قەرەیلان: هەڤاڵ هەورام ئاویەر قارەمانێکی نەمرە

قەرەیلان یادی فەرماندەی هەپەگەی ئەیالەتی مێردین هەورام ئاویەری کردەوە ووتی: "ئەو ژیانە، کە هەڤاڵ هەورام ماوەی ١٦ ساڵ لە ناو بزووتنەوەکەماندا نوێنەرایەتیی دەکرد، بانگەوازێکە بۆ هەمووان. دەبێت ئێمە بە ئازادیی کوردستان و ڕێبەرایەتی خاوەنداری لە یادی بکەین".

موراد قەرەیلان یادی هەورام ئاویەر فەرماندەی ئەیالەتی مێردینی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کردەوە و وتی: "بەشداریی فەرماندە بەنرخەکانمان وەک هەڤاڵ هەورام نمونەیەکە بۆ ئێمە، قارەمانێکی نەمرە. هەمیشە بە بەرخۆدانی ئێوە ڕێگای ئێمە ڕووناک دەبێتەوە".

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، یادی حەسەن مەحمودی (هەورام ئاویەر) فەرماندەی ئەیالەتی مێردینی هەپەگەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردەوە، کە لە ٢٩-٣٠ی ئازاری ٢٠٢١دا لە مێردین شەهید بوو. قەرەیلان وتی:

"هەڤاڵ هەورام ئاویەر هەڤاڵێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتمان بوو. لە ساڵانی ٢٠٠٠دا گفتوگۆیەکی بەرفراوان لەسەر بزووتنەوەکەمان لە ڕۆژهەڵات کرا. هەڤاڵ هەورام کە لەو کاتەدا گەنج بوو و بزووتنەوەی ئازادیی ناسی. پێشتر خەڵکێکی زۆر لە گوندەکەی ماڵ هەڤاڵ هەورام بەشداری بزووتنەوەکەمان نەببوون، بەڵام گوندێکی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز بوو. بنەماڵەکەشی نیشتیمانپەروەر و وڵاتپارێزن. هەڤاڵ هەورام لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە لە بەشی کۆمپیوتەردا دەیخوێند. لە زانکۆدا ساڵانێک لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕاپەڕینەکانی کوردستان کرد، بۆچی راپەڕینەکان سەر نەکەوتوون و بۆچی شکستیان هێناوە. بێگومان ئەو ناوی بزووتنەوەی ئازادیشی بیستبوو و لێکۆڵینەوەشی لەسەر دەکرد.

ئەوەی بینی، کە ڕێبەر ئاپۆ هۆکاری تێکشکاندن و سەرنەکەوتنی راپەڕینەکانی پێشتری بە وردی دەستنیشان کردووە. لە زانکۆدا لەگەڵ هەڤاڵەکانی دەست بە گفتوگۆ دەکات. لە ئەنجامدا ٥-٦ هەڤاڵ دەست لە زانکۆ هەڵدەگرن و لە ساڵی ٢٠٠٦دا بەشداری ڕیزەکانی بزووتنەوەکەمان دەبن. هەڤاڵ هەورام و هەڤاڵەکانی نەک تەنها بە سۆز و عەتف، بەڵکو بە کوردایەتی و هۆشیارییەوە بەشدار بوون، ئەوان باش لێکۆڵینەوەیان کردبوو و خۆیان قووڵ کردبووە، بۆیە دەست بە گەڕان و لێکۆڵینەوە دەکەن. سەرکەوتنیان لە ناو پەکەکەدا بینی و بەم شێوەیە بەشدارییان لە ریزەکانماندا کرد.

بەشداری بەرخودانی بۆتان بوو

ماوەیەک لە ڕۆژهەڵات کاری کرد و تێکۆشا، بەڵام دەیخواست لە هەموو بەشەکانی کوردستان تێبکۆشێت و شەڕ بکات، بۆیە دەیەوێت بچێتە بەشەکانی تری کوردستان. لەسەر ئەو داوایە لە ساڵی ٢٠١٣دا رۆیشت بۆ بۆتان و خۆی لەوێ جێگیرکرد. دوایی ڕۆیشت بۆ بۆتان، دەچێتە ناو فەرماندەیی ناوچەی بەستا. پاشان بەپێی پێویستی دەچێت بۆ جودی. لەوێش ئەرکی فەرماندەیی لە ئەستۆ دەگرێت. کاتێک فەرماندە گەلهات دەڕوات بۆ بەشداریکردن لە ڕیزی بەرخۆدانی کۆبانێ دا، هەڤاڵ هەورام لە جێگەی کاروبارەکانی لە ئەستۆ دەگرێت و رایاندەپەڕێنێت. فەرماندە گەلهات بەشداری بەرخۆدانی کۆبانێ بوو و لەوێ شەهید بوو.

