فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) موراد قه‌ره‌یلان له په‌یامێكدا له ساڵیادی كۆچی دوایی وڵاتپارێز شه‌مسه‌دین مه‌لا ئیبراهیم (ئه‌بو جوان)ی حه‌سه‌كه‌ی كه له ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ به هۆی په‌تای كۆرۆناوه كۆچی دوایی كرد، له په‌یامێكدا یادی كرده‌وه.
په‌یامی قه‌ره‌یلان كه بۆ ماڵی ئه‌بو جوانی نوسیوه به‌م جۆره‌یه:
"له‌سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ناوی خۆم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی سڵاو له بنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌م و له یه‌كه‌م ساڵیادی كۆچی دوایی وڵاتپارێزی به‌نرخ ئه‌بو جوان جارێكی تر سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م. به‌راستی كۆچكردنی كه‌سێكی وه‌ك ئه‌بو جوان له نێوانمان كۆست و خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئهبوجوان یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تیانه بوو كه له ساڵانی سه‌ره‌تادا ئه‌و كاته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ چووه هه‌رێمه‌كه، هزری رێبه‌رایه‌تی ناسی و باوه‌ڕی پێیهێنا. له‌و كاته‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ی كۆچی دوایی كرد له‌سه‌ر هزر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ تێكۆشانی كرد، بێ دوودڵی و بێ ئه‌وه‌ی هه‌نگا بۆ دوواوه بنێت، هه‌موو كات نمونه‌یه‌كی هاوڕێیه‌تی دروست له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ، هه‌روه‌ها نمونه‌ی به‌نرخ و راسته‌قینه بۆ وڵاتپارێزی و په‌یوه‌ست بوون به خاك، وڵات و ئازادی بوو.
منیش هه‌ڤاڵ ئه‌بو جوانم له نزیكه‌وه ده‌ناسی و له زۆر قۆناغی هه‌ستیاردا ئێمه پێكه‌وه كار‌و چالاكیمان به‌ڕێوه‌برد. به‌راستیش بۆ خزمه‌تی شۆڕش چ ئه‌ركێك بۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بو جوان دابنرایه رۆژێكیش كه‌مته‌رخه‌می تێدا نه‌كرد و نه‌كشایه‌وه. ئه‌و وڵاتپارێزێكی زانابوو له نزیكه‌وه رێبه‌ر ئاپۆی ناسی، به‌دواداچوونی كرد و چووه گۆڕه‌پانی رێبه‌رایه‌تی، له ئاكایمیای مه‌عسوم كۆركماز له‌لای رێبه‌ر ئاپۆ په‌روه‌رده‌ی بینی. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له شاری حه‌سه‌كه بووه نمونه‌ی هه‌ره به‌رچاو له وڵاتپارێزی به هێز و په‌یوه‌ستبوون به دۆزی شۆڕشی كوردستان. به‌راستی له به‌ره‌وپێشبردنی هزری وڵاتپارێزی له ناو گه‌لی رۆژئاوای كوردستاندا رۆڵی كه‌سایه‌تیه‌كانی وه‌ك محه‌مه‌د ئیسماعیلی دێرك، یوسف گولۆی قامیشلۆ و ئه‌بو جوانی حه‌سه‌كه رۆڵی ئه‌و كه‌سانه و سه‌دان كه‌سی وه‌ك ئه‌وان زۆر به‌رچاوه، ئه‌و ره‌نجه‌ی كێشاویانه به هاوتایه. به راستی ئه‌بو جوانیش یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه ته‌مه‌نی خۆی له خزمه‌تی دۆزه‌كه‌یدا به‌سه‌ر برد، ئه‌و شه‌هیدێكی ره‌نجه. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه ئێوه وه‌ك بنه‌ماڵه و جاریچكی هه‌موو گه‌له‌كه‌مان له حه‌سه‌كه په‌یوه‌ستی دۆزی ئهبوجوان ده‌بن و بهشداریبوونتان له تێكۆشان و شۆڕ له هه‌موو كات زیاتر به‌هێز ده‌كه‌ن.
من وه‌ك هه‌ڤاڵێك له نزیكه‌وه هه‌ڤاڵ ئه‌بو جوان ده‌ناسم، جارێكی تر له‌سه‌ر ناوی بزوتنه‌وه‌كه‌مان ده‌ڵێم، كه ره‌نج و خزمه‌تی ئه‌بو جوان له پێناو شۆڕش له‌بیر ناكرێت و هه‌موو ژیان و هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه ده‌بێت كه ئێمه خاوه‌نداری له‌و ره‌نجه بكه‌ین و شایسته‌ی یادی ئه‌وان و گه‌له‌كه‌مان بین.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه جارێكی تر من سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌م و ده‌ڵێین سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌له‌كه‌مانه".
هـ . ب