پۆلیسی تورکیا لە هەزەخ چوار کەس دەستگیردەکات
پۆلیسی تورکیا ٤ کەس دەستگیردەکات لەنێویشیاندا مناڵێک هەیە، ئەوەش پاش هەڵکوتانە سەر بەشێک لە ماڵەکانی شارۆچکەی هەزەخ لە ناوچەی شەرناخ.
پۆلیسی تورکیا ٤ کەس دەستگیردەکات لەنێویشیاندا مناڵێک هەیە، ئەوەش پاش هەڵکوتانە سەر بەشێک لە ماڵەکانی شارۆچکەی هەزەخ لە ناوچەی شەرناخ.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی تورکیا لە گەڕەکی تورگوت ئۆزال هەڵیکوتایە سەر ماڵەکان. لەم هەڵمەتەدا، هەریەک لە یوسف دومان، ڕۆژهات کارافش، هارون یۆگان، لەگەڵ مناڵێک بەناوی بەدرخان بالات ـی تەمەن ١٦ ساڵ، دەستگیر کران.
هێشتا هۆکاری دەستگیرکردنەکە دیار نییە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە گەیشتوون، ڕەنگە ژمارەی گیراوەکان زیاتر ببن.
ف.ق