هەڤاڵ هەورامیش لە جودی کاردەکات. هەڤاڵ هەورام لە بۆتان بەشداریی لە چەندین ئۆپەراسیۆن و چالاکیدا کردبوو. لە جزیر،  سلۆپی و ئەلکێ بەشداریی لە چەندین چالاکی دا کردبوو. هەڤاڵ هەورام لە قۆناغی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا لە بۆتان بە ئەرکی گرنگ هەڵدەستێت، چونکە خۆی پەیوەندیدار بوو بە بەرخۆدانی جزیر و سلۆپییەوە. بەشداری لە ئامادەکارییەکانی ئەو پرۆسەیە و قۆناغ و بەرخودانەدا دەکات، کە دوژمن نەیتوانی بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ بچێتە ناو یەک گەڕەکی جزیرەوە، هەڤاڵ هەورام بەرخۆدانەکەی بەڕێوەدەبرد. هەڤاڵێک بوو، کە لە ڕووی چالاکی و جەنگاوەرییەوە زۆر پێشکەوتوو بوو.

دوای کۆمەڵکوژییەکانی  و جزیر و سلۆپی، هەڤاڵ هەورام لەگەڵ ٦٠ هەڤاڵ لە ژێر فەرماندەیی خۆیدا، لە سەرەتای مانگی نیساندا، وابزانم لە ٤ی نیسان رۆژی لە دایکبوونی رێبەرابەرایەتی بوو، چوونە ناو سلۆپی ٢ ڕۆژ لەگەڵ هێزەکانیدا لە سلۆپی لە دژی دوژمن  شەڕیانکرد و لێپرسینەوەی لە دوژمن کرد. دوای ٢ ڕۆژ، کە گورز لە دوژمن درا لەگەڵ هێزەکانیدا کشایەوە بۆ جودی. ئەو فەرماندەیەکی گەورەی لەو شێوەیە بوو. لە بۆتان لە ناو تیمە گەڕۆکەکاندا بوو. چالاکیی زۆری ئەنجامدا. دواتر بەهۆی پێویستییەوە ئەرکەکانی خۆی زیاد دەکات و دەبێتە فەرماندەی ئەلکێ".

لە شەڕی بۆتاندا ڕۆڵی خۆی لە پێشەوەی پێشەوە دەگێڕا

قەرەیلان باسی ئەوەشیکرد، دوای ئەوەى دەوڵەتی تورک ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە ناوچەی کاتۆ ژیرکا دەستپێکرد هەورام بە هۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە بە سەختی برینداربوو و وتی: "لە دوایدا چارەسەری بۆ هەڤاڵ هەورام دەکرێت. هەڤاڵ هەورام لە بۆتان ڕۆڵێکی زۆر گرینگی لە پراکتیکدا بینی، بە ڕەنج و هێزی خۆی لە پێشی پێشەوەی جەنگدا بوو. هەڤاڵێکی گەنج بوو، بەڵام هەڤاڵێکی تێگەشتو بوو، شەڕڤان و جەنگاوەرێکی ئازا بوو. لە بۆتان مۆری خۆی لە چەندین چالاکی دا. بەرخۆدانی ٢ ڕۆژەی سلۆپی، بەرخۆدانی ٩ ڕۆژەی جزیر و هەروەها لە ئەلکێ و بەستا لە چەندین ناوچەدا ڕۆڵ و ڕەنجی هەڤاڵ هەورام هەبوو. لەبەر ئەوە لە بۆتان لە ماوەیەکی کەمدا دەرکەوت و چووە پێشەوە. بۆتان شوێنێکی ئاسان نییە، هەموو کەس ناتوانێت لەوێ بێتە پێشەوە. ئەو لە  جەنگی بۆتاندا بە ڕۆڵی خۆی لە پێشی پێشەوە هەستا.

