پژاک: پارتەکەمان رێز لە هەموو بۆچوون و رای جیاوازی گشتی و دۆستەکانی دەگرێت

پژاک رایگەیاند، چەند رۆژ لەمەوبەر بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "هێڵی سێیەم" پەخشکرا و لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک پرسی مێژوویی شیکاریان بۆکرا. بەهۆی هەستیاربوونی بابەتی بەرنامەکە، شیکردنەوەی مێژوویی بابەتەکە بووەتە هۆی هەڵە تێگەیشتن لەلای هەندێک لە دۆستانی.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەبارەی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کە بووەتە هۆی نیگەرانی بەشێک لە دۆستان و لایەنگران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

پژاک دەڵێت، " لەم رۆژانەی دواییدا لەبارەی پژاک و ئامانجە دیموکراتەکانی و پرسە جوراوجورەکان لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "هێڵی سێیەم"دا هەندێک دانوستان و بیروڕا ئاڵۆگوڕکران. بێگۆمان و بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا رایدەگەیەنین کە ئامانجی ئێمە بەرگریکردنە لە مافی دیموکراتی گەلەکەمان و هەموو گەلانی نێو کۆمەڵگا. هەموو بۆچوون، باوڕە و رای جیاوازی کۆمەڵگا بۆ ئێمە جێگەی بایەخن و هیچ کاتێک سیاسەتی رەتکردنەوە ناگرینەبەر."

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی پژاکدا هاتووە، " پژاک بەردەوامی بە تێکۆشانی فیداکارانەی خۆی دەدات و بە تەنیا بیر لە دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگا و ئازادی کۆمەڵگا دەکاتەوە. هەموو کاتێک لە بیروڕا و هزر و شێوەکانی تێکۆشان، روون و راستگۆ بووین و بەم شێوەیەش دەمێنینەوە."

راگەیەندراوەکەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بەم شێوەیەیە؛

"بۆ رای گشتی و لایەنگرانی پژاک!

چەند رۆژ لەمەوبەر بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "هێڵی سێیەم" پەخشکرا و لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک پرسی مێژوویی شیکاریان بۆکرا. بەهۆی هەستیاربوونی بابەتی بەرنامەکە، شیکردنەوەی مێژوویی بابەتەکە بووەتە هۆی هەڵە تێگەیشتن لەلای هەندێک لایەنگر و دۆستانی بەڕێز و هێژا. پارتەکەمان پژاک لە چوارچێوەی سیستمی دیموکراتی خۆی، رێز لە بۆچوون و هەستیاری گشتی و بە تایبەتی دۆستانی دەگرێت.

لەم رۆژانەی دواییدا لەبارەی پژاک و ئامانجە دیموکراتەکانی و پرسە جوراوجورەکان لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "هێڵی سێیەم"دا هەندێک دانوستان و بیروڕا ئاڵۆگوڕکران. بێگۆمان و بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا رایدەگەیەنین کە ئامانجی ئێمە بەرگریکردنە لە مافی دیموکراتی گەلەکەمان و هەموو گەلانی نێو کۆمەڵگا. هەموو بۆچوون، باوڕە و رای جیاوازی کۆمەڵگا بۆ ئێمە جێگەی بایەخن و هیچ کاتێک سیاسەتی رەتکردنەوە ناگرینەبەر.

پژاک بەردەوامی بە تێکۆشانی فیداکارانەی خۆی دەدات و بە تەنیا بیر لە دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگا و ئازادی کۆمەڵگا  دەکاتەوە. هەموو کاتێک لە بیروڕا و هزر و شێوەکانی تێکۆشان، روون و راستگۆ بووین و بەم شێوەیەش دەمێنینەوە. ئاشکرای دەکەین کە خەباتمان بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگایەتی "دیموکرات و سکولار" بەردەوامە و پێمان وایە کە کۆمەڵگا بەم شێوەیە دەتوانێت پێشکەوتن و گەشەسەندنی ئازادی بەدەست بهێنێت. هەموو رەنگەکان، جۆر و چینەکانی کۆمەڵگا و گەلان بۆ ئێمە جێگەی بایەخن و لەگەڵ هەموو بیرو و بۆچوونەکانی دیموکرات و سکولار هەڵسوکەوتمان کردووەتەوە و بەردەوامین. هەوڵی پارتەکەمان ئەمەیە کە کۆمەڵگا بگاتە سیستمێکی سکولار و دیموکرات و هەموو چین و توێژێک بە شێوەیەکی فراوان بەشداری تێدا بکەن. بێگۆمان بە پشتگیری گەلەکەمان و بە تێکۆشانی فیداکارانە، ئازادی و دیموکراسی دەستەبەر دەکەین."

ف.ق