رەنگین بۆتان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لەبارەی شەهید فازڵ بۆتان ئەندامی دەستەی سەربازی هەپەگە کە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا شەهید بوو و لەبارەی تێکۆشان و گرنگی شەهید فازڵ بۆ خەڵکی بۆتان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
ئایا شەهید فازڵ بۆتان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و ئەندامی دەستەی سەربازی هەپەگەتان دەناسی؟ تایبەتمەندیە دیارەکانی چی بوون؟
سەرەتا بە رێز و خۆشەویستیەکی گەورەیەوە یادی هەڤاڵی هێژامان، مامۆستای شەڕ ژیانمان هەڤاڵ فازڵ بۆتان دەکەمەوە. لە کەسایەتی هەڤاڵ فازڵدا یادی شەهیدانی کوردستان و شۆڕشی مرۆڤایەتی دەکەنەوە. یادی فەرماندە هێژاکانمان و هەڤاڵانمان رۆژین گەودا، چیچەک کچی، بەدران گوندڕەمۆ، رەشێد سەردار، پڵنگ کچی و فەرماندە گەورەکانمان لە بۆتان دەکەنەوە بەشداریان لە تێکۆشاندا کرد و شەهید بوون. بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە بۆ شەهیدان کە خاوەنداریان لە راستی رێبەر ئاپۆ و کوردستانی ئازاد و مرۆڤایەتی کرد. بێگۆمان کاتێک باسی هەڤاڵ فازڵ بۆتان و تایبەتمەندیەکانی دەکرێت، پێویستە تێکۆشانی پەکەکەمان، بۆتان و وڵاتپاریزی باس بکرێت. ساڵی ١٩٩١ لە بۆتان کاتێک کە چوومە پراکتیکی هەرێمی جودی، ناوی هەڤاڵ فازڵم بیست. ساڵی ١٩٨٨ گوندی هەڤاڵ فازڵم بینیبوو. کاتێک لە جوودی خەبات دەکەیت، بەو ناوەوە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی هەرێمەکە دادەنرا. یەکەم گوند کە بوی چووین گوندی هەڤاڵ فازڵ بوو. گوندی گتەی بناری چیای جوودی بوو. لە زۆر گوندی ناوچەکە گەورەترە. گوندێک بوو کە بە وڵاتپارێزی خۆی دەناسرا و زۆر شەڕڤانی بە تێکۆشانی ئازادی بەخشیبوو. کاتێک لەو گوندە تێپەڕین بە هەڤاڵانم ئەمە گوندی کێیە، وتیان گوندی هەڤاڵ فازڵە. زۆر هەڤاڵ لەو گوندەوە بەشداریان کردبوو. ئێستاش زۆر فەرماندەی لەنێو تەڤگەرەکەماندا هەیە. منیش وتم حەزەکەم هەڤاڵانی خەڵکی ئەم گوندە بناسم. تاوەکو ئەو کاتە هەڤاڵ فازڵم نەبینیبوو. هەڤاڵ فازڵ زۆر سەرنجی راکێشام. کاتێک یەکەمجار بینیم، وەک مامۆستایەکی ژیانم بینی. یەکەم فەرماندەی من بوو. زۆر هەڤاڵی ژن لەژێر فەرماندەیی ئەو بوونە شەڕڤان و فەرماندە. بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ فازڵ فێری شەڕ و ژیان بووم. لەژێر فەرماندەیی ئەودا فێری زۆر شت بووم. ئێمە هەموو کاتێک وەک شاگردی هەڤاڵ فازڵ بووین.
