پرەنسیپی بنەڕەتی شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزی

پێش هەر شت لەراستینەی دۆژمن و راستینەی شەڕ دابڕان و دووركەوتنەوە هەیە. وەكو ئەوەی كە هیچ دۆژمنێكمان نییە، ژیان و هەڵسوكەوتێك وەكو ئەوەی كە ئێمە ئازاد بووین لەنێو شەڕی مان و نەماندا بوونی هەیە.

كاتێك رێبەر ئاپۆ لەنەورۆزی ١٩٧٣دا لەبەنداوی چۆبۆك لەئەنقەرە بەكۆبوونەوەیەكی شەش كەسی بنەمای پەكەكە دامەزراند، هێشتا كودەتای سەربازی ١٢ی ئاداری ١٩٧١ لە توركیادا دەسەڵاتدار و لەسەر حۆكم بوو. هەموو پارت و رێكخستنی چەپگەر و سۆسیالیست قەدەغە كران و كادیرەكانیان دەستبەسەر بوون. جارێ یەكەم بوو كە لەسەردەستی ئیدارەی شەڕی تایبەت ئەشكەنجە لەخەڵك كرا و دادگایی كردن لەئاستی دادگاكانی سەربازی لەرەوشێكی نائاساییدا دەستی پێكرد. بەرێوەبەرایەتی ئەو رێكخستنانەی كە لەدژی بەرێوەبەری فاشیست ـ سەربازی كە هەوڵیاندەدا شەڕی چەكداری بەرێوە ببەن، هەموویان تیرۆر و كۆژران. لەوڵات باری نائاساییان بەردەوام كرد و لەهەموو شوێنێك زەخت و گۆشاری توندیان سەپاند.

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا لەو كاتەدا رێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندنی كرد و وتی، دەبێت بەرای من بەرێكخستن بكرێت و لەتوركیا و كوردستان پێویستی بە رێكخستنێكی نوێ شۆڕشگێڕی هەیە. رێبەر ئاپۆ لەكۆبوونەوەی بەنداوی چۆبۆكدا بنەمای گروپی ئاپۆیی دامەزراند. نەیووت؛ گۆشاری زۆر هەیە، پێشەنگی شۆڕش لەلایەن ئەرتەش و دەوڵەتەوە تیرۆر دەكرێن، كادیر دەستگیر دەكرێن، رێكخستنەكان هەڵدەوەشێندرێن و لەئێستادا رێكخستنێك دانامەزرێـت و ئەوەشی نەگووت؛ لەكاتێكدا ئەو رێكخستنانەی هەن، هەڵدەوەشێندرێن و دادگایی دەكرێ، ئاخۆ دەبێت كە رێكخستنێكی دیكە دابمەزرێت؟"بەپێشخستنی شێوازی خۆی خەبات كردن و پاراستنی رێكخستن پێویستیەكان دابین دەكات. بەجەسارەتێكی مەزن هەنگاوی دامەزراندنی رێكخستنێكی شۆڕشگێڕی دەست پێ دەكات.

ئەگەر ئێمە سەرەنج بدەین، بەو نزیكبوونەوە و هەڵوێستانە خۆ پەیوەست كردن بەهەلومەرجی هەیی، داتاشینی بیانۆ و بەتیۆری"نابێ" بوونی نییە. بەووتەیەكی دیكە، تەنانەت زەڕیەكی ترس و دڵەڕاوكێش بوونی نییە. بەڵام لەهەمانكاتدا كاتێك سەركێشی، بێ پێوانی، بێ هەستیاری و بێ هۆشیارییش بوونی نییە. واتا تۆ بەشێوەیەكی دۆكنیشۆتواری دەربازی كردەیەكی شۆڕشگێڕی بوونیش بوونی نییە. بەپێچەوانەوە، بەقووڵایی خوێندنەوە و ئانالیزكردنی رووداوەكان لەسەر بنەمای رەخنە و خۆرەخنەكردن و دەرخستنی ئەزموونی پێویست، لەسەر ئەو بنەمایە دەست پێكردنی بزوتنەوەیەكی نوێ شۆڕشگێڕی دەست پێ دەكات. لەسەر بنەمای بینی هۆكارەكان كە رێگە لەبەردەم لەناوچوون لەبەرامبەر بەكودەتای ١٢ی ئادار و دەربازكردنی ئەوان، رێكخستنبوون و شێوازێكی نوێ خەباتی شۆڕشگێڕی پێشدەخات.

