رێگەی هەزار و ٣٨٥ گوند لە باکوری کوردستان بەهۆی بەفرەوە داخراون
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە هەرێمی سەرحەدی باکوری کوردستان لانیکەم رێگەی هەزار و ٣٨٥ گوند داخراون.
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە هەرێمی سەرحەدی باکوری کوردستان لانیکەم رێگەی هەزار و ٣٨٥ گوند داخراون.
لە شارەکانی هەرێمی سەرحەدی باکوری کوردستان پلەی گەرما لە ژێر سفرەوەیە. رێگەی زۆر ناوچە، ناوەندی شار، گوند داخراون. بەگوێرەی زانیاریەکان تاوەکو ئێستا ریگەی هەزار و ٣٨٥ گوند داخراون.
لە وان بەهۆی بارودۆخی سەختی کەشوهەواوە لە هەموو شارەکە رێگەی ٢٧٢ گەڕەک و گوند داخراون. هەروەها باسی ئەوە دەکرێت کە رێگەی ناوچەی میکس بەهۆی مەترسی هەرەسی بەفرەوە (رەنوو) داخراوە.
لە جۆلەمێرگ بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر رێگەی ٥٩ گوند و ١٨١ باخ و بێستان داخراون. لە موش بەهۆی بەفری زۆرەوە تاوەکو ئێستا رێگەی ٢٩٨ گوند داخراون. لە هەمانکاتدا لە بەدلیس بەفرێکی زۆر باریوە و رێگەی ٣٠٢ گوند داخراون. لە شاری ئەرزەرۆم رێگەی ٨٣ گوند و لە قەرس رێگەی ١٦ گوند و لە ئاگریش رێگەی ١٧٤ گوند بەهۆی بەفرەوە داخراون.
بەفر بارین کاریگەریەکی زۆری لەسەر شارەکانی ئەردەخان و ئیدر دروست کردووە، بەڵام نازانرێت رێگەی گوندەکان داخراون یان نا.
ف.ق