پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕێگەی هاتوچۆیان داخست
پەرلەمانتارانی دەم پارتی کە ڕێگەیان لێ گیرا بەشداربن لە "گردبوونەوەی ئازادی" لە ئامەد، ڕێگەی هاتوچۆیان داخست.
پەرلەمانتارانی دەم پارتی کە ڕێگەیان لێ گیرا بەشداربن لە "گردبوونەوەی ئازادی" لە ئامەد، ڕێگەی هاتوچۆیان داخست.
پەرلەمانتارانی دەم پارتی بۆ بەشداربوون لە "گردبوونەوەی ئازادی" بە درووشمی "دژی پیلانگێڕی بەرخۆدان دەکەین، بۆ ئازادی لە ئامەد کۆدەبینەوە" هاتنە ناوچەی ڕێزان، لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگەیان لێ گیرا. پەرلەمانتاران و گەل هاتنە شەقامی جەمیل ئۆغلو و پێیان گوترا گەمارۆی سەر جەماوەر هەڵدەگیرێت. بەڵام پۆلیس چەندین کاتژمێر ڕێگەی نەدا پەرلەمانتاران و جەماوەر لە گەمارۆ دەربچن. بۆیە پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئۆتۆمبیلەکانیان لەسەر ڕێگە ڕاگرت و دەستیان بە چالاکیی دانیشتن کرد. پەرلەمانتاران ڕێگەی هاتوچۆیان داخست و درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.