پەیامی شەڕڤانی کەکەبە/کەئۆگە لە ٨ مارسدا: رۆژە چاوەڕوانکراوەکە هات

ئیمەرا فەرا یەشیلگوز شەڕڤانی یەکێتی کۆمۆنارەکانی ژنان / هێزەکانی ئازادی ژن (کەکەبە / کەئۆگە) بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، "رۆژە چاوەڕوانکراوەکە هات. کاتی ئەوە هاتووە کە کۆتایی بە بەڕێوەبەری پێشوو بهێنرێت."

ئیمەرا فەرا یەشیلگوز شەڕڤانی (کەکەبە / کەئۆگە) لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیاوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد.

یەشیلگوز ئاماژەی بە توندوتیژی هەمەلایەنە بۆسەر ژنان کرد و وتی، "توندوتیژی دەوڵەت بە سەروەری پیاو، نەک تەنها ئازادی ژن، هەروەها مافی ژیانی ژنانیشیان لێدەستێنێتەوە."

یەشیلگوز بۆ شەڕی دژی کاپیتالیزم بە سەروەری پیاو، بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو ژنان کرد و وتی، "رۆژە چاوەڕوانکراوەکە هات. کاتی ئەوە هاتووە کە کۆتایی بە بەڕێوەبەری پێشوو بهێنرێت، ژنان بریار بدەن، یەکبگرن. روو لە ئاستەنگەکان بکەن و هەڵیانوەشێنن."

شەڕڤانی (کەکەبە / کەئۆگە) وتی،" ئێمە هێزمان هەیە و هەبوونی ئەو هێزەش مسۆگەری سەرکەوتنە لە نزیکدا."

ف.ق