دوابەدوای ئەوەی گروپی ئاپۆیی وەكو گروپێكێكی ئایدئۆلۆژی خۆیان بۆنیادنا و ناوی رێبەر ئاپۆ بیسترا، واتا دوای ئەوەی  شاراوەبوونێكی بەرچاو لەسەر ئەو بنەمایە پێكهات، رێبەر ئاپۆ شێوازی ژیان و خەباتی خۆی لەسەر بنەمای نایاسایی بوون و بەگوێرەی ئامانجی خۆی سەرلەنوێ داڕشت. بەوتەیەكی دیكە، پاش خەباتی ئادیۆد و لەساڵی ١٩٧٥ بەدواوە، سیستەمی ئاسایی ژیان گۆڕانی بەسەردا هات. پاشان ئەو رەوشە، وەكو"راوەستاندنی ژیان" بەناوكرا. بەگوێرەی خۆی رێگەیەكی نوێی ژیان و خەباتی پێشخست. لەژیان و پەیوەندیەكانی سیستەم دابڕاوبوو، هەڵسوكەوتی تاكەكەسی و بەگوێرەی خۆ وەستاند، شێوەی ژیانێكی پڕ بە دسپلین و بەرێكخستنكراو و هەمیشە بەگوێرەی پێویستیەكان خەباتی شۆڕشگێڕی بێ و بەتەواوەتی پێشت بەشاراوەبوون دەبەست دامەزراند. بەپووچەڵكردنەوەی سیستەمی داگیركەر، قڕكەر، ئەو شێوازە بوو كە رێبەر ئاپۆ توانی لەئاسایشدا بێ و كاروخەبات بەرێوە ببات.

كاتێك حەقی قەرار لە ١٨ی گۆڵانی ١٩٧٧ لەدیلۆك لەئەنجامی هێرشی كۆنترا تیرۆر كرا، گروپی ئاپۆیی ئەم رەوشەیان لەزۆر لایەنەوە هەڵسەنگاند و لێپرسینەوەیان دەست پێ كرد. چونكە هێرشەكە تەنیا لەدژی كەسێك نەبوو، لەكەسایەتی حەقی قەراردا لەدژی هەموو شۆڕشگێڕان و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی بوو. لەشوێنێك كەم و كوڕی و یا هەڵەیەك هەبوو كە ئەو دۆژمنە توانی بگاتە ئامانجی خۆی و هەڤاڵ حەقی قەرار تیرۆر كرابوو. سیستەمی داگیركەر، قڕكەر هەڕەشەیەكی پڕ جددی و ئاشكرای لێمانكردبوو. ئەو كاتە، پێویست بوو، بەچە رێ و رێبازێك پێش لەو هەڕەشە بگیردرێت و ئاسایشێكی چۆن چۆن دابین بكەین؟

رێبەر ئاپۆ ووتی، من لەلای خۆمەوە گەیشتوومەتە دوو وەڵام بۆ ئەم پرسیارە: یەكەم؛ پارتیبوون و دووهەم، دابینكردنی پاراستنی خۆمانە بەرێگەی چەك! هەركەس دەزانێت پشتی ئامادەكردنی بەرنامە و مانیفستۆ لە ٢٧ی مژداری ١٩٧٨ یەكەمین كۆنگرەی دامەزراندنی پەكەكە پێكهات. لەلایەكی دیكەوە لەپراكتیكدا سەری لەدوو رێباز دراوە: یەكەم، لەبەرامبەر هەر هێرشێكی لەناوكاو، بەچەك بوون و بەو شێوەیەش خۆ پاراستن و بەوشیوەیە خۆ بپارێزن و یا دووهەم ئەوە بوو كە لەكوێ پێویست بوو بەبەرێوەبردنی تێكۆشانی شۆڕشگێڕی و توڵەسەندنەوە پاراستنی گشتی بكرێت! تێكۆشانی شۆڕشگێڕی بەشێوەی تۆڵەسەندنەوە لەدژی هێرشی چەكداری، لەسەر بنەمای مافی تۆڵەسەندنەوە بەتوندوتیژی شۆڕشگێڕانە پێشكەوت. لەهەمانكاتدا لێپرسینەوە لەو كەسانەی كە هەڤاڵ حەقی قەراریان تیرۆر كردبوو، بەرخۆدانی حیلوان و سێڤرێك بۆ تۆڵسەندنەوەی لەشەهیدبوونی هەڤاڵ خەلیل چاڤگۆن پێشكەوت.