کولتوورێکی شۆڕشگێڕانەی هەبوو

هەڤاڵ هەورام شۆڕشگێڕی کوردستان بوو. بۆ ئەوە تەنها یەک پارچە نەبوو، بەڵکو هەموو پارچەکان هەبوو. بۆ نمونە، دوای ئەوەی هات بۆ بۆتان، بوو بە یەکێک لە بۆتانییەکان. خۆی لەوێ بە نامۆ نەزانی. خاوەنی هەڵوێستێکی دیموکراتیک و نەتەوەیی بوو. مرۆڤێکی نەتەوەیی بوو، کە بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆی قبوڵکردبوو. بۆیە سەرنجی لەسەر ناوچەگەری نەبوو. بۆ ئەوەی خەڵکی هەورامانمان بە هەڵە تێنەگەن، ناوی خۆی کردبوو بە هەورام ئاویەر، دیارە پەیوەست بوو بە جەوهەر و سروشتی خۆیەوە. بە سروشت  جەوهەری خۆی ببووە خاوەنی ناسنامەیەکی نەتەوەیی. ئەوەش بۆ ئێمە ڕێگا ڕاست و دروستەکەیە.

تۆ هەرگیز لە سروشتی خۆت دانەبڕێ، بەڵام گرنگە کەسێکی نەتەوەیی بیت. ناوچەگەر نەبیت. ئەوە کارە ڕاست و دروستەکەیە. هەڤاڵ هەورام بەم ئاستە گەیشتبوو. لەبەر ئەوە لە هەموو ناوچەکاندا ئەرک و بەرپرسیاریی لە ئەستۆ دەگرت. کاتێک بۆ فەرماندەیی ئەیالەتی مێردین ئەرکدار کرا، کەس نەیوت: "هەڤاڵ هەورام لەوانەیە نامۆ بێت، مێردین جیاوازە، کەمێک شاخاوییە، هەندێکیش دەشتاییە". هەمووان دەیانزانی هەڤاڵ هەورام لە هەموو شوێنێک دا تێدەکۆشێت، چونکە خاوەنی کولتوورێکی شۆڕشگێڕانە بوو.

بەشداربوونی لەناو ریزەكانی گەریلای ئایدیۆلۆژیدا بوو

تایبەتمەندی تری هەڤاڵ هەورام ئەوە بوو، كە بەشداریی لە ریزەكانی گەریلادا ئایدیۆلۆژیك، بە بڕیار و ستراتیژیك بوو. لەبەر ئەوەش بە تەنیا خۆی بەشداری نەكردووە، بەڵكۆ ژمارەیەك لە هەڤاڵانی خۆشی لە زانكۆدا بەشداری ریزەكانی گەریلا دەكات. پاشان هەوڵ دەدات هەموو بنەماڵە و خەڵكی گوندەكەشیان بەشداری پێ بكات. بۆ ئەوەش هەوڵدەدات. چونكە دەزانێت رێگایەكی پیرۆزی هەڵبژاردووە. لەبەر ئەوەش دەیەوێت هەموو كەسێكی دەوروپشتی بەشداری پێ بكات. ئەمەش شتێكی گرنگە.

شوێن پێ هەڵگری هەڤاڵ سمكۆیە

پاش ئەوەی بەشدار دەبێت، ماوەی ساڵێك لە ئاكادیمیای ئاپۆلۆ وانەی ووتەوە. لە لایەنی ئایدیۆلۆژی و تیۆرییەوە لە پێش بوو، بەڵام لە مێردیندا پێویستیان پێی بوو. خۆی لەخۆیدا هەڤاڵ  هەورام دەیویست لە باكوردا كاروخەبات بەڕێوە ببات. شوێن پێی هەڤاڵ سمكۆی هەڵگرتبوو و دریژەی پێ دەدا. هەرچۆن هەڤاڵ سمكۆ لە رۆژهەڵاتەوە چووە دەریای رەش، هەڤاڵ هەورامش دەیوویست لەو زیاتر بچێتە پێشەوە. بەڵام هەڤاڵان پێیان ووت، لەوە زیاتر نەچێتە پێشەوە. لەمێردیندا راوەستە و لەوێدا بوو بەفەرماندەی ئەیالەت و هەرێمی مێردین. بەكار و خەبات و پراتیكی خۆی لە مێردین رۆڵێكی بەرچاوی بەڕێوە برد. گەلێك چالاكیی كرد. بە شێوەیەكی چاونەترس زۆر جاران چالاكیی پێكدەهێنا، لەبەر ئەوەش زۆر جار رەخنە دەكرا. وەكو نموونە ئەو بۆ خۆی بەشداریی چالاكیی بۆتان ببوو، بێگۆمان لەم رووەوە رەخنەكرا.

