قەرەیلان: دەوڵەتی تورک لە هەر شوێنێکدا بچەقێت چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت -٢-

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانیدا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەهۆی بەرەنگاری و بەرخودانی گەریلاوە ناتوانێت بەرەو پێش بڕوات و بۆ ئەوەش لە هەر شوێنێک دەچەقێت چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل لە بەرنامەى تایبەتی ستێرک تیڤی دا لێکدانەوەى بۆ هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بەرخودانی گەریلا کرد.

قەرەیلان لە بەشی یەکەمی قسەکانیدا کە لینکەکەی لێژەوە دانراوە ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە بۆ بەدیهێنانی ئەو بەڵێن و پەیمانەى بە هەڤاڵە شەهیدەکانمان داوە دەژین. ئەو بەڵێنە بەڵێنی سەرفیرازییە. ئێمە بە سەرخستن و سەرفیرازکردنی ئەم دۆزە دەتوانین قەرزمی خۆمان بە شەهیدان بدەینەوە".

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنی ستێرک تیڤی لەگەڵ موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل بەم شێوەیەیە:

دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی نیسان بە ئامانجی داگیرکردنی باشووری کوردستان هێرشێکی بەرفراوانی دەستپێکرد. بە تایبەتی لە هێڵی زاگرۆس و مەتینا لە رۆژانی سەرەتای هێرشەکەدا گەریلا گورزی قورسی لێدان، گەریلا دەستی بەسەر چەکدا گرت، چوونە سەر تەرمی سەربازانی تورک، بە راستی سەربازانی تورک شپرزە و شڵەژاو بوون، بەڵام هێشتا ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامیی هەیە، بە گشتی دۆخی هێڵی زاگرۆس و مەتینا، شەڕ لە ناوچەکە و بەرخودانی گەریلاکانی کوردستان لە چ ئاستێکدایە؟

ئێستا بە گشتی دەوڵەتی تورک جوڵە و دیدی بۆ داگیرکەری هەیە. ئەو جوڵە و دیدە ماوەی ٥ ساڵە بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا لە دژی بزووتنەوەکەمان هێرش ئەنجام دەدات. لە چوارچێوەی پلانی چۆک پێدادان و چۆک شکاندندایە، بەڵام بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٦ەوە سیستمی خۆیان بە تەواوەتی رێکخست و ئامادەیانکرد و وەک قۆناغێکی نوێ دەستیان پێکرد. بەوەش ئەو شەڕە بەرفراوان بوو و گەیشتە رۆژی ئەمڕۆ. ئێستا ئیدی ئەم ساڵە کە ئێمەى تیادایە، ساڵی ٢٠٢١ لوتکەکەیەتی. داگیرکەریی تورک هەر چەند لەسەر بنەمای دژایەتیی کورد دەستی بە جموجوڵ کردووە و هەموو هێزەکانی خۆی خستووەتەکار، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرنەکەوتووە. راستە ئێمەش زیانمان بەرکەوتووە و هەڤاڵانمان شەهید بوون، بەڵام ئێمە سەنگەرەکانی خۆمان پاراست. ئیستاش لەم ساڵەدا جارێکیتر لە دژی بزووتنەوەکەمان دید و جوڵە و هێرشێکی بەرفراوان هەیە، ئەمە بۆ؟ چونکە ئەو رژێمە لەبەرامبەرە ئێمەدا سەرنەکەتووە و سەرناکەوێت و هەڵدەوەشێتەوە. ئەگەر لە بەرامبەر ئێمەدا هەموو کات شەڕ نەکات، شەڕ گوڕ نەکات، ئەوا هاوپەیمانییەکەى هەڵدەوەشێتەوە. چونکە چەند لایەنی جیاواز یەکیان گرتووە و هاوپەیمانییان رێکخستووە، هاوپەیمانییەکەشیان لەسەر بنەمای دژایەتیکردنی کوردە. دید و جوڵەیەکە بۆ ئەوەى هەموو دەستکەوتەکانی کوردان لە ناو ببات. سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوە بەڕێوەدەبەن. لەسەر بنەمای ئەو دید و جوڵەیە ئەو هێرشانەیان دەستپێکردووە. تەنها هێرش لە دژی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا نییە، بەڵکو بە ناوی ئەرەن (زنجیرە ئۆپراسیۆنەکانی ئەرەن) لە سەرتاسەری باکووری کوردستان ئۆپراسیۆن بەڕێوەدەبەن و شەڕ هەیە و بەرخودان هەیە. لەوێش تێکۆشانێک هەیە. هەروەها هێرش لەسەر ئیمراڵی هەیە. هاوکات لەگەڵ ئەو هەموو گوشارانە بۆ سەر ئیمراڵی بەو ئەندازەیەش بەرخودان هەیە، سڵاو لە بەرخودانی هاوڕێیان لە زیندان، لە کامپی مەخمور و لەکامپی پەنابارانی لاڤریۆ بەرخودان دەکەم. بەرخودانەکەیان واتادارە، چونکە بناغەى هێرشی دوژمن لە ئیمراڵی قوڵ دەبێت. هەروەها لەسەر ژنانی کورد و گەنجانی کورد هێرش هەیە. ئەمڕۆ لەسەر ئیمە تیرۆری دەوڵەت هەیە. دەوڵەتی تورک دەوڵەتی تیرۆرە. هەر لەو کاتەوە لە ساڵی ١٩٢٥ لەسەر پلانی چاکسازیی رۆژهەڵات (شەرق ئیسلاحات) دروستبووە، ئەوە چییە؟ ئەوە یانی پاکتاوکردنی کورد و جێبەجێکردنی تیرۆری دەوڵەت. ئەو دەوڵەتە تاوەکو رۆژێک لە کوردستاندا بێت نە نیزام و سیستم و نە یاسا و مافەکان جێبەجێ نابن و بەدی نایەن. بە بەردەوامی تیرۆر دەکات، بەڵام ئەو دێت بە ئێمە دەڵێت، تیرۆر. لە ژێر ناوی دژایەتیکردنی تیرۆر لە هەموو شوێنێکدا تیرۆر لە دژی گەلەکەمان بەڕێوەدەبات و ئەو خۆی لە جەوهەری خۆیدا تیرۆرە.

