پەیامی فەرماندەیی بڕیارگەى نەپەگە بۆ دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان

فەرماندەیی بڕیارگەى نەپەگە رایگەیاند، بێگومان کەمپەینەکەتان لەسەر بنەمای دژ بە داگیرکەریی دەوڵەتى تورک و ئەو کارانەى بۆ دیالۆگ لە نێوان کوردان و ئاشتیدا دەیکەن، بۆ بەهاکانی دیموکراسی و ئازادی ئەنجامی گرنگ دەئافرێنێت.

فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە) پەیامێکی بۆ دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان بڵاوکردەوە، کە لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک دامەزراوە.

پەیامەکەی فەرماندیی بڕیارگەى ناوەندیی هێزەکانی پاراستنی گەل (نەپەگە):

"لەم کاتە گرنگە مێژووییەدا، کە ئێوە هەوری رەش و تاریکتان لەسەر داهاتووی گەلی کوردستان بینیوە، مەترسیتان داوەتە بەرخۆتان و هاتوون بۆ ناوچەکانی باشووری کوردستان، کە لەو ناوچانەدا مەترسی هەیە، ئەو کارە، کە ئێوە ئەنجامی دەدەن و دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان، کە ئێوە راتانگەیاندووە زۆر هێژا و هەڵگری واتایەکی گەورەی مرۆڤانەیە. لەبەر ئەو نزیکایەتییەى ئێوە، کە بۆ مرۆڤایەتی جێگای سەربەرزی و شانازییە، بە ناوی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە پیرۆزبایتان لێدەکەین، بە جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕییەوە سڵاوتان لێدەکەین و رێزی خۆمانتان پێشکەش دەکەین.

ئەو هەوڵەتان، کە لە ١٤ وڵاتی ئەوروپی بە ناوی ئینتەرناسیۆنالیستەکان بۆ ماف، دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ تێدەکۆشن و وڵاتپارێزانی هەر چوارپارچەى کوردستان لە ئەوروپا و ئێوە لە دەوری یەک کۆبوونەتەوە، بۆ گەلەکەمان و هێزە دیموکراسییەکانی ناوچەکە زۆر مانادار و هێژایە. ئەو هەنگاوەی ئێوە جوانترین نمونەیە، کە نیشانی دەدات، مرۆڤایتی نەمردووە و ویژدانی مرۆڤایەتی لە دەورەدایە. ئەو هەوڵەتان و هاتنتان بۆ کوردستان، هاتنتان بۆ ناوچەکانی شەڕ لە هەمان کاتدا بۆ گەریلاکانی ئازادی و کوردستانیان، کە دڵیان بۆ تێکۆشانی ئازادی لێدەدات، بووە ورەیەکی گەورە، بووە هەڵوێستێکی گرنگی پشتیوانی.

لە بەرامبەر هەڵوێستی خاوەنداریتان لە گەلی کوردی چەوساوەی مەزڵوم، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە هەموو مافەکانی بێبەشکراوە، لە بەرامبەر نزیکایەتیی دۆستانەى ئێوە بۆ پێشگرتن لە شەڕ لە نێوان کورداندا ئێوە دەستتان بە جموجوڵ کرد، هەڵوێستی ئەرکدارانی باشووری کوردستان کە لەگەڵ داب و نەریتی دێرینی میواندۆستیی گەلەکەماندا نایەتەوە، ئێمەی زۆر ئازار دا و خەمباری کردین. لەبەر ئەوەش ئێمە داوای لێبوردنتان لێدەکەین. دڵنیابن و ئەوە بزانن، کە گەلەکەمان هەموو کات بە منەت و رێزەوە لە نزیکبوونەوە و هەڵوێستی کەسانی هێژای وەک ئێوە دەڕوانێت، کە ئێوە بێلایەنن و ئامانجتان تەنها ئەوەیە، کە خزمەت بە بەهاکانی ئازادی، دیموکراسی، ئاشتی و گەلی کوردستان بکەن.

