پیلانگێری نێودەوڵەتی لە کیل شەرمەزارکرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئەڵمانیا ٢٤مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەییان بە رێپێوانێکی درێژمەودا شەرمەزار کرد و بانگەوازیان بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی ستراسبۆرگ کرد.

دووەمین رێپێوانی درێژمەودای کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری کیلی ئەڵمانیا و برەمین و هامبۆرگ ئەنجامدرا. چالاکوانان تاوەکو وێستگەی شەمەندەفەری کیل رێپێوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەدا لە هەندێک شوێن راوەستان و لەبارەی پیلانگێری ١٥ی شوبات قسەیان کرد.

لە ریپێوانەکەدا بێوەستان دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ و ئازادی بۆ ئۆجالان' وترایەوە. هەروەها فاشیزمی دەوڵەتی تورک بە دروشمی ' تورکی تیرۆریست' شەرمەزارکرا.

رێپێوانی درێژمەودا بە بەشداریەکی بەهێز بە دروشمی ' ئازادی بۆ ئۆجالان – ئێستا' لە ستراسبۆرگ ئەنجامدەدرێت و لە رێپێوانەکەی کیلدا بانگەوازی بۆ رێپێوانەکەی ستراسبۆرگکرا.

ف.ق