پەروەردە و راهێنانی ٥٠ ئەندامی نوێی ئاسایشی ئێزدخان کۆتایی پێهات
ئاسایشی ئێزدخان، کە ئاسایشی ناو شاری شەنگال دەپارێزرێت. ٥٠ ئەندامی نوێ لە دوای پەروەردە و راهێنان لە ریزەکانیاندا دەستیان بەکار کرد.
ئاسایشی ئێزدخان، کە ئاسایشی ناو شاری شەنگال دەپارێزرێت. ٥٠ ئەندامی نوێ لە دوای پەروەردە و راهێنان لە ریزەکانیاندا دەستیان بەکار کرد.
٥٠ گەنجی ئێزدی لە گوند و ناوچەکانی شەنگال بەشداری ریزەکانی ئاسایشی ئێزدخان بوون. خولی پەروەردە و راهێنانی ئەو گەنجانە لە دوای یەک مانگ بە رێکخستنی مەراسیمیکی سەربازی کۆتایی پێهات.
حسێن شەنگالی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئێزدخان بەشداری مەراسیمەکە بوو و لە مەراسیمەکەدا رایگەیاند، کۆتایهاتنی خولی پەروەردە و راهێنانی ٥٠ گەنجی ئێزدی لە ئاکادیمیای شەهید شەنگال لە هەموو کۆمەڵگەى ئێزدی پیرۆز دەکەم. لە وتەکانیدا سەرنجی خستە سەر گرنگیی بەهێزکردنی ئاسایش لەم کات و قۆناغەدا.
حسێن شەنگالی رایگەیاند، گەلەکەمان چاوی لە ئاسایشە، بۆیە دەبێت بۆ پاراستنی خەڵکەکەمان بە بەردەوامی ئامادە بین و وتی، "دەبێت ئێمە خۆمان باشتر رێکبخەین، چونکە گەلەکەمان رۆژ بە رۆژ روو لە شەنگال دەکات و لە سایەی رۆڵەکانی ئێزدخان دا بە ئارامی ژیان بەسەر دەبەن".
باسیشی لە هەڕەشە و هێرشەکانی سەر ناوچەکەیان کرد و رایگەیاند، پشتیوانیکردنی گەل و یەکگرتووییان هەموو پلانەکان پووچ دەکاتەوە.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامانی نوێ ئاسایش بەسەر ریزەکان وهێزەکانی خۆیاندا بڵاوبوونەوە.
ژ.ت