بۆ تەڤگەری ئازادی لەماوەی ٣٤ ساڵدا و گەریلا چی واتایەکی هەبوو؟
ماوەیەکی زۆر لە پراکتیکدا پێکەو کارمان کرد. زۆر جار لە ربەڕێوەبەری ئێمە جێی خۆی گرت. فەرماندەی یەکینەیەک بوو، فەرماندەی هەرێمەکە بوو و دواتر جێی خۆی لەنێو دەستەی سەربازی و ئەنجومەنی پارتەکەدا گرت. شەڕڤان و فەرماندەی تەڤگەر بوو، رەنجدەر بوو و هەموو کاتێک ئەرکی خۆی جێبەجێ دکەرد. لە پراکتیکدا سەرکەوتوو بوو. لە تێکۆشانی ٣٤ ساڵیدا لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان جێپەنجەی هەبوو. بە رەنجی خۆی، دروستی، هێزی فەرماندەیی، تاکتیک و رێبازی شەڕی خۆی، بە رێگازی گەریلا و چالاکی لەبەرامبەر دوژمن هێڵی شەڕڤانی و فیداکاری خوڵقاند. لە رۆژهەڵاتی کوردستان تاوەکو قەندیل، لە بادینان تاوەکو بۆتان و لە زۆر شوێن بگەڕێن جێپەنجەی هەڤاڵ فازڵ دەبینن. لەنێو ژیاندا زیندوو بوو. لە تێکۆشاندا بەهێز بوو. دەوروبەری دەجووڵاند.
هەر کەسێک کێشەی هەبوایە لەگەڵی بوو. لەگەڵیدا کەس بێکار نەدەمایەوە. هەموو کەسێک لەگەڵ ئەو بەشداری لە کاروخەبات دەبوو. رۆحی بەبەر دەکرد و زیندووی دەکردەوە. تایبەتمەندی پەکەکە هەمووی لە کەسایەتی ئەودا هەبوو. کەسایەتی پێشەنگی هەڤاڵ فازڵ شایەنی ئەم پێناسەیەیە. دەروێشی کوردستان و پەکەکە بوو. زۆر خاکی بوو، خۆی لە کەس گەورەتر نەدەبینی، نمونەی خاکیبوونی پەکەکە بوو. کاتێک باسی فەرماندەی خاکی دەکرا، یەکسەر هەڤاڵ فازڵ دەهاتە یادی مرۆڤ. بە بەڕێزی خۆی، خۆشەویستی خۆی پیشان دەدا. کاتێک دەتبینی و دەتناسی، دەیویست لەگەڵ هەڤاڵتی بکەیت و لەگەڵ کار بکەیت. هەڤاڵ و فەرماندەی رۆژە سەختەکان بوو. لە کاتە سەختەکاندا مرۆڤ دەیویست لەگەڵ هەڤاڵ فازڵ بێت. لەبەرئەوەی نەیدەهێشت مرۆڤ تەنگەتاو ببێت. مرۆڤ چەندێک باسی بکات، کەمە. هەڤاڵێکی بەم شێوەیە بوو.
لە قۆناغە هەرە هەستیارەکاندا ئەرکی پێشەنگایەتی خستە سەر ئەستوی
لە قۆناغە هەرە هەستیارەکانی تێکۆشانماندا پێشەنگایەتی کرد. لە شەڕی بۆتاندا ئامادە بوو. لە هەرێمی بادینان لە شەڕدا ئامادە بوو. لە شەڕی قەندیلدا بەشدار بوو. باسی کام قۆناغ بکرێت، لەنێویدابوو، لە هەموو جێگەیەک جێپەنجەی بەجێدەهێشت. فەرماندەی پێشەنگی پرۆسەی ١ی حوزەیران بوو. لە هەموو بۆتان کە لە چوارچێوەی هەنگاوی ١ی حوزەیراندا پێشکەوت و چالاژی ئەنجامدران، هەڤاڵ فاڵ پێشەنگ بوو. ئەم هەنگاوە لە هەموو کوردستان وابەستەبوونێکی دروست کرد. هەڤاڵ فازڵ پێشەنگی قۆناغەکەی کرد. بۆ سەرکەوتنی هەنگاوی ١ی حوزەیران زۆر تاکتیکی خوڵقاند. لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر تەڤگەرەکەمان و تەسفیەی ناوخۆیی، هەڤاڵ فازڵ هەڵوێستێکی ئاپۆیی روونی پیشاندا. لەدژی هێڵی تەسفیەکار هیچ کاتێک هەڵوێستی خۆی نەدەگۆڕی. لە جێی خۆیدا رەخنەی دەکرد، هەڵوێستی پارتیبوونی لەپێش بوو. هەڵوێستی هەڤاڵ فازڵ لە بەرامبەر