زۆر بەجەسارەت و ئازا بوو

ئێدی ئەو كات و زەمانە تێپەڕ بوو، ئێدی فەرماندەیی هەرێم "ئەیالەت" بوو و دەبوو چالاكییەكان چاودێری و كۆردینە بكات. واتا دەبوو پاراستنی خۆشی بكردبا و بەشداریی چالاكیی نەبووایە. لەم بابەتەدا هۆشیار كرابوویە. ئەویش پاشان هەندێكی دیقەتی دەكرد. لە هەر شوێنێك دەیتوانی هەر شتێكی بكردبا ئەنجامی دەدا، بەڵام دەبوو وەكو فەرماندەیی هەرێمێك لە هەموو شوێنێك دەرنەکەوتیا و خۆی دەرنەخستایە، چونكە دوژمن راستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر فەرماندەیەکانمان. هەڤاڵ هەورام لەم بابەتەدا كەم و كورتیی خۆی هەبوو. دەیوویست لە هەموو شوێنێكدا ئامادە بێت. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، شەهادەتی لەبەر ئەم هۆكارانە بوو. چۆن؟ وەكو نموونە دەیوویست لەکاتی بەڕێوەبردن و كۆردینەدا هەڤاڵان ببینێت. باوەڕ دەكەم هەڤاڵ عەگید، هەڤاڵ رۆستەمیش چاودێری دەكرێن، ئەمە باش دەزانین، بەڵام لەم بابەتەدا بەگومان بووین. هەڤاڵ عەگیدیش بەمشێوەیە دەكەوێتە ژێر چاودێرییەوە. لە فەرماندەكانی تری هەرێمی هەڤاڵ رێبەریش خۆی بەخۆ دەچێتە ئامەد. هەڤاڵ هەورام بانگی دەكات، خۆی لەخۆیدا كاتێك رووداوەكە پێكدێت هەڤاڵ رێبەر و هەمیش هەڤاڵانی كەربۆران لەگەڵیدا بوون. دوژمن لەم كاتەدا سەرەتا لە ئاسمانەوە هێرشی هەرێمی باگۆك دەكات، پاشانیش لە زەمینەوە دەست بەهێرشێكی گەورە دەكات. لەو كاتەدا هەڤاڵ رۆستەم لەگەڵ هەڤاڵ رێبەر و هەڤاڵ عەگید بەیەكەوە شەهید دەبن.

شەهادەتی هەڤاڵ هەورام بۆ ئێمە خەسارێكی گەورە بوو. چونكە لە هەرێمی مێردین زۆر كاری لە ئەستۆ بوو. ئەركدار بوو بۆ ئەوەی هەڤاڵان لەو هەرێمەوە رەوانەی هەرێمەكانی تر بكات و لەو هەرێمانەوە وەریان بگرێتەوە. دەبوو كارەكان بەڕێوەببات و كۆردینەیان  بكات، نەک خۆ بەخۆ بەشداری كارەكان ببێت. بەڵام ئەو خۆی دەیوویست كارەكان بەدەستی خۆی بكات. ئەمەش دەبووە هۆكارێك بۆ ئەوەی زۆر كێشەی ئەمنی دەركەوێت. لەم بابەتەدا خۆی لەخۆیدا هۆشیار كرابوویەوە، بەڵام ئەو هەڤاڵێكی زۆر لەسەرخۆ بوو، دەیوویست قۆناخەكە لە ژێر چاودێریدا بێت. لەبەر ئەوەش دەیوویست لەگەڵ هەڤاڵاندا لەسەر كاروخەباتی ساڵانە گفتوگۆ بكات. هەم لەلایەن ئایدیۆلۆژییەوە و هەمیش لەلایەن رێكخستنی و سەربازییەوە خاوەن ئەزموون بوو. هەڤاڵێكی گەنجی بەو شیوەیە دەیتوانی زۆر كاروخەبات بەرێوە ببات، لەبەر ئەوەش شەهادەتەكەی بۆ ئێمە خەسارێكی زۆر گەورە بوو.

راستیی گەریلای لەناو پەكەكەدا ناسییەوە

هەر شەهادەتێك بۆ ئێمە پەیامێكە. پاش شەهادەتی هەڤاڵ هەورام لەهەمان شوێن شەش هەڤاڵ شەهید بوون. شەهادەتی شەهیدانی باگۆك بۆ ئێمە پەیامێك بوو. دەبێت ئێمە خاوەنداری لە بیرەوەریەكانیان و یاد و خەونیان بكەین.

وەكو هەڤاڵ هەورام بەشدار بوونی فەرماندەی ئێمە بۆ ئێمە نموونەیە. رێنمایی بنەڕەتییە. قارەمانی نەمرن. بەبەرخۆدان، رێ و رێبازی ئێمە هەمیشە بەرووناكی بهێڵێتەوە. لە ئازادیی كوردستاندا، لە ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا ئێمە خاوەنداری لە بیرەوەریەكانیان بكەین. بەمشێوەیەش ئێمە دەتوانین ئەوان بەزیندوویی بهێڵێنەوە و بەو شێوەیەش ئێمە دەتوانین ئامانجەكانیان پێكبێنین.

هەڤاڵ هەورام لەراستی دەگەڕا و بەمشێوەیەش خۆی گەیاندە پەكەكە. وەكو هەر گەنجێكی كورد دەیوویست شۆڕشێك ببینێ و بەشدار بوو. بەمشێوەیەش پەكەكەی بینی و بەمشێوەیەش بەشداری ریزەكانی گەریلا بوو.

لەجۆانڕۆ، لەهەورامان دەركەوتنی هەڤاڵێك وەكو هەڤاڵ هەورام بۆ بنەماڵەكەی شکۆ و شانازییەكی گەورەیە. گەورەكردنی شۆڕشگێڕی ئاوەها، فەرماندەیەكی فیداكار و رەنجدەر و بەهێز بۆ دایك، باوك، خۆشك و بنەماڵەكەی شکۆ و شەرەف و شانازییەكی گەورەیە. بۆ خەڵكی هەورامانیش نموونەیە. بانگەوازێكە بۆ گەنجانی هەورامان.

 وەرچەرخانی هەڤاڵ هەورام وەكو ئاسایی نییە. لەماوەیەكی كۆرتدا بەهێز و رەنج و هەوڵدانی خۆی، خۆی گەیاندە فەرماندەیی هەرێمێك. ئەم هەڵوێستەی هەڤاڵ هەورام بۆ هەموو گەنجانی هەورامان و كوردستان نموونەییە و شکۆمەندییەکە. پراتیكی ئەو بۆ هەر كەسێك بانگەواز و پەیامە. گەنجانی كوردستان دەبێت هاوشێوەی هەڤاڵ هەورام بەشداری كاروخەبات بن. بە زانابوون بەرەو كوردستانێكی ئازاد بكەونە ڕێ. هەڤاڵ هەورام لە تەڤگەرەكەماندا بە ژیانی خۆی كەماوەی ١٦ ساڵ نوێنەرایەتیی كرد بۆ هەر كەسێك بانگەواز و هۆشیارییە. دەبێت ئێمە بەمشێوەیە هەڵسوكەوت بكەین. شەهادەتی ئەو شۆڕشگێڕانە، كە هەریەك لەوان بە رۆڵێكی مێژوویی هەستاون و ئەركیان راپەڕاندووە بۆ ئێمە فەرمانێكە. وەكو هەڤاڵ و هاوسەنگەر و هاورێبازیان بەسەرخستنی دۆزەكەیان دەتوانین ئەوان بەزیندوویی رابگرین".

ژ.ت