ره‌وشه‌ن مێردێن: بزوتنه‌وه‌ی ژنان پشتیوانی گه‌لی ئێزدیه
ره‌وشه‌ن مێردین‌ی به ئاماژه‌دان به هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگال وتی، به ناوی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانەوە پشتیوانی لە كۆمه‌ڵگای ئێزدی ده‌کەن و ئاماده‌ن بیانپارێزن.
ره‌وشه‌ن مێردین‌ی به ئاماژه‌دان به هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگال وتی، به ناوی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانەوە پشتیوانی لە كۆمه‌ڵگای ئێزدی ده‌کەن و ئاماده‌ن بیانپارێزن.
ره‌وشه‌ن مێردین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵەکانی ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه / KJK) به‌شداریی له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ستێرك تیڤی دا كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وان زه‌ینه‌ب نێرگزی دایه‌وه.
ره‌وشه‌ن مێردین ئاماژه‌ی به گۆشه‌گیری سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورد كرد و وتی، "سه‌رۆكه‌كه‌مان ماوه‌ی ٢٣ ساڵه به شێوه‌یه‌كی قورس گۆشه‌گیركراوه. ده‌وڵه‌تی تورك به كرده‌وه‌كانی تاوان ئه‌نجام ده‌كات و پێویسته دادگایی بكرێت. په‌یوه‌ست به ره‌وشی سه‌رۆكمان، بێگومان ته‌نیا ده‌وڵه‌تی تورك به‌رپرسیار نییه، هه‌روه‌ك چۆن ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی رۆڵیان له به‌دیلگرتنی سه‌رۆكمان هه‌بوو، به هه‌مان شێوه له گۆشه‌گیركردنیشدا هه‌مان به‌رپرسیارێتیان هه‌یه. بریاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له‌سه‌ر سه‌رۆكمان، ئه‌گه‌رچی دواكه‌وت، دیسان ئه‌رێنیه، به‌ڵام پێویسته به‌دواداچوون و چاودێری بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی خۆیان بكه‌ن".
ره‌وشه‌ن مێردین باسی له‌وه‌شكرد، گۆشه‌گیریی ئێستا كاریگەریی له‌سه‌ر سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگا ده‌كات و روونیشیكرده‌وه، چارەسەریی قه‌یرانی ئابوری، سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌ری له توركیا پارادیگمای عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورده. ره‌وشه‌ن مێردین وتی: "تا ئه‌و كاته‌ی گۆشه‌گیری رانه‌گیرێت و رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد نه‌كرێت، ئه‌و قه‌یرانه كۆتایی پێنایات و قوڵتریش ده‌بێته‌وه".
ره‌وشه‌ن مێردین جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، بزوتنه‌وه‌ی ژنان تێكۆشانیان له پێناو ئازادیی عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورد فراوانتر و گەو‌ره‌تر ده‌كه‌ن.
ره‌وشه‌ن مێردین به بەرفراوانی تیشكی خسته‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر زیندانیان و وتی: "حكومه‌تی ئاكه‌په له‌و كاته‌وه‌ی هاتوه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و تائێستا له دژی زیندانیان كرده‌وه و هەڵسوکەوتی تایبه‌تی گرتوه‌ته‌به‌ر. ئه‌وانه‌ی زیان به كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نن، مافیاکان و دزه‌كان، هه‌ر هه‌موویانی له گرتووخانه‌كان كرده ده‌ره‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی بیروڕای ئازادی خۆیان ده‌رده‌بڕن و به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌م حكومه‌ته‌ن، هه‌ر هه‌موویان دادگایی و زیندان ده‌كەن. ژمارەیەکی زۆر گیراوی سیاسی ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو كردووه و پێویسته ئازاد بكرێن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دژیان وه‌ستاونه‌ته‌وه و بەرەنگاری دەکەن، خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، ئه‌گه‌ر نه‌شچنه ژێر بار مامه‌ڵه‌یه‌كی فاشیستییانه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
ره‌وشه‌ن مێردین روونیشیكرده‌وه، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به ئه‌نقه‌ست هێرشکراوەتە سه‌ر غه‌ریبه گه‌زه‌ر و ده‌وڵه‌تی فاشیست باجی ئه‌وه ده‌دات.