تەسفیەکردنی ناوخۆیی دەتوانێت وەک هەڵوێستێکی پێشەنگ باسی بکرێت. پێداگیری لەسەر حەقیقەت دەکرد. لە هێڵی راست و تێکۆشاندا هەموو کاتێک پێداگیری دەکرد. لە هەڵوێستی شەڕظانیدا کەسایەتیەکی تێکۆشەری دروست کردبوو. بەم رۆحە زۆر هەڤاڵی بەرەو پێشەوە نرد. یەکێکیان منم. هەڤاڵ فازڵ لە تێکۆشانی مندا خاوەن ڕۆڵێکی گەورەیە. هەڤاڵ فازڵ رەنجێکی زۆریدا بۆ ئێمە، زۆر هەڤاڵ شەهید بوون و زۆریان ئێستا دەژین. ئێمە فەرماندەیی لە هەڤاڵ فازڵ فێر بووین. تەڤگەری ژنان سوودی لە فەرماندەیی هەڤاڵ فازڵ وەرگرت. لەهێر فەرماندەیی ئەودا فێر بوون. لەژێر دەستکەوتەکانی هەڤاڵ فازڵدا پێشکەوتن. لە زۆر لاوە قەرزاری هەڤاڵ فازڵین. رەنجێکی زۆری بپ خزمەتی شۆڕشی ئازادی ژندا. بەم بۆنەیەوە سەری رێز و خۆشەویستی لە بەرامبەر هەڤاڵ فازڵ دادەنەوێنم و بەڕێزەوە یادی دەکەمەوە.
«ئۆپەراسیۆنی زاپ»
هەڤاڵ فازڵ جێگەی خۆی لە ناوەندنی فەرماندەیی کردووە لە «ئۆپەراسیۆنی زاپ»، لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٩، پێکەوە لە فەرماندەیی کارمان کرد، پێشبینی کرد دەوڵەتی تورکیا هێرشی داگیرکەرانە ئەنجام دەدات، ئەوکات باسوخواسەکان تەرخان بوون بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی زاپ و بادینان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کە ناوچەی گرنگن بۆ تەڤگەرەکەمان. دوژمن چەندین هێرشی کردە سەر ئەم ناوچانە، چەندین دەسکەوت لەوێ بەدیهات، ئەوان هیچ سەرکەوتنێکیان چنگ نەکەوت، دوژمن ویستی دووبارە هێرش بکاتەوە و پرۆسەی داگیرکاری دەستپێبکاتەوە، ئەوکاتە هەڤاڵ فازڵ پاش چەندین گفتوگۆ ئامادەسازیی و ڕێبەرایەتی کرد.
لە شوباتی ٢٠٠٨، هەڤاڵ فازڵ هەستا بە ئامادەسازییە سەرەکییەکانی بەرخۆدان لە ئۆپەراسیۆنی زاپ کە دەوڵەتی تورکیا بە ئامانجی داگیرکردنی خاکەکەمان دەستیپێکرد، هەڤاڵ فازڵ هەموو هەڤاڵانی خستە دۆخی جووڵەوە وەک ئامادەسازییەک بۆ ئۆپەراسیۆنەکە، شوێنەکەی دەستیشانکرد بۆ پێکهێنانی سەنگەرەکان، بنیاتنانی سەنگەری بەرگری و پێگەی دۆشکە و پێگەی هێرش و تاکتیکە پێویستەکان، لەگەڵ شوێنێک بۆ گەمارۆدانی دوژمن، ئەوکات هەڤاڵ فازڵ گوتی: نرخی ئەم ئۆپەراسیۆنە هەرچەند بێت، با ئامادەسازی بکەین و بەم ڕێگەیە دوژمن ببەزێنین، ئەم ئامادەسازییانەی کرد بۆ لەرزۆککردنی پایەکانی لەشکری فاشیستی تورکی، لەگەڵ دەسپێکی ئۆپەراسیۆن و هێرشی دوژمن، ئیتر دوژمن لە یەکەمین هەنگاوەوە کەوتە بۆسەی گەریلاوە، دوژمن دەیویست لە چیای ڕەشەوە بەرەو چەمچۆ پێشکەوێت، کەچی کەوتە بۆسەی گەریلاوە لە هەموو هەنگاوێکدا، زیانەکانیان لە نۆیەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکە کارەسات بوو، ئەم شکستە قەوارەی سوپای تورکیای لەرزاند، بەجۆرێک دوژمن پەشیمان بووییەوە لە ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە.