ئۆپەڕاسیۆنەکە لەم چوارچێوەیەدا دەستیپێکرد. پەکەکە بۆ ئامانجەکانی وەک ئاستەنگ دەبینێت، دەیەوێت پەکەکە نەهێڵێت و دواتر هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات. بەم شێوەیە هەندێک سنور دادەنێت، دەوڵەتی تورک هیچ سنورێک ناناسێت، بۆ ئەوان کورد هەر کوردە. لە پیلانەدا دەستکەوتەکانی هەموو پارچەکان ئارمانجە. لەم چوارچێوەیەدا دەستیان بە هێرش کردووە. بێگۆمان بە ئەرێکردن و پشتگیری زلهێزەکانی نێودەوڵەتی و هەرێمی ئەنجام دەدرێت. سیاسەتی قڕکردن ئامانجی بنەڕەتیە. ئێستا بە چی وادەکات، بە تەواوی پشتی بە تەکنیک بەرووە و بە تەکنیک شەڕ دەکات. ئەم هێرشانە هێرشی فراوانن. وەک ئەوەی لەدژی دەوڵەتێک شەڕ بکات، هەموو جۆرە چەکێک بەکاردەهێنێت، هەموو جۆرە تۆپ، هەموو جۆرە چەکی ئاسمانی، لە هەلیکۆپتەر بگرە یا فڕۆکەی شەڕ و فڕۆکەی چاودێری، هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەک بەکاردەهێنێت. دەوڵەتی تورک ئێستا لە مەتینا، زاپ، ئاڤاشین بەم شێوەیە شەڕ دەکات. واتە شەڕێکی فراوانە. بە دەیان فڕۆکەی چاودێری لە ئاسمانە. لە رووی زەمینیەوە تۆپباران بە بەردەوامی هەیە. لە ئاسمانەوە ماوە ماوە هێرش ئەنجام دەدرێت. ئەو غیرەتەیان نییە بێنە بەرانبەر گەریلا. راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، گەریلا بوێر نییە، بۆیە فڕۆکە دەنێرێتە سەر سەربازەکانمان. راستیەکە بە پێچەوانەوەیە. ئەوان ناوێرن بێنە بەرانبەر گەریلا. کاتێک گروپێک لە هەڤاڵانمان دەبینین هەڵدێن. فڕۆکە جەنگیەکان ئاگادار دەکەنەوە و بەو شێوەیە دێن. کاتێک دەبینن کەس لەوێ نییە ئینجا دێن. واتە شەڕێکە بە تەواوی پشت بە تەکنیک دەبەستێت و هەموو جێگەیەک تارومار دەکات، لێدەدات، هەموو جۆرە سەرباز و چەتەیەکیان هێناوە. چەتەکانی سوریا، پاشماوەکانی قاعیدە، داعش و ئەلنوسرەیان هێناوە. بەوان دەیانەوێت بۆشاییەکە پڕبکاتەوە. ئەو چەتانەیان هێناوە بۆ شەڕ. هەموو هێزێکی خۆیان بەکارهێناوە. رژێمی ئاکەپە و مەهەپە وادەزانێت کە ئەم ساڵ شەڕەکە کۆتایی دێت، سەریش نەکەوێت تێکدەشکێت. بۆیەش بەرخۆدانەکە بە تەنها بەرخۆدانی پەکەکە نییە، بەرخۆدانی گەلی کوردە، لەلایەکی دیکەوە بە تەنها بەرخۆدانی کورد نییە، بەرخۆدانی دیموکراسی تورکیا، بەرخۆدانی دیموکراسی هەرێمەکەیە. لەبەرئەوەشە کە ئەگەر دەوڵەتی تورک ئەم پیلانە بباتە سەر، گەلان دیکە و گەلی عەرەبیش تووشی مەترسیەکی گەورە دەبێت. دەیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر سوریا، عێراق و هەموو دەڤەرێک. واتە پلانی دوژمن بەم شێوەیەیە. بۆیەش ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانێکی پیرۆزە. واتە پلانی دوژمن بەم شێوەیەیە. لە سەردەمێکی ستراتیژیدایە. هەموو هاوڕێکانمان لەسەر ئەم بیر و باوەڕەن و بەم شێوەیە هەڵدەکوتنە سەر دوژمن. ئەمە چەندین رۆژە شەڕ هەیە. دوژمن رۆژی یەکەم لەکوێ بوو و کەی لەکاتی بۆردوماندان سەربازانیدانا. هەر لەوێن و لە هەندێک جێگە ٢ -٣ کیلۆمەتر پێشڕەویان کردووە. هەندێک شوێن ناتوانن پێشڕەوی بکەن. تا ئێستاش لە خاڵی سفردان. ئێستا شەڕێکی بەو شێوەیە هەیە. ئێستا هاوڕێ مەدەنیەکانمان چاودێری دەکەن، رۆژی یەکەم بۆردومانەکە لەکوێ بوو، لە زەندورا بوو. لە مامرەشۆ و لە مەرڤانۆس و بێدەوێ بوون. هەر ئەو جێگایانە بۆردومان دەکەن. گردی زەندورایان بۆردومان کرد. دواتر کەرسێ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا. بۆچی؟ لەبەرئەوەی نەیتوانیوە پێشڕەوی بکات. لەگەڵ ئەو هەموو تەکنیکە، بەم ئەندازەیە چەتە، رێباز بەکاردەهێنن، لەبەرانبەر گەریلاکان ناتوانن پێشڕەوی بکەن. لەو جێگەیەی کە دەگەنە کۆتایی، وەک ئەوەی لە مامڕەشۆ روویدا، چەکی کیمیاییان بەکارهێنا.

