قڕکردنی سیاسی: ٩ کەس دەستگیرکران

لە چوارچێوەی قڕکردنی سیاسی هێزەکانی دەوڵەتی تورک ٩ کەس دەستگیرکران کە سەڤتاب ئاکداخی جێگری گشتی هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی و جەنگیز دونداری هاسەرۆکی شارەوانی پیاسی تێدایە.

لە چوارچێوەی لێکۆڵێنەوەی ناوەندی ئەنقەرەدا، چەندین کەس لە سیاسەتمەدار، پارێزەر و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ دەستبەسەرکران. دوای ئەوەی لە داواکاری گشتی وتەیان لێوەرگیرا، دەستبەسەرکراوان ڕەوانەی دادگا کران. دادگا دەربارەی سەڤتاب ئاکداخی جێگری گشتی هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی و جەنگیز دونداری هاسەرۆکی شارەوانی پیاس و بەشێکی دیکەی دەستبەسەرکراوان زیندانی بکرێن.

 هەریەک لە دەستبەسەرکراوان، شیار ڕشڤانئۆغلۆی ئەندامی کۆمەڵەی یاساناسانی هاچەرخ، ئەردال گوزەل، فاروق ئایهان و ڕەجەب شمشەک بە مەرجی چاودێری دادوەری بە شێوەی کاتی ئازادکران.