هەڤاڵ فازڵ هێرشەکانی دوژمنی پووچەڵکردەوە و شکستی بە ئۆپەراسیۆنەکە هێنا، لەڕێگەی تاکتیک و زیرەکیی سەربازی و داهێنانەکانییەوە، هەڤاڵ فازڵ پایەی سەرەکی ئەم سەرکەوتنە بوو، با نموونەیەک بهێنمەوە، زەوییەکە بە بەفر داپۆشرابوو، زۆرێک لە هەڤاڵان نەیاندەتوانی بەهۆی بەفرەکەوە هەنگاو بنێن، سەرەڕای ئەوە، ئەوکاتەی هەڤاڵ فازڵ ویستی ڕەوانەی پزیشکیان بکات، ئەو هەڤاڵانە قبووڵیان نەکرد و گوتیان دەمانەوێت بمێنینەوە و لەژێر فەرماندەیی هەڤاڵ فازڵ شکست بە دوژمن بهێنین، هەڤاڵ فازڵ ئەم گیانی فیداکارییەی لای هەموو هەڤاڵان چاند.
گەلێک فەرماندەی وەک بەدران گوندک رەمۆ، ڕەشید سەردار، چیچەک کیچی، ڕۆژین گەودا لە هەناوی بەرخۆدانی بۆتانەوە دەرکەوتن، شەهید فازڵ چی دەگەیەنێت بە نیسبەت بۆتانەوە؟
هەرێمی بۆتان هەرێمێکی جوگرافی دێرینە و هەر چوارپارچەی کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە، وەک هەر تێکۆشانێکی پەکەکە، بۆتان لە هەموو قۆناغەکانی سەدەی پێشوو لە هێرشەکانی داگیرکەردا بۆ سەر کوردستان بۆتە گۆڕەپانی وڵاتپارێزی، توانی بەرگری لە خۆی بکات و بەرخۆدان و گیانی فیداکاری بئافرێنێت. بۆتان شوێنێکە لە نێو خۆیدا جوگرافیای کوردستانی دێرین هەڵدەگرێت و دەیپارێزێت، لەوێدا گەلێکی وڵاتپارێز و پەیوەست بە خاکەکەی گەشە دەکات. هەرێمی بۆتان ناوچەیەکی دێرینە و هەموو خەسڵەتە دێرینەکانی شۆڕشی نیۆلیتیک هەڵدەگرێت، لەوێدا گیانی وڵاتپارێزی پارێزراوە، ڕۆڵێکی مەزنی گێڕاوە لە سەرەتای شۆڕشەکەمانەوە، لەوێوە چەندین نەبەز و قارەمان دەرکەوتن، لەوێدا یەکەم فیشەک دژی زیهنیەتی دوژمن لەلایەن فەرماندە عەگیدەوە تەقێنرا.
پاشان هەرێمی بۆتان بە ڕێبەرێتی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ بوو بە گۆڕەپان و لانکەی شۆڕشی کوردستان، بوو بە نیشتیمانی هەڤاڵ عەگید و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر گەنجانی کوردستان و هەرێمی بۆتان بەتایبەت جێهێشت. پاش ئەنجامدانی چالاکیی ١٥ ی ئاب، سەدان هەڤاڵی قارەمان دەرکەوتن، هەڤاڵ فازڵ یەکێک بوو لەو قارەمانانەی بەشداربوون لە تێکۆشانی کوردستان لەسەر هێڵی فەرماندە عەگیدی مەزن، هەڤاڵمان هەر لە تەمەنێکی کەمەوە هاتە نێو تێکۆشان.
