ساریجا: تا تێکشکاندنی گۆشەگیری لە ئیمراڵی گوڕ بە تێکۆشان دەدەین

وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە وتی: "تا ئەو کاتەی بەڕێز ئۆجالان ئازاد دەبێت، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان و گەورە تری دەکەین، گۆشەگیری تاوانێکە لە