ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لەلایەن خزمانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یڵدزەوە کوژراون، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا، کە ئەویش لەو هێرشەدا بە برینداری رزگاری بوو بوو، ماوەی ٦٦ رۆژە لە چالاکیی ئێشکگریدان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری.
دایە ئەمینە و فەریدی کوڕی ئێشکگریی دادپەروەرییان لە بەردەم دادگای رحا بەڕێوەدەبرد، بەڵام بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆوە لە ٣٠ی نیسانەوە چالاکیی ئێشکگرییەکەیان لە ماڵەوە بەڕێوەدەبەن.
بنەماڵەى شەنیاشار بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە ئەم پەیامەیان لە تویتەردا بڵاوکردەوە: "ئێمە ئێش و ئازارە قورسەکەى خۆمان دەخەینە ناو دڵی خۆمان. بەو هیوایەن کەس وەک ئێمە ئازار نەچێژێت، جەژن پیرۆز بێت".
ژ.ت