قوربانیانی کۆمەڵکوژی تەل عەزێر و سیبا شێخ خدر یادکرانەوە
بەبۆنەی ١٦ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی تەل عەزێر و سیبا شێخ خدر، بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو.
بەبۆنەی ١٦ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی تەل عەزێر و سیبا شێخ خدر، بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو.
بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال شەهیدانی کۆمەڵکوژی تەل عوزێر و سیبا شێخ خدر بە ڕێپێوانێکی جەماوەری یادکرانەوە.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم مەجلیسی گەلی تەل عەزێر دەستی پێ کرد، تا چوارڕیانی ١٤ ی ئاب بەردەوام بوو. پادێ و یەنەکە و تاژێ و سەرۆک عەشیرەت و ئەندام و بەڕێوەبەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
هاوسەرۆکی مەجلیسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، نایف شەمۆ، گوتی: "بۆ ڕێگرتن لە فەرمان، تاکە ڕێگەمان خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستنە. تا ئێستە هیچ کەسێک خاوەندارێتی لە ئێمە نەکردووە. دەبێت گەلەکەمان خاوەندارێتی لە خۆی بکات و لێپرسینەوەی فەرمانەکان لە دوژمن بکات. ئەم مانگە بۆ هەمووان مانگێکی تاریکە. ئێمە بە یەکێتی و هاوپەیمانی خۆمان ڕێگە لە هەموو پیلان و تێگەیشتنە قێزەونەکان دەگرین".
بەناوی دەستەی بەڕێوەبەری هێز و پارتە سیاسییەکانی شەنگالەوە، حەسەن حاجی، بەناوی مەڵبەندی شەنگالی یەنەکەوە، داود جندی قسەیان کرد، بانگەوازیان کرد بۆ گەڕانەوەی هەموو جڤاکی ئێزدی بۆ شەنگال و گوترا: "چەند ساڵ تێپەڕی، بەڵام هێشتا حکومەتی عێراق خاوەندارێتی لە ئێمە ناکات، مافی جڤاکی ئێزدیمان نادات، تاوەکو بگەینە مافە نەتەوەیی و ڕەواکانمان".
پاشان بەناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان، پاکیزە جەلال، ئاماژەی بەوە کرد لەگەڵ هەموو هێرشەکاندا بەڵام گەلی تەل عەزێر دەگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان و گوتی: "گەڕانەوەی خەڵکی تەل عەزێر بۆ دوژمن پەیامێکی بەهێز و واتادارە. ئەگەر بگەڕێینەوە سەر خاکەکەمان و لەدەوری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال کۆبینەوە، چیتر کەس ناتوانێت سیاسەتی قێزەونی خۆی لەسەرمان پیادە بکات. هەمووان دەزانن، بە خیانەتێکی مەزن دوو جار گەلەکەمان لە کۆمەڵکوژی مەزن دەربازی بووە، ئەو کەسانەی بوونە هۆی هەردوو هێرشەکە هێشتا سزا نەدراون".