رۆژنامەنووسێک بە ساڵێک و ٩ مانگ زیندانی سزادرا

رۆژنامەنووس محەمەد گولەش کە سەرلەنوێ دادگاییکرا، سزای ساڵێک و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

رۆژنامەنووس محەمەد گولەش بەهۆی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هەواڵی بڵاوکردووەتەوە، بە بیانوی 'بانگەشەکردن بۆ رێکخستن' سێ ساڵ و ١٥ رۆژ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا و دوای ئەوەی سزاکەی هەڵوەشێندرایەوە، سەرلەنوێ دادگایی کرایەوە.

دووەمین دانیشتنی دادگاکە لە دووەمین دادگای سزا قورسەکانی خارپێت ئەنجامدرا. گولەش و پارێزەرەکەی رەسول تەمور لە دادگای ئامەدەوە بە سیستمی دەنگ و رەنگ بەشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد.

داواکاری کۆماری داوای کرد رۆژنامەنووس محەمەد گولەش بە بیانوی ' بانگەشەکردن بۆ رێکخستن' سزا بدرێت.

لیژنەی دادگا سزای ساڵێک و ٩ مانگ و ٢٥ رۆژی زیندانی بەسەر گولەشدا سەپاند.

ف.ق