ئەو بەشدار بوو لە شەڕی دژی داعش، لەم بارەیەوە چ دەڵێن؟
پاش ساڵی ٢٠١٢، ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەت عێراق و سوریا سەریهەڵدا، ڕێکخراوی داعش گەشەی کرد، داعش لەلایەن چەندی ن هێزی گەورەی سەرمایەداریی نێودەوڵەتییەوە پێکهات و بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین سەپێنرا. دەوڵەت و لەشکرەکان نەیانتوانی بەرگەی ئەم دڵڕەقییە تاریکە بگرن، گەنجان و ژنان چالاکانە لە کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەت دژی ئەم هێزە تاریک و فاشیستە هەستان، پەیوەندیانکرد بە بەرخۆدانەوە و شەڕیان کرد. تەنها گەنجانی کورد هەڵنەهاتن و دژی داعش بەرخۆدانیان کرد، تەڤگەرەکەمان بە بەشداری شەڕڤانان و فەرماندەکانی پەکەکە لەم قۆناغەدا بەگوێرەی پێویستی و سەنگەرەکان ڕۆڵی گێڕا، زۆرێک لە هەڤاڵان ڕوویانکردە شەنگال و ڕۆژئاوا بۆ بەگژاچوونەوەی داعش، هەڤاڵ فازڵ یەکێک بوو لەوانەی لە شەڕی دژی داعش بەشداربوون، هەڤاڵ فازڵ فەرماندەیی ئەم شەڕڤانانەی کرد دژی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەو ماوە کورتەدا تێکۆشانێکی مەزن پێشکەش کرا، تێکۆشانێکی مەزن دژی داعش بەرپاکرا، وردە وردە ناوچەکە لە داعش پاککرایەوە.
بەداخەوە بیستمان هەڤاڵ بەهۆی ڕووداوێک بریندار بووە و پاشان شەهید بووە، ئەمەش بۆ ئێمە زیانێکی گەورەیە. هەڤاڵ فازڵ دەیگوت نایەوێت بەهۆی نەبوونی دیسپلین یان بەهۆی هێرشی فڕۆکەی تورکی یان ڕووداو یان کەموکورتی بژێوی بمرێت. کاتێک بەمەبەستی چارەسەر چووە دەرەوە، توانیم دوو جار پەیوەندی پێوە بکەم، هەرچەند بە سەختی بریندار بوو، بەڵام هەر بیری لای نیشتیمان و شەڕ بوو، هەواڵی هەموو هەڤاڵانی دەپرسی، دەیگوت «نەمتوانی خۆم بپارێزم، بەڵام هەڤاڵان ئێوە خۆتان بپارێزن، لەم شوێنانە ئامادەسازی باش بکەن تا دوژمن نەتوانێت دزە بکاتە ئەوێ». سەرەڕای برین و ئازارەکانی بەڵام ئەم شتانەی پێ دەگوتین، منیش پێم گوت: «زووتر چاک ببەوە هەڤاڵ فازڵ، ئێمە چاودێری ڕێگەکەت دەکەین تا پێکەوە ئەم کارە بکەینەوە»، پاشان پەیوەندی پچڕا، بەڵام ئێمە هەر هەواڵمان دەپرسی، تا ئەوکاتەی هەواڵی شەهیدبوونیمان پرسی و زۆر پێی کاریگەر بووین، هەموو هەڤاڵان کاریگەر بوون.
لەکۆتاییدا مرۆڤ چۆن دەتوانێت درێژە بە هەنگاوەکانی هەڤاڵ فازڵ بدات، چۆن دەست بە تێکۆشانەکەیەوە بگرین؟
ئەو جێدەست و کاریگەری جێهێشت، بەجۆرێک مرۆڤ دەتوانێت بەردەوام هەنگاوەکانی هەڵبگرێت، هەڤاڵ فازڵ و هەموو هەڤاڵانی تر، شایستەی ئەوان درێژە بە تێکۆشانەکەی بدەین تا سەرکەوتن، ئەرکمانە خەونە نیوەناچڵ و نیوەڕێیەکانیان بەدی بهێنین، دوژمنی دڕندە تێکدەشکێنین کە دەخوازێت گەلەکەمان کۆمەڵکوژ بکات، هەموو ژیانمان خەبات دەکەین بۆ ئەم مەبەستە، سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنم بۆ هەڤاڵ فازڵ و یادی سەدان هەڤاڵی تر، وەک هەڤاڵ چیچەک کیچی و ڕۆژین کاودا و ڕەشید سەردار و هەڤاڵ حوسێن و ئازاد سیسار، بەڵێن دەدەین لەجێی چاوەڕوانیاندا بین.
ف.ق