رووداوێکی ھاتوچۆ لە خوراسان گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٢٤کەسی لێکەوتەوە
لە ناوچەی خوراسانی ئەرزرۆم، پاسێکی نەفەر هەڵگر وەرگەڕا. لە ئەنجامدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
لە ناوچەی خوراسانی ئەرزرۆم، پاسێکی نەفەر هەڵگر وەرگەڕا. لە ئەنجامدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
لە گەڕەکی حەیدەرلی ناوچەی خوراسانی سەر بە ئەرزرۆم لە باکووری کوردستان ڕووداوێکی ھاتوچۆ ڕوویدا.
لە ڕووداوەکەدا پاسێکی نەفەر هەڵگر وەرگەڕا. لە ئەنجامدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
یەکێک لەو کەسانە لە شوێنی ڕووداوەکە و دوو کەسی دیکەش دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی ناوچەکە گیانیان لەدەستداوە.
ژ.ن