پۆلیسی تورک لە جزیر هەڵیکوتایە سەر بینای هەدەپە
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا پۆلیسەکان بەیانی زوو هەڵیانکوتایە سەر بینای رێکخستنی هەدەپە لە جزیر.
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا پۆلیسەکان بەیانی زوو هەڵیانکوتایە سەر بینای رێکخستنی هەدەپە لە جزیر.
لە ناوچەی جزیری شڕنەخ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر بینای رێکخستنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە).
راگەیەندرا کە هەڵکوتانە سەر ئەو بینایە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکدایە کە داواکاری گشتیی کۆماری لە شڕنەخ دەستی پێکردووە. لەبارەی وردەکارییەکانی هەڵکوتانە سەر ماڵان یاخود لێپرسینەوەکەوە، زانیاری زیاتر دەستنەکەوتووە.
لە هەڵکوتانە سەر بیناکەدا کتێبی لێکۆڵینەوە لەبارەی گەمارۆدانی جزیر، کۆمپیوتەر و وێنەکانی مەزڵوم دۆغان دەستیان بەسەردا گیرا. دوای چەند کاتژمێر پشکنین و گەڕان پۆلیسەکان لە بیناکە چوونە دەرەوە.