ره‌وشه‌ن مێردین وتی، "ماوه‌ی سێ مانگ بوو ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر غه‌ریبه گه‌زه‌ر چڕكرابوه‌وه، له رێگه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه باسی له‌وه‌كردبوو كه گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی و كرده‌وه‌ی ئابڕوبه‌رانه‌ی به‌رامبه‌ر كراوه. غه‌ریبه گه‌زه‌ر خاوه‌نی به‌رخۆدان و تێكۆشانێكی شكۆمه‌ندانه‌بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ری دانه‌نه‌واند، له‌لایه‌ن فاشیسته‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرا".
ره‌وشن مێردین هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێویسته گه‌ل، به تایبه‌تی ژنان خاوه‌نداری له تێكۆشانی به‌رخۆدانی غه‌ریبه گه‌زه‌ر بكه‌ن و وتی، "گه‌له‌كه‌مان و ژنانی ئازادیخواز پێویسته خاوه‌نداری له تێكۆشانی غه‌ریبه گه‌زه‌ر بكه‌ن. ئێمه هه‌ڵوێستی دایكی غه‌ریبه شكۆمه‌ندانه ده‌بینین. پێویسته هه‌موو دایكێكی كورد به پێی ئەو هه‌ڵوێسته بجوڵێتەوە. ئه‌وانه‌ی له‌م شه‌ڕه‌دا زیاتر له‌هه‌موو كه‌س جه‌رگیان سوتاوه دایكانن. ئه‌گه‌ر دایكان هه‌موویان ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ست و له دژی فاشیزم خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن، فاشیزمی ئاكه‌په له‌ناو ده‌به‌ن".
ره‌وشه‌ن مێردین راشیگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌سه‌ر غه‌ریبه گه‌زه‌ر لێپێچینه‌وه ده‌كات و وتی:" سه‌دان پێشه‌نگی ژنان له ناو چوار دیواره‌كاندان و به دیلگیراون. هیچ تاوانێكیان نییه. ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای ئازادییان كردووه گیراون، یه‌ك له‌وانه غه‌ریبه گه‌زه‌ر بوو، وه‌زیری ناوخۆ به‌رپرسه له كوشتنی غه‌ریبه گه‌زه‌ر و هه‌ر ئه‌و باجی كوشتنی غه‌ریبه گه‌زه‌ریش ده‌دات. وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ژنان تاكۆتایی خاوه‌نداری له تێكۆشانی غه‌ریبه گه‌زه‌ر ده‌كه‌ین. داوا له ژنان ده‌كه‌ین كه له دژی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه خاوه‌نداری له هه‌ڵوێستگرتن و چالاكیه‌كان بكه‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كه‌ژه‌كه سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگالیش به‌م جۆره دووا: "من له سه‌ره‌تادا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مه‌روان به‌ده‌ل خودێدا ده‌كه‌م. مه‌روان به‌ده‌ل كه‌سێك بوو، كه دژی داعش جه‌نگابوو، كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی له پاكتاوكردن پاراستبوو. جارێكی‌تر هێرشكرایه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی گه‌ل. هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگال له‌لایه‌ن فاشیزمی ئاكه‌په و ناپاكی و خیانەتی پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه)وه ئه‌نجامده‌درێن، ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه نه‌بێت، ئاكه‌په ناتوانێت هێرشێكی له‌و جۆره ئه‌نجام بدات، هاوكات په‌ده‌كه و حكومه‌تی عێراقیش ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یان رووبه‌ڕووی پاكتاوکردن و قڕكردن كردبوه‌وه. له‌مڕۆشدا گه‌له‌كه‌مان، كه ده‌یه‌وێت خۆی بپارێزێت، پاكتاویان ده‌كەن. حكومه‌تی عێراقیش و په‌ده‌كه‌ش له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێزدیان تاوانیان ئه‌نجام داوه، ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه نه‌بوایه ئێزدیه‌كان پاكتاو نه‌ده‌كران و ژنانی ئێزدی له بازاڕه‌كان نه‌ده‌فرۆشران.ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه ئه‌وان (په‌ده‌كه) هاوكاریی داعشی کردووە. په‌كه‌كه وه‌ك پاساو نیشان ده‌ده‌ن و په‌لاماری گه‌لی ئێزدی ده‌ده‌ن. ئه‌وان ده‌زانن، كه په‌كه‌كه به فه‌رمی شه‌نگالی جێهێشتووه. ئه‌وانه‌ی هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر خودی ئێزدیه‌كانن. ئێزدیه‌كان ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن".
ره‌وشه‌ن مێردین له كۆتایی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وان وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ژنان ئاماده‌ن بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگای ئێزدی و وتی، گه‌لی ئێزدی هه‌ر بڕیارێك بده‌ن ئه‌وان پشتیان ده‌گرن.
ژ.ت