فەرهاد پاوە ئەندامی کۆمەڵگەی دیموکراسی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) جەژنی نەورۆزی سەرەتا لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەریلاکانی ئازادی، گەلی کورد و هەموو گەلانی ئازادئخوازی جیهان پیرۆز کرد و رایگەیاند، پێویستە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدژی سیاسەتی رژێمی ئێران کە دەیەوێت نەورۆز بیواتە بکات، بڕژێتە نێو گۆڕەپانەکان و ئاهەنگی نەورۆزی گەورە ساز بکات.
پەیامی فەرهاد پاوە بەم شێوەیەیە:
" بە سۆزی بای بەیانی دەمی کردووتەوە خونچەی لێو بە خەندە
لەسەر لقی دار بولبولی ئەڤیندار لە خۆشحاڵیدا گۆرانی دەچڕێت
جێبەجێ بوو هیوای گەنجان و گۆڤەندی گەرم
هەڤاڵەکان ڕۆژی کوردە، بەهارە، جەژنی نەورۆزە
لە دڵەوە جەژن لە ئێوە پیرۆز دەکەن
لە سەرەتای بەهار و جەژنی نەورۆزدا پیرۆزبایی لە هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەستی دەکەم و کڕنۆش بۆ بەرزایی باڵایان دادەنەوێنم. هەروەها جەژنی بەرخۆدانیش پیرۆز دەکەم، واتە نەورۆز بە پلەی یەکەم لە ڕێبەر ئاپۆ و ڕێبەری خەبات و بەرخۆدان و سەرهەڵدان، لە هەموو تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی و بنەماڵەی سەرکەوتووی شەهیدان و گەلی تێکۆشەری کورد و هەموو گەلانی ئازادیخوازی جیهان پیرۆز بێت.
بێگومان جەژنی نەورۆز کە جەژنێکی دێرینە دەگاتە کەلتووری دێرین و بەنرخی زاگرۆس کە چەندین ئەزموون لەخۆدەگرێت ، واتە بەرخۆدان و راپەڕین و سەرهەڵدان و تێکۆشان بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرە چەوساندنەوە و ژێردەستەیی و داگیرکاریەک. بە درێژایی مێژوو گەلی کورد لە دژی داگیرکاری و چەوساندنەوە و بنیاتنانی جیهانێکی ئازاد و یەکسان هەوڵ و کۆششی داوە. تا ئێستا ڕۆژەکە بە هێزێکی زیاترەوە بەردەوامە. بێگومان نەورۆزی ئەمساڵ گرنگی و بایەخی زیاتری هەیە. هەروەها لە سەرچاوەکەی لە چەند پرسێکەوە وەردەگرێت کە یەکێکیان ئەوەیە کە ئەمڕۆ گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیخوازیان لە هەموو کاتێکی تر لە ئازادی و سەربەستی نزیک بۆتەوە و هاوکات هەڕەشە و گۆڕەشەکانی سەر گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادیی زیاتر و مەترسیدارتر بووە.
بێگۆمان نەورۆزی ئەمساڵ خاوەن واتە و گرنگیەکی زیاترە. وەک ئەوەی دەزانین دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان، بە تایبەتی رژێمی قێزەونی کۆماری ئیسلامی و ڕژێمی فاشیستی تورک، هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە رووبەرووی زۆر کێشە و قەیران بوونەتەوە. لە هەمانکاتدا رژێمی داگیرکەری تورک بە هەموو شێوازێک هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان. ڕژێمی فاشیست و دواکەوتووی ئێرانیش وا دیارە دەیەوێت بە شێوەیەکی سیستماتیک نەورۆز لە سروشت و مانا ڕاستەقینەکەی دوور بخاتەوە و بە هێزێکی زۆرەوە ڕێگری لێبکات. بۆیە دەبێت گەلەکەمان لە هەر چوار لای کوردستان و دەرەوە بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پەرۆشییەکی زۆرەوە نەورۆزی ئەمساڵ پیرۆزبکەن و هەموو گرووپە کۆمەڵایەتییەکان بەشدار بن بۆ ئەوەی بگەنە گوێی هەموو جیهان، بۆ ئەوەی داوای ئاشتی و ئازادی بکەن. لە هەمان کاتدا ئەم پەیامە بە کۆی دەنگ بۆ داگیرکەران و هەموو جیهانە کە گەلی کورد بەئاگایە و لە دژی هەموو جۆرە زوڵم و ستەم و نکۆڵی و قڕکردنێک تێدەکۆشێت تا دەگاتە ئازادی و سەربەستی.
بەو هۆیەوە داوا لە گەلەکەمان بە تایبەتی رۆژهەڵاتیکوردستان دەکەم، سەرەتا لە گەنجان کە بە رۆحی نەورۆزی ئامەد و بەرخۆدانی مەزلۆم دۆغان بەشداری لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا بکەن و دەنگی تێکۆشان و بەرخۆدان بەهێزتر و بەرزتر بکەن بۆ ئەوەی بتوانن زوتر داگیرکەری و سەرکوتکاریەکانی سەر گەل و وڵاتمان لەناوببەین و بگەینە ماف و ئامانجی خۆمان. بەم بۆنەیەوە لە کۆتاییدا جەژنی نەورۆز، جەژنی بەرخۆدان و سەرهەڵدان لە هەمووان پیرۆز دەکەم و دەڵێم، بژی نەورۆز، بژی بەرخۆدان و بژی ڕێبەر ئاپۆ."
ف.ق