رژێمی ئێران ٢ ژینگەپارێزی دەستگیر کرد
رژێمی ئێران بێ هیچ هۆکارێک، لە شاری بانە و سنە ٢ ژینگەپارێزی دەستگیر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
رژێمی ئێران بێ هیچ هۆکارێک، لە شاری بانە و سنە ٢ ژینگەپارێزی دەستگیر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز رایگەیاند، رژێمی ئێران ٢٩ ئەیلول لە بانە ژینگەپارێزێکی بە ناوی سەڵاح حسێن پەناهی دەستگیر کردووە و دواتر هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەست بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلیدا گیراوە.
٢٧ی ئەیلول لە سنەش کەسێک بە ناوی سالار ساڵحی دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.
تاوەکو ئێستا لەبارەی هۆکار و شوێنی دەستگیرکراوەکان هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.
ف.ق