پۆلیسێکی تورک پارێزەرێکی لە شڕنەخ بریندار کرد

لە شڕنەخ پۆلیسێکی تورک دوای ئەوەی لەگەڵ پارێزەرێک شەڕی کرد، بە ئۆتۆمبێڵەکەی لە پارێزەرەکەیدا و برینداری کرد.

لە ناوەندی شڕنەخ لەنێوان پۆلیسێک و پارێزەرێک بە ناوی سەرکان کاراکاش ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی شڕنەخ شەڕە قسە روویدا. پۆلیسە تورکەکە بە ئۆتۆمبێڵ لە پارێزەرەکەیدا. پارێزەر سەرکان کاراکاش بە سەختی بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانەی شڕنەخ گواسترایەوە و لە هەردوو ئەژنۆیەوە نەشتەرگەری بۆکراوە.

بەپێی زانیاریەکان، پۆلیسە تورکەکە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شڕنەخ دەستبەسەرکراوە.

ف.ق