دۆستان و هاوڕێیانی هێژا

داهاتووی گەلی کوردستان بە راستی لە ژێر مەترسییەکی گەورەدایە. لە تورکیا، هەموو هێزە نەژادپەرەستەکان، شۆڤێنییەکان و تیمەکانی مەرگ لە ناو دەوڵەت لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە بوونەتە یەک بە شێوەی هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆن حکومەتیان دروستکردووە. تاکە بابەت، کە ئەو هێز و هاوپەیمانییە لەسەری رێککەوتون، دوژمنایەتیکردنی کوردان و جێبەجێکردنی سیاسەتی پاکتاوکردنە لە کوردستاندا. بۆ ئەوەش بە شەڕێکی هەمەلایەنە هێرش لە دژی هەبوون و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان ئەنجام دەدەن. ئەو رژێمە چەتە فاشیستییە، کە پشتیوانی لە هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان وەردەگرێت، بۆ ئەوەى بە ئامانجەکەى بگات، لە پێش هەموو شتێکەوە لە زیندانی ئیمراڵی، لە دژی هاوڕێیانمان لە زیندانەکاندا، گەلەکەمان، هێزە سیاسییە دیموکراتیکەکان بە توندی تیرۆری دەوڵەت بەڕێوەدەچێت. دەوڵەتى تورک بۆ ئەوەى بە دوا ئامانجی خۆی بگات، بە ئامانجی لە ناوبردنی هێزەکانی گەریلامان، کە هێزی پاراستنی گەلەکەمانە، هەموو جۆرە کەرەستە و ئامڕازێکی لە ناوبردن و تەکنیک و تەکنەلۆژیای سەربازی و چەکی کیمیای بەکار دەهێنت و بەو شێوەیە دەیەوێت ئەنجامێک بەدەست بهێنێت.

لەو شەڕەدا، کە هاوسەنگیی تیادا نییە، دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر بەرخودانی بە بڕیار و مافدارانەى هێزەکانی بەرگریمان و گەلەکەکاندا ناتوانێت ئەنجام بە دەست بهێنێت. هێزەکانی رژێمی فاشیستی – پاکتاوکار لەسەر بنەمای دید و جوڵەیەکی بەرفراوانی داگیرکەرانە و لە ناوبردن لە خاکی باشووری کوردستاندا دەستیان بە هێرشکردووە، بەرخودانی بێ هاوتای گەریلایان رووبەڕوو کراوەتەوە و لەبەر ئەوەش بە بنبەست گەیشتوون. بۆ ئەوەى خۆیان لەو دۆخە رزگار بکەن، دەیانەوێت بە دروستکردنی شەڕێکی ناوخۆیی لە نا کورداندا قەڵاکە لە ناوەوە بخەنە دەستی خۆیان. رژێمی تورکی فاشیست – پاکتاوکاری ئێستا، بە لەناوبردنی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەم دەوێت باشووری کوردستان داگیر بکات و هەم دەیەوێت لە تورکیا سیستمی رژێمی فاشیستیی خۆی هەمیشەیی و پایەدار بکات. ئەو رژێمە فاشیستە، بە خەون و خەیاڵی عوسمانیی نوێ، پشتبەستوە بە چەتەکانی قاعیدە و داعش و لە رێگەیەوە دەیەوێت ببێتە هێزێکی ئیمپریالیستی ناوچەیی. ئەگەر ئەو هێزە بە ئامانجەکەى بگات بۆ ناوچەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی ئەوروپا دەبێتە هەڕەشەیەکی گەورە. بۆیە ئەو تێکۆشانە، کە گەریلا لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیستی بەڕێوەدەبات، نەک تەنها بۆ هەبوون و ئازادیی گەلی کورد، بەڵکو لە هەمان کاتدا بۆ داهاتوی دیموکراسیی گەلانی برا و گەلانی ناوچەکە زۆر گرنگە.

