بە دیمەن

پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات

لە کاتژمێر ٦ ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات.

کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی شەشەم خولی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، کە تێیدا ٢  ملیۆن و ٦٨٣ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.

پرۆسەکە لە هەزار و ١٢٦٦ بنکە و لە چوار بازنەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

کاتژمێر ٦ ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدانی گشتی کۆتایی هات و بنکەکانی دەنگدان داخران.

جێگەی باسە، ڕۆژی هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەرێوەچوو کە زیاتر لە ٢١٥ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.