خەباتی چەكداری لەراستیدا، خەباتێكی خۆپاراستنە، بەواتای ژیان و خەبات لەسەر بنەمای دابینكردنی پاراستنی خۆیی. بۆ ئەوەش دوو رێگەی خۆی هەیە. یەكەم، هەرچۆن لەسەرەوە بۆ رێبەر ئاپۆمان دەستنیشانكرد، شێوازی ژیان و خەبات بەشێوەیەك كە ئاسایشی خۆیی پێكبهێنێت و دووهەم بەچەكبوون و بەهەستیاری هەڵسوكەوت كردن لەكاتی هەر هێرشێكی لەناكاودا خۆ بپارێزی. مەزلووم دۆغان ئەم پرەنسیپەی وەها راڤە كرد: شۆڕشگێڕی كوردستانی دەبێت هەمیشە لەدەستێكدا پەرتووك و لەدەستێكی دیكەدا هەمیشە چەكەكەی لەگەڵیدا بێت و وەها بژی و كاروخەباتیش بەرێوە ببات. بۆ شۆڕشگێڕی گشتی دەتوانێت ببێتە پێوانێكی بنەڕەتی. بەڵام بۆ شۆڕشگێڕی كوردستان پێوان و پرەنسیپی هەرە بنەڕەتی كە گۆڕانی تێدا ناكرێت ئەمەیە. بەكۆرتی هەلومەرجی كوردستان وەهایە، دەبێت شۆڕشگێڕیەك كە سەركەوێ لەبەرامبەر بە سیستەمی داگیركەر ـ قڕكەر بەمشێوەیە بێت.

بەكورتی ئەمە بنەمای شۆڕشگێڕی بنەڕەتییە كە لەدوای تیرۆری حەقی قەرار پێناسە كرا. پێویستە هەموو شۆڕشگێڕێك كتێبێك بە دەستێكەوە هەڵبگرێت و لە دەستەكەی تردا چەكێك هەبێت. ئەم دۆخە گوزارشتە لە پێویستی ڕەهای شۆڕشی كوردستان بۆ زانیاری و ئاسایش. كاتێك بزووتنەوەكە پەرەیسەند، ئەم بنەمایە شێوەی ئەكادیمی و گەریلای گرتە بەر. كتێبەكە وەك ئەكادیمیایەك زۆر باش بوو، دەمانچەكەش وەك گەریلایەك زۆر باش بوو. پەروەردەی شۆڕشگێڕانە لە ئەكادیمیاكاندا دەدرا، ئاسایشیش بە شەڕی گەریلا دابین دەكرا. ئەم پرەنسیپە بنچینەییەی شۆڕشی پەكەكە تا ئەمڕۆكەش بەكاریگەرە.

لەگەڵ گۆڕانی پارادایمدا، هەمان پرەنسیپ بۆ نیشتمانپەروەری كوردستان جێبەجێ كراوە. تەنیا لەسەر بنەمای ئەو جۆرە پەروەردە و ئاسایشە دەتوانێت كۆمۆنێكی دیموكراسی بوونی هەبێت و بژیت. مرۆڤێكی ئازاد كە بتوانێت لە ژیانی كۆمەڵایەتی دیموكراتیكدا بەشداری بكات، تەنیا لە ڕێگەی پەروەردەی ئەكادیمی و ڕێكخستنی بەرگریكردن لە خۆ دروست دەكرێت. بنەمای بنەڕەتی ژیانێكی ئازاد ئاسایشە، و تەنیا لە ڕێگەی بەرگریكردن لە خۆوە دەتوانرێت بە ئازادی بۆنیاد بنرێت. بۆیە پرەنسیپی بنەڕەتی شۆڕش و نیشتمانپەروەری لە كوردستانی ئەمڕۆدا، بەدیهێنانی ئاسایشی خۆیە لەسەر بنەمای بەرگریكردن لە خۆ. لە هەلومەرجی شەڕی گەلی شۆڕشگێردا، ئەم پرەنسیپە ڕەواترە؛ چونكە دوژمن هێرش دەكاتە سەر بزووتنەوەی شۆڕشگێڕان و تەواوی گەلی نیشتمانپەروەر بۆ ئەوەی لەت و دابەشیان بكات و لەناویان ببات. لەم دۆخەدا مرۆڤ خۆی لە كوێری داین لەراستینەی دوژمن ناتوانێت بگاتە شوێنێك. وتنی "بە سەلامەتی بمپارێزە" بۆ كەسانی تر هیچ مانایەكی نییە. داواكردن و چاوەڕوانی ئاسایش لە كەسێكی تر نیشانەی لاوازی لە لایەك و پشت بەستن بەو كەسەیە لە لایەكی ترەوە.

