پۆلیس و پاسەوانەکان لە ئێلح منداڵێکی ١٥ ساڵیان ئەشکەنجە کرد
لە ئێلح پۆلیس و پاسەوانەکان منداڵێکی ١٥ ساڵیان ئەشکەنجە کرد. دانیشتوانی ناوچەکە دیمەنی ئەشکەنجەدان و دڕندەیی پۆلیس و پاسەوانەکانیان تۆمار کرد.
لە ئێلح پۆلیس و پاسەوانەکان منداڵێکی ١٥ ساڵیان ئەشکەنجە کرد. دانیشتوانی ناوچەکە دیمەنی ئەشکەنجەدان و دڕندەیی پۆلیس و پاسەوانەکانیان تۆمار کرد.
لە گەڕەکی جوودی ئێلح، بە بانگەشەی ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆی پێشێلکردووە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەنراوە، دوێنێ ئێوارە لە پارکی ساڵح ئۆزدەمیر، پۆلیس و پاسەوانەکان منداڵێکی ١٥ ساڵیان ئەشکەنجە کرد. دانیشتوانی هەرێمەکە بە تەلەفۆن دیمەنی دڕندەیی پۆلیس و پاسەوانەکانیان تۆمار کرد.
پۆلیس و پاسەوانەکان هەروەها سووکایەتیان بە دانیشتووانی ناوچەکە کرد و تەقەیان لە ئاسمان کرد.
ئەو منداڵەی کە ئەشکەنجەدرا بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ئێلح گواسترایەوە.
ف.ق