بە دیمەن

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات

کاتژمێر ٦ ی ئێوارە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات. بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆن ڕێژەی بەشداری ٩٧٪ بووە.

ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد، پرۆسەکە لە هەر چوار پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەنجامدرا.

کاتژمێر ٦ ی ئێوارە، بە بڕیاری کۆمیسۆن بنکەکانی دەنگدان داخران و پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات. بەپێی ئاماری کۆمیسۆن ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان ٩٧٪ بووە. 

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت و بە گشتی ٢ ملیۆن و ٢٠٨ هەزار و ١١٥ دەنگدەر مافی بەشداری لە پرۆسەکەدا دەبێت.