قڕکردنی سیاسی لە پرسوس: ٢٣ کەس زیندانی کران

لە ناوچەی پرسوسی روحا لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ٢٣ کەس زیندانی کران.

لە ناوچەی پرسوسی روحا، لە ٢٧ی ئازاردا، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، بەرپرسانی هەدەپە و دەبەپە و بە گشتی ٢٣ کەس دەستگیرکران.

٢٣ کەسەکە دوای ئەوەی وتەیان لێوەرگیرا، بە تۆمەتی ' ئەندامێتی رێکخستن' و 'هاوکاریکردنی رێکخستن' رەوانەی دادگای روحا کران.

دادگای سزای سوڵح، بە بیانوی ئەندامێتی رێکخستن، هەر ٢٣ کەسەکەی رەوانەی زیندان کرد.

ف.ق