیی داهێنەرانە کاری بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی پەروەردەیی دەکرد. لە ناوچەی رۆژهەڵات و لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بووە خاوەنی پراتیک و چالاکی و کردەی سەرکەوتونە. بە تێڕوانین و پڕۆژەکانی خۆی هەمیشە نوێبوونەوەی و پێشکەوتنی لە خەبات دا بە بنەما دەزانی.
ساڵانێکی زۆر کاری لەدروستکردن و پەرەپێدانی پڕۆژەکانی وەک کتێبخانەکاندا کردووە. بەهەستێکی بەهێزەوە هەوڵیدا تا ڕاستی ژیانی شەهیدان بە هەموان بگات. بۆ حەقیقەتی شەهیدان وەک توخم و بناغەیەکی سەرەکیی هێڵی ئایدۆلۆژی و فیکری لەناو کۆمەڵگادا، بەتایبەتی لەنێو بنەماڵەی شەهیداندا بە زیندویی ڕایانبگرێت، چەندین ساڵ لە کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیداندا کاری کرد. ئێش و ئازاری سەدان دایک و بنەماڵەی لە دڵەوە هەست پێدەکرد، ڕۆژانە کەسایەتیی خۆی بە یادەوەریی هەزاران قوربانی و گیانفیدا دروست دەکرد، خەونەکانیانی بە خەونەکانی خۆی زیاد دەکرد. کەسایەتی و گیانی هەڤاڵانی شەهیدی کرد بە بنەمای بنیاتنانی خۆی.
هەڤاڵمان کیندا زین نمونەیەکی بەهێز بوو لە واقیع و ڕاستیی ژنی ئازاد، کە بە بیر و هزری ئازادیی ژنانەوە وەک شۆڕشگێڕێکی خاوەن بەها و پێوانە، ماندونەناس و خاکیبوونەکەى بووە نمونەیەکی بەهێزی ڕاستیی ژنی ئازاد. بەبێ ئەوەی بە ئەندازەی مسقاڵێک دوودڵی تیادا بێت، ئەو کارەی پێویست بوایە دەیکرد، لە پراتیک و جێبەجێکردنەکانی خۆیدا بە دڵنیایەوە ڕێپێوانێکی سەرکەوتوانەی دەکردە بنەما. هەڤاڵمان کیندا زین کاتێک لەسەر ئەرکی خۆی بوو لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستیی تورک دا شەهید بوو.
هەردوو هەڤاڵمان ٣٠ ساڵ شاهیدی و گەواهییان بۆ هەموو سەختی و جوانییەکانی مێژووی ئازادی کرد. بە ئەندازەی مسقاڵێک بەبێ دوودڵی دەژیان بەرەنگاری دوژمنی مرۆڤایەتی دەبوونەوە. با دۆست و دوژمنانی گەلی کورد بزانن، چەندە شەهید بوون ڕووبدات، پەکەکە و گەلی کورد بە ڕاستی شەهیدان بەهێزتر و گەورەتر دەبن. هەر شەهیدێک لە هەڵوەشاندنەوە و ڕووخانی قەڵای داگیرکەریدا لاپەڕە و وانەی نوێ دەکاتەوە. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، ئێمە لە شەهیدبوون ناترسین، ئێمە لە ڕاوەستان دەترسین، چونکە شەهیدان ڕێگای مسۆگەرکردنی ئازادیی وڵات دیاری دەکەن. وەک هەڤاڵەکانیان بەبێ ئەوەی بۆ ساتێک ڕابوەستن، ئێمە بە بەهێزترین شێوە خاوەنداری لە خەون و بیرەوەرییەکانیان دەکەین، بە سەرخستنی ئامانجەکانیان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی سەر کوردستان دووپات دەکەینەوە. ئێمە بە رێز و پێزانینەوە یادی هەر دوو هەڤاڵمان دەکەینەوە و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیان نوێ دەکەینەوە. دیسانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژا و بەنرخەکانیان و گەلە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرکەمان دەکەین.
نازناو: بەرچەم تورجەل
ناو و پاشناو: هیبریزە ئۆزدوراک
کات و شوێنی لەدایکبوون: ١٩٧٨ / مێردین
ناوی دایک: بۆزێ
ناوی باوک: شێخموس
کات و شوێنی بەشداریکردن: ١٩٩٣ / مێردین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی ٦ی ٢٠٢٢ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
****
نازناو: کیندا زین
ناو و پاشناو: فاتمە ئۆنور
کات و شوێنی لەدایکبوون: ١٩٧٦ / مەرەش
ناوی دایک: خاتون
ناوی باوک: عەلی
کات و شوێنی بەشداریکردن: ١٩٩٣ / ئینگلتەرا (بەریتانیا)
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی ١٠ی ٢٠٢٢ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا".
هـ.ب / ژ.ت