ئێستا ئەو بابەتە زۆر گرنگە کە پێویستە دەوڵەتی تورک بەوهۆیەوە دادگایی بکرێت. بە راستی زانیاریتان هەیە کە لەبەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێت. لەم بارەیەوە بانگەوازی پێویست و پێویستە لێکۆلینەوەی پێویست بکرێت. لەبەرئەوەی شەڕێکی دژی ئەخلاقیە. شەڕێکی دەرەوی یاسایە. بە کورتی تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت. لەم چوارجێوەیەدا دەوڵەتی تورک زۆر چەکی بەکارهێناوە. دەتوانن زیاتر باسی چەکی کیمیایی بکەن.؟

لە کوردستان سەدام حسێنیش لە کاتی خۆیدا چەکی کیمیایی بەکارهێنا، بەڵام هیچ کەسێک شتێکیشی نەوت. ئێستاش دەوڵەتی تورکیش بەکاری دەهێنێت. وتبووم لە ٩٩دا لە جوودی و دەرسیم بەکاریان هێنا. لە ساڵەکانی ٩٠ەوە هەندێک جار لە بەرانبەر گەریلا چەکی کیمیایی بەکارهێنراوە. ئێستاش کاتێک تەنگەتاو دەبن، بەکاری دەهێنن. لە سیانێی گارە بەکاریان هێنا، ئێستا لە مامرەشۆ بەکاریان هێنا، زۆر جار بەکاری دەهێنن. وەک ئەوەی هەلەبجە کە کاریگەری زۆر بێت نا، بە رێژەیی بەکاری دەهێنن. بۆ نمونە لە دۆڵێک، بە شێوەیەکی سنوردار بەکاری دەهێنن. بۆ ئەوەی هەم کاریگەری هەبێت و رووبەرێکی کەم بگرێت. دەوڵەتی تورک بە راستیدا لە کوردستان تیرۆری دەوڵەت بەڕێوەدەبات و هەموو کردەوەیەک دەکات، لەدژی مافەکانی مرۆڤ و لەدژی یاسای گەردوونیە. دەیشارنەوە.  زۆر بە وەستایانە دەیشارنەوە. لە دەرسیم بەکاریان هێنا ئیحسان سەبری چاگلایانگیل خۆی وتی، 'لە ئەشکەوتێکدا گازمان بەکارهێنا، وەک مشک هەمووان تێیدا مردن.' ئەوە کاتە پرسیارێک بوو و دانیان پێدانا. ئەوە تۆمارکرا. ئێستاش هەمان شت دەکەن. بەداخەوە رای گشتی خۆی بیدەنگ کردووە. ئێستا لەبەرانبەر ئەو هێرشە داگیرکەریەی تورک بێدەنگی هەیە. هەم بێدەنگی لایەنەکان هەیە، بۆ نمونە حکومەتی هەرێم، عێراق و هێزەکانی دیکە بێدەنگن. مرۆڤ واقی وڕدەمێنێت. بەم ئەندازەیە دەستدرێژی لەسەر خاکەکەمان هەیە، چەکی قەدەغە بەکاردەهێنن. هەمووی بێدەنگە. لە هەلەبجە کێ قسەی کرد. دوای ئەوەی سەدامیان هەڵوەشاند ئینجا وتیان. ئێستا قسە دەکەن. ئەمەش بێشانسی گەلی کوردە ئێستاش هەمان شت دەکەن. شەڕێکی نامەردانە لەبەرانبەر گەریلا هەیە. شەڕێکی ترسنۆکانەیە. شەڕێکی نامەردە. بە تەواوی تەکنیک و غاز بەکاردەهێنن. شەڕێکی بەم شێوەیە دەکەن. بەڵام مێژوو دەینووسێتەوە. لەبیرناکرێت. بۆ نمونە، لە مامڕەشۆ، هاوڕێکانمان ١٠ رۆژ لەدژی دوژمن شەڕیان کرد، ١٠ رۆژ رێگری لە دوژمن کرد. مامڕەش بەرەیەکی دوژمنە. لە شەزینان و روباروکەوە هاتن، ئەوە بەرەی مامرەشۆیە، بەرەی مەرڤانۆس لە گەڤەرەوە، بەرەی دیکە لە چەلێی لای زاپ. ئەوەی هێزەی لە شەمزینانەوە هات، ١٠ رۆژ نەیانتوانی یەک هەنگاویش بەرەو پێشەوە بێن بۆچی؟ لەبەرئەوەی لەژێر فەرماندەیی هاوڕێ سەرحەد گراویدا بەرخۆدانێکی مێژوویی، داستانێکی قاڕەمانێتی هەبوو. ئەویش بووە شەهیدی مانگی گوڵان، ئەو ٧ هاوڕێیەی ئەوێش، بە راستی داستانێکی نوێیان نووسیەوە. دوژمن لەوێ بێچارە مایەوە. دوژمن لەوێ چەکی کیمیایی بەکارهێنا. لەسەر لاشەیان شوێنی گولە نییە. تەرمەکانیان لەلایەن دوژمنەوە بران. ئەوانەی دەیانەوێت دەتوانن بچن و لێکۆلینەوە بکەن. بانگەوازی دەکەم، خاوەنداری لەو هاوڕێیانە بکەن. ناوی ئەو هەڤاڵانەمان ئاشکرا کرد، بەڵام بۆئەوەی زیاتر بناسرێن ناویان دەڵێمەوە: سەرحەد گراڤی (کاموران ئالپسان)، روکەن زاگرۆس (سەحەر بینگول)، ساریا دیار (بیشەنگ حەزەر)، جانفەدا حەسەکە (شەهباز عێزەدین)، خەبات ئاسۆ (عوبەید مەولودی)، زافەر تۆڵهەڵدان (مەحمود عەبدولقادر) و کامەران ئامەد (موستەفا شیمشەک). بە راستی لە گردی مامڕەشۆ مێژوو تۆمار کرا. ناوی وڵاتپارێزی گەورە مامڕەشۆ لەو گردە نرا. بووە شوێنی بەرخۆدان. لەژێر فەرماندەیی هاورێ سەرحەد بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجامدرا. دوژمن بە چەکی کیمیایی توانی ئەوێ بگرێت.

ف.ق