ئەمەش بەو مانایەیە كە پێویستە هەموو شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەرانی كوردستان بە بەرگریكردن لە خۆیان سەلامەتی خۆیان مسۆگەر بكەن. لە سەرەوە باسمان كرد كە دوو ڕەهەند هەیە. یەكەم؛ بە گرنگیدان بە شێوازی ژیان و خووی كاركردنت، لە ئەگەری هێرشێكی چەكداریدا باشتر ئامادە دەبیت بۆ بەرگریكردن لە خۆت. گرنگ نییە لە كوێ بیت و چی دەكەیت، سەرەتا بەپێی ئەم بنەما شۆڕشگێڕییە هەڵسوكەوت دەكەیت. دووەم: دەزانیت یەكێك لە بنەڕەتییەكانی شەڕ بریتییە لە 'باشترین بەرگری هێرشە' و تەنها بە رێوشوێنی بەرگریی ئاسایش دابین ناكرێت، بەڵكو لە كاتی پێویستدا بە هێرشیش ئاسایش دابین دەكرێت. بە واتایەكی تر كاتێك لە پێگەیەكی بەرگریدا لە ئاستی ستراتیژیدا بیت، هەمیشە لە ئاستی تاكتیكیدا لە پێگەی هێرشبەریدا دەبیت.

لەم رەوشەی ئێستا، لەدەوروبەری شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزیدا، لەو پرەنسیپە بنەڕەتیە دابڕان و دووركەوتنەوە زۆر زۆرە. پێش هەر شتێك لەراستینەی دۆژمن و راستینەی شەڕ دابڕان و دووركەوتنەوە هەیە. وەكو ئەوەی كە هیچ دۆژمنێكمان نەماوە، ژیان و جموجوڵ و هەڵسوكەوتێك وەكو ئەوەی كە هەموو لایەك ئازاد بوونە و وەكو ئەوەی كە لەناو شەڕی مان و نەماندا ناژین دەجۆڵنەوە. ئەوەی دووهەمین، لەئەنجامی ئەم نزیكبوونەوەش خاوەنداری لەئەركەكانی شەڕ لەبەرامبەر بەدۆژمن خۆ دورخستنە هەیە، هەوڵنادات كە بەئامرازێكی تر و ئەو دەرفەتانەی دیكە لەدەستیدایە لەدۆژمن بخات، ئەركی شەڕ تەنیا لەسەر ئەستۆی هەندێ كەسی ترەوە دەهێڵێتەوە. هاوكات حیسابكردنی هێرشێكی تری لەناكاوی دۆژمن و بیرلە گرتنەبەری رێ و رێباز دیكە ناكاتەوە. لەئەنجامدا كاتێك لەلایەن دۆژمنەوە زەبرێكی بەردەكەوێـت، هەرچۆن نەیتوانی پێش بەو هێرشانە بگرێت، لەتۆڵسەندنەوەشدا بێ وڵام دەمێنێتەوە.

دەبێت هەموو شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزی كوردستان خۆیان لەم نزیكبوون و هەڵوێستە هەڵانە دوربخەنەوە و لەسەر بنەمای خۆیان، پاراستنی خۆیان دابین بكەن و دەبێت لەدژی دۆژمنی فاشیست ـ قڕكەر بەشێوەیەكی ئاكتیڤ تێكۆشان بكەن. شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزی هەرە راست و سەركەوتوو تەنیا وەها دەتوانێت پێكبێت. هەروەها ئەم پرەنسیپە بنەڕەتیە بەهیچ بیانۆیەك ناتوانرێت بگۆڕدرێت. ئەوە تەنیا بۆ سەركەوتن دەتوانێت راست ببێتە مایەی تێگەیشتن و بەشێوەیەكی بەكاریگەر جێبەجێ بكرێت.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگۆر پۆلیتیكا