دۆستانی هێژا

تێکۆشانەکەمان لە بنەڕەتدا تێکۆشانی هەبوون و ئازادییە. ئێمە وەک گەل دەمانەوێت لەم خاکەدا بە شێوەیەکی مرۆڤانە، بۆ کۆمەڵگەیەکی هاوچەرخ و دیموکراتیک، یەکسان – ئازاد لەسەر بنەمای پارادیگمای رێبەر ئاپۆ خۆمان بە رێکخستن بکەین. ئێمە هێزێکی بەرگری و خۆپاراستنین، کە لە دژی تیرۆری دەوڵەتی تورک دامەزراوین. ئێمە ئێستا لە دژی سوپا – رێکخستنێکی چەتە، کە خاوەنی تەکنەلۆژیایەکی گەورەیە، لە دژی رژێمێکی فاشیستی غەدار و زاڵم، بەرخودانێکی مێژوویی و ژیانی و مان و نەمان بەڕێوەدەبەین. لە دۆخێکی وەهادا ئەستەمە و عاقڵانە نییە، کە ئێمە لە مەودای ٥ کیلۆمەتردا لە پشتی بەرەی شەڕەوە، لە دژی هێزێکی جیاواز و هێزێکی تر شەڕ رابگەیەنین. بە تایبەتی لەم کات و قۆناغەدا، ئێمە شەڕی نێوان کوردان بە کارەسات دەزانین. بە داخەوە ئەو جموجوڵەى ئێستا، خۆ جێگیرکردنی ئێستا و گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانەى ئێستا لە هەر ساتێکدا ئەگەری ئەوەی هەیە ببێتە هۆی شەڕێکی ناوخۆیی. لەم سەردەمەدا کە کێشە قورسەکان بە دیالۆگ چارەسەر دەکرێن، ئەگەر ئێمە، وەک گەلێکی هەژار و بندەست لە دژی یەک بوەستینەوە و شەڕی یەکتر بکەین، ئەوە جگە لە دواکەوتویی، جگە لە خۆ لە دواوە هێشتن هیچ مانایەکی تری نییە. لەبەر ئەوە ئێمە بە بەهێزی بڕوا بەوە دەکەین، کە بە ناوی پەکەکە و هێزەکانی خۆپاراستنی گەلەکەمان، دەبێت هەموو کێشەکان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن. بە دیالۆگ لە ناو کورداندا هیچ کێشەیەک نییە، کە چارەسەر نەکرێت. بۆیە لە نێوان ئێمە و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)دا هیچ کێشەیەک نییە، کە چارەسەر نەکرێت. تاکە کێشە لەو بابەتەدا، هێرشە داگیرکەرییەکانی تورکی فاشیست و ئەو فیتنەیەیە، کە دەیخاتە ناو کوردان و سیاسەتە هەڵەکانی پەدەکەیە. ئێمە لە هەموو رێگە و لایەکەوە کراوەین بۆ ئەوەى ئەو یارییە نامەردانەیەی دەوڵەتى تورک پووچ بکەینەوە و لەسەر بنەمای بەها دیموکراتیک و نەتەوەییەکان کێشەکانی خۆمان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەین.

لەو بابەتەدا ئێمە دەمانەوێت رێکخراوە دیموکراتیک – وڵاتپارێزەکان، هێزە مەدەنییە نێونەتەوەییەکان و ئێوەی دۆستانی هێژا باش ئەوە بزانن، کە ئێمە ئامادەین هەموو بەرپرسیارییەکانمان، کە لەلایەن ئێوەی دۆستانی هێژاوە دیاری دەکرێن، جێبەجێیان بکەین. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کاتێک کە دیالۆگ و نزیکایەتیی یەکسان هەبێت، بۆ ئێمە هیچ کێشەیەک لە گۆڕێدا نامێنێتەوە.

ئێمە لەو بڕوایەداین، کە لە وڵاتەکەماندا، کە بۆ داهاتووی خۆی پشتبەستووە بە ئازادیی ژنان بۆ بەها دیموکراتیکەکان دڵسۆزە بە شێوەیەکی ئازاد پێکەوە دەژین و ئەوەش تەنها لە سەر ئەو بنەمایە بە یەکگرتوویی کۆمەڵگە و نەتەوەیی دەئافرێنرێت. لەو بابەتەدا هەموو هاوکارییەکی ئێوەی دۆستان گرنگە، بۆیە ئەو هەڵوێستەى ئێوە، 'کەمپەینی کوردستان بپارێزە'، کە لە وڵاتی گەلی کورددا، کە وەک "گەلێکی بێ پارێزەر و بەرگری" دەناسرێت، لە کوردستان دەستتان پێکردووە، خاوەنداریکردنێکی بێ هاوتاو و هێژایە. بێگومان ئەو کەمپەینە، کە ئێوە لەسەر ئەو بنەمایە لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک دەستتان پێکردووە و کارەکانی ئێوە بۆ دیالۆگ لە نێوان کوردان و ئاشتی ئەنجامی دەدەن، بۆ بەهاکانی دیموکراسی و ئازادی ئەنجامی گرنگ دەئافرێنێت ئێمە جارێکیتر ئەندامانی دەستپیشخەریی کوردستان بپارێزە و لەبەر ئەو هەوڵانەتان، کە جێگای شانازین، پیرۆز دەکەین و لەو کارەدا پیرۆزەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەگەڵ پێشکەشکردنی رێز و سڵاومان لە قوڵایی و ناخی دڵمانەوە...".

ژ.ت