قەرەیلان: ئامانجمان تێکشکاندنی داگیرکەری تورکە

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دیمەنێکی ڤیدیۆی بۆ کۆنفڕانسی هەڵوێستی نەتەوەی نارد و وتی، "ئامانجمان تێکشکاندنی داگیرکەری تورکە. ئەگەر کورد بیەوێت ببیتە خاوەن پێگە پێویستە لەدژی داگیرکەری تورک بوەستێتەوە."

لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە ئامانجی پیشاندانی هەڵویستی نەتەوەیی لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک کۆنفڕانسێک ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ ئەنجامدرا. کۆنفڕانسەکە بە ئۆنلاین بەڕێوەدەجێت و لە چوار پارچەی کوردستان نزیکەی ٢٠٠ کەس بەشداریان کرد.

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دیمەنێکی ڤیدیۆی بۆ کۆنفڕانسی هەڵوێستی نەتەوەی نارد.

قەرەیلان بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە سپاسی خۆی پێشکەش کرد و وتی، "سیاس بۆ کەنەکە کە دەرفەتی رەخساندووە ئێمە بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا بکەین. رێز و سڵاو بۆ هەموو بەشداران."

پەیامی موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەم شێوەیەیە:

"هەڤاڵانی هێژا:

ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک دەزانرێت، شەڕێک هەیە. ئەم شەڕە بە رێبازێکی نوێ، جەنگی جیهانی سێیەمینە. هەموو کەسێک دەزانێت کە دوای ئەم شەڕە هەرێمەکە سەرلەنەوێ دیزاین دەکرێتەوە. ئێستا ئێمە سەیری دەکەین، دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان، دەستیان بە هەوڵدانێکی گرنگ کردووە کە لە دیزاینە نوێکەدا کورد جێگەی نەبێتەوە. جارێکی دیکە، پەیمانی لۆزان لە ١٠٠ ساڵی خۆیدا کۆتایی دیت، ٢ ساڵ ماوە، ٢٠٢٣ کاری پێناکرێت. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەڵێت، "لە لۆزان ناحەقیمان بەرانبەر کرا' ئەردۆغان ئەوەی بە ئاشکرا وت. ئێستا ئەوان ئامادەکاری دەکەن کە کاتێک پەیمانی لۆزان کۆتایی دێت، پرسی میساقی میللی لە روی سیاسی، یاسایی و سەربازیەوە بکەنە رۆژەڤ. ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارین، ستراتێژی تورکیا لەسەر ئەوە بنیاتنراوە. بۆیەش، لە عەفرین تا سیدەکان، خواکورک دەیانەوێت هەرێمێکی ئارام دروست بکەن. هەم لە رۆژئاوا و هەم لە باشوری کوردستان دەیانەوێت خاک داگیر بکەن، زیاتر پێشبکەوێت. ئەمە لەسەر بناغەی پێکهێنانی ستراتێکی میساقی میللیە، دەیانەوێت خاکی زیاتر تێکەڵ بە تورکیا بکەن. لەبەرانبەر کردەوەکانی دەوڵەتانی سەردەست و داگیرکەر، پێویستە کە ئێمەی کورد خاوەن ستراتیژیەکی هاوبەش و نەتەوەیی بین. ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە،  ئەگەر خوێندنەوەی راست بۆ ئەم سەردەمە گرنگە نەکەین، پێکەوە سیاسەتی نەتەوەیی نەبەینە پێش بۆ داهاتووی گەلی کورد، بۆ دەستکەوتەکانی گەلی کورد مەترسیەکی گەورە دروست دەبێت. لەبەرئەوەش ئێمە ئەم جۆرە کۆنفڕانس و هەوڵدانە نەتەوەییانە گرنگ دەبینین.

ئێستا لەبەرانبەر هەرێمی بادینان هێرش هەیە، بێگۆمان بێ پشتگیری هێزە نێودەوڵەتیەکان نییە. لەبەرئەوەی ئێمە دەزانین، بێ ئەمریکا فڕۆکەکان ناتوانن لەسەر ئاسمانی ئەم خاکە بفڕن. وەک دیکە تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەنگە و هەڵوێستی روون نییە. ئێستا بێدەنگەو ئەمەش رەوایەتی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدات. یان وەک پشتگیریەکە. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک دەستدرێژی دەکاتە سەر خاکی کوردستان. بە تۆپ، تانک هێرش دەکاتە سەر هەر جێگەیەک نەک بە کاتی بۆ هەمیشەیی داگیری دەکات. شوێنی خۆی خۆش دەکات. بە تەنها بۆ ساڵێک نییە. بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ دێت. بۆیەش بە راستی حکومەتی هەرێم بەو هەڵوێستەی کە پیشانی دەکات، متمانە بە قسەکانی دەوڵەتی تورک دەکات. یان دەوڵەتی تورک دەڵێت، 'من هێرش ناکەمە سەر کورد، بۆ پەکەکە لەوێن.' بە هەڵوێستەکەیان دیارە کە متمانەیان پێدەکەن. ئەمە بە ڕاستی بابەتێکی زۆر گرنگە.

سەیری کەن، تورک ٩٥٠ ساڵە لە هەرێمەکەیە. لە ئەنەدۆڵە. لەو کاتەوە و تا ئێستا، دەوڵەتی تورک چەند بەڵێنێ بە گەلی کورد و میرەکانی کورد دابێت، هیچ کاتێک جێبەجێ نەکردووە. لە سەردەمی عوسمانیەکان و سەردەمی کۆماری تورکیادا، کاتێک کورد دەستی بە راپەرین کردووە، هەندێک کوردی بۆ لای خۆی راکێشاوە، پێکەوە هێرش دەکەنە سەر راپەرین. کاتێک راپەرینیان لەناوبرد، هاوکارەکانیشیان لەناو دەبەن. کاتێک من منداڵ بووم، بەتەمەنەکانی گوندەکەمان دەیانگوت، 'ئەگەر دەوڵەتی تورک ببێتە کەریش نابێت مرۆڤ سواری ببێت.' لەبەرئەوەی چەندێک خۆی باش بکات، یاریەک دەکات دەتخاتە خوارەوە. مەسەلەیەک هەیە دەڵێت، 'یاریەکان عوسمانی کۆتاییان نایەت'. متمانەکردن بە قسەی دەوڵەتی تورک هەڵەیەکی گەورەیە. پێویستە مرۆڤ متمانەی پێنەکات. لە ئێستادا دۆستەکانی بەرێوەبەری حکومەتی هەرێم پشتی خۆیان بە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دەبەستن، لە روویەکەوە ئەوەش راست نییە. سەیرکەن: دەوڵەتی تورک لە ساڵێ ١٩٧٤ەوە لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا لەدژی بوو، یەکێتی ئەوروپا لەدژی بوو، قوبرسی داگیر کرد و نەچووە دەرەوە و تا ئێستاش لەوێ یە. جارێکی دیکە لەبەرچاوی ئەمریکا، لەبەرچاوی ئەوروپا و جیهان لە سالێ ١٩٥٧ لە دژی رۆمەکان دەستی بە هێرش کرد و لە ئەستەنبوڵ و دەڤەرەکانی دیکە هەموو ماڵ و موڵکیانی داگیرکرد، کۆمەڵکوژی کردن و بۆ یونان نەفیکردن. ئەو هێزانە بەرانبەر تورکیا چییان کرد. لە کاتی قوبرسدا ئەمریکا گەمارۆی لەسەر تورکیا دانا، چەند ساڵێک بەردەوام بوو و دواتر پەیوەندیەکانی باش کردەوە. واتە تورکیا لە بریارە ستراتیژیەکانی خۆیدا بە قسەی کەس ناکات. ئەو دەوڵەتانەش سەیری بەرژەوەندی خۆیان دەکەن. هەڵەیە بڵێت بۆ کورد لەدژی تورک شەڕ دەکات. ئەگەر شەرمەزار بکات و گەمارۆ سزای ئابوری بخاتە سەری. تورکیاش ئەمەی لەبەرچاو گرتووە. تورکیا گوێ لەوان ناگرێت. تورکیا دەستکەوتەکانی کورد بۆ سەر خۆی مەترسی دەبینێت. وەک مەترسی دەبینێت کە کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆسەر بێت و خاوەن پێگە بێت. ئەمە وەک مەترسی دەبینێت. بۆیەش گوێ لە کەس ناگرێت. لەم چوارچێوەیەدا پێویستە ئێمەش گوێ لە کەس نەگرین. خۆمان یەکێتی خۆمان دروست بکەین و بەو شێوەیە بجوولێینەوە.

ئێستا کاتێک ئێمە ئەم شتانە دەڵێین، برادەران دەڵێن: پەکەکە لەگەڵ تورکیا شەڕ دەکات، دەیانەوێت هەموومان بەشداری ئەو شەڕە بکات و هاوکاری بکەین. پەکەکە ئەمانە لە بەرژەوەندی خۆی دەڵێت. لەبەرئەوەی بەو شێوەیە بیر دەکەنەوە، قسەکانمان لەبارەی تورکیاوە زۆر لەبەرچاو ناگرن، گوێمان لێناگرن. گوێ لە دەوڵەتی تورک دەگرن. بەڵام دەوڵەتی تورک بە دەیان جار کوردی هەڵخەڵەتاندووە. متمانەی پێناکرێت. هەندێک راستی هەیە. راستیە چییە؟ پێویستە راستیەکان تێبگەین. هێڵی ئایدۆلۆژی و ستراتیژی دەوڵەتی تورکیا چییە و بیر لە چی دەکاتەوە؟ پێویستە باش بزانرێت بەڵام برادەرانمان تورک لە سیاسەتی دەوڵەتی تورک دەناسن. بە قۆڵی زۆر بیر ناکەنەوە. بۆیەش دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر کورد لە هێرشێکی گەورەدایە. دەستی بە یاری گەورە کردووە. پێویستە ئێمە ئەم مەترسیە ببینین.

هەڤاڵانی هێژا:

هەموو ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: ئێمە هەوڵەکانی ئێوە، خەباتی ئێوە گرنگ دەبینین و بە راستی خەباتی ئێوە بۆ یەکێتی نەتەوەیی گرنگە. رێزمان هەیە. بڕوامان وایە ئەنجام بەدەست دەهێنن. بەڵام پێویستە مرۆڤ راستیەکان بە هەموو کەسێک بڵێت. هەوڵێکی زۆر بدات. بەڕاستی دەبێت بگەڕێینەوە بۆ مێژوو و بڵێین، 'ئەمڕۆ لە مێژوودا شاراوەیە'. بۆ ئەوەی تۆ ئەمڕۆ بناسی، پێویستە مێژوو بناسی. بۆیەش لەم چوارچێوەیەدا هەوڵەکانی کۆنگرەی نەتەوەی زۆر گرنگە. بروام وایە کاک مەسعود ئەم دۆخە دەبینێت. ئەگەر هەوڵەکان بەرەو پێشەوەچوو، بە تەئکیدی مەترسی سەر داهاتووی گەلی کورد دەبینێت. بڕوام وایە هاوسەرۆکانی یەنەکە و بەڕێوەبەرانی یەنەکە و گۆڕان لەم دۆخە بە گۆمان و نیگەرانن و زیاتر راستیەکان دەبینین و چاودێری دۆخەکە دەکەن . خۆی ئەو لایەنانەی کە لەناو دەسەڵاتدا نین، هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا کرد. وەک پارتی کۆمۆنیست، زەحمەتکێشان و رێکخستەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات ، بڕوام وایە ئەوانەی دیکەش هەڵوێست پیشان دەدەن. کێشە لێرە بە تەنها باشوری کوردستان نییە. پێویستە هەر چوار پارچەی کوردستان. پارتە سیاسیەکان، کەسانی رۆشنبیر، هونەرمەند و نووسەر لەم کاتە ستراتیژیەدا، لەناو هەوڵدانی یەکێتی نەتەوەییدا بن. لەم چوارچێوەیەدا خەبات بکرێت، ئێمە وەک پەکەکە بە هەموو شێوەیەک بۆ هەموو فیداکاریەک ئامادەین. هەرچیەک بکەوێتە سەر شانمان ئەنجامی دەدەین.

هەڤاڵانی هێژا:

بەپێی ئەو پەیامانەی کە بۆ ئێمەتان ناردووە. راتانگەیاندووە کە دۆخی چیاکان بۆ کۆمەڵگا روون بکەینەوە. دەمەوێت لەسەر ئەم پرسە هەندێک روونکردنەوە بدەم:

ئەم هێرشە داگیرکەریەی تورک، وەک ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایی نییە. بە سەربازێکی زۆرەوە کە لەناویاندا چەتەی سوریا هەیە. بە تەکنیکێکی گەورە، بە بەردەوامی بۆردومان وەک ئەوەی لەدژی دەوڵەتێک شەڕ بکات، دەوڵەتی تورک شەوی ٢٣ی نیسان هێرشێکی دەستپێکرد. ئەوەش زۆر سەرنجڕاکیشە و شیکردنەوەی زۆر بۆکرا. ٢٤ی نیسان رۆژی قڕکردنی ئەرمەنەکان بوو. وەک ئەوەی چیمان بەسەر ئەرمەنەکان هێنا، ئەوەش بەسەر ئێوەدا دەهێنین. دەوڵەتی تورک ئەم جۆرە شتانە زۆر بە گرنگ دەبینێت. لە رۆژە دیاریکراوەکاندا، پەیام بە بەرانبەرەکەی دەدات. ئەم ئۆپەراسیۆنەش بەو شیوەیە ئامادەکراوە و وا دەردەکەوێت. بەم شێوەیە هێرشیان کرد. بەڵام ئامادەکاریمان کردبوو. لەکاتێکدایە کە ئێمە وەک هێزی پاراستن لەنێو تازەگەریدا بووین و پرۆسەی نووژەنبوونمان دەستپێکردبوو. ئێمە سەرقاڵێ ئەوەین هێزێک کە عاقڵ و ژیر بێت، تەکنیکی بەهێز بێت و ئیرادە و بوێر بێت، پێک بهێنین کە تەکنیکی دوژمن پووچەڵ بکاتەوە. قۆڵایی و فراوانی هەرێمەکان باش بەکاربهێنێت. بتوانین دوژمن تێکبشکێنین. لەمبارەیەوە هەوڵدانمان هەیە. لەم چوارچێوەیەدا ٢٠ رۆژە بەرخۆدان هەیە. بەڕاستی بەرخۆدانێکی گرنگ بەڕێوەدەبرێت. لە زۆر جێگە دوژمن لەکوێ بووە هێشتا لەوێ یە. ناتوانێت پێشڕەوی بکات. لە هەندێک شوێن چەند کیلۆمەترێک پێشڕەوی کردووە. شەڕ هەیە. شەڕ بەردەوامە. لەسەر نەخشەش دەتوانم روونی بکەمەوە. بۆ ئەوەی باشتر لێی تێبگەین.

ئێستا لەو هەرێمانەی کە شەڕ هەیە، ئێرە مەتینایە. ئەمە هەرێمی زاپە، ئەمە هەرێمی ئاڤاشینە. ئەم شوێنانەی کە بە رەنگی سوور دیاریکراوە، دەوڵەتی تورکی لێیە. زەردەکان گەریلان. بەم شێوەیە نەخشە ئامادەکراوە.

ئێستا دەچێنە مەتینا. لە مەتینا دوژمن هاتووتە گردی زەندورا، لەوێ چەند شوێنێکی گرتووە. بەم شیوەیە درێژ بووەتەوە. ئێستا لێرە شەڕ هەیە. لەم هێڵەدا شەڕ هەیە و هەڤاڵانمان هێشتا لە گردی زەندوران. ٢٠ رۆژە ناتوانن هەڤاڵانمان دەربکەن. هەڤاڵانمان هێشتا لەوێن. بۆ مەتینا ئەمە دۆخەکەیە. کاتمان نییە.

ئێستا دەچێنە زاپ. ئێستا لە زاپ دوژمن دەیەوێت لە دوو باڵەوە هێرش بکات. یەکێک هێڵی جیلۆی بچووک یەکێکیان لەلای قەڵای بێدەو. تا ئێستا تا ئێرە هاتوون. لێرە شەڕ هەیە. دەیانەوێت بەرەو پێشەوە بچن ، بەڵام بەهۆی بەرخۆدان تا ئێستا پێشڕەویان نەکردووە.

با بچێنە ئاڤاشین. لە ئێستادا لە ئاڤاشین شەڕێکی فراوان هەیە. لەبەرئەوەی دوژمن لە دیوی شەمزینان و رووبارووکەوە هات. هێزێکی زۆری هێناوە، لێرەوە هێرشیان کردە سەر مامرەشۆ. ئێرە گردی مامرەشۆیە. لە دیوی گەڤەریش هێرش لەبەرانبەر مەرڤانۆس ئەنجامدراوە. لە دوو لاوە هاتووە. ئاڤاشین ئێرە و تا ئۆرەمار درێژ دەبێتەوە. لێرە سێگۆشەی ئاو هەیە. ئاوی باسیا هەیە. دوژمن دەیەوێت لەوێ هەڤاڵانمان گەمارۆ بدات. بۆیەش شەرێکی زۆر گەور و قوڕس لە مامڕەشۆ دروست بوو. لەوێ دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکارهێنا. بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ سەرحەد گراڤی هەڤاڵانی ئێرە بە راستی داستانێکی گەرەیان تۆمار کرد.

واتە لێرە بە گشتی ئەو بوێری و فیداکاریانەی کە گەریلاکانی ئازادی پیشانی دەدەن، بە راستی زۆر گەورەیە و ئێمەش بەڕێزەوە سەیری دەکەین. لە ئاستێکی گەورەدایە. ئێستا دوژمن لە مامڕەشۆیە، بەڵام شەڕ هەیە. دوژمن لە ئارس و فارس و مەرڤانۆسیش هەیە، بەڵام شەڕ هەیە. دەیانەوێت مەرڤانۆس و ئارس و فارس کۆنترۆڵ بکەن. بۆ ئەوەی هەڤاڵانمان گەمارح بدەن. لەم سێگۆشەیە شەڕێکی گەورە دروست دەبێت. لەبەرئەوەی هەڤاڵانمان بەرخۆدان دەکەن و ناگەرێنەوە. ئێستا لە سەرانسەری بەرەکانی شەڕی دۆخەکە بەم شێوەیەیە. ٢٠ رۆژ تێپەڕی، بۆ گەریلا دەستکەوت و ئەنجامێکی گەورەیە. ئێمە لەمبارەیەوە متمانەمان بە خۆمان هەیە. ئەگەر هاوکاری گەریلا بکرێت، بە تەئکیدی داگیرکەری تورک تێکدەشکێت، هاوکاریش نەبێت، لەوانەیە کەمێک بەردەوام بێت، بەڵام ئێمە داگیرکەری تورک تێکدەشکینین.

بەرخۆدانی گەریلا لە سەر ئەم بناغەیەیە. بۆیەش ئێمە دەڵێین، ئەگەر ئێمە وەک کورد لەسەر زەوی جێگیر ببین، ببینە خاوەن ستاتۆ، پێویستە ئێمە لەبەرانبەر داگیرکەری تورکیا، ببینە خاوەن ئیرادە. تا ئیرادە پیشان نەدەین، داگیرکەری تورک بەردەوام دەبێت، هەموو دەستکەوتەکانی کورد دەکەنە ئامانج. بڕوامان بەم شێوەیەیە. ئێمە ئەم پرسە وەک هەبوون و نەبوونی گەلی کورد دەبینین.

ئێمە لەم چوارچێوەیەیدا هەوڵەکانی دروستکردنی ستراتیژیەژی هاوبەش زۆر زۆر گرنگ دەبینین. لەم چوارچێوەیەیەدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە و بەڕێوەبەری کەنەکە دەخوازین. بەڕێزەوە سڵاوی خۆمان پێشکەش دەکەین و سیاسی خۆمان پێشکەش بە هەمووان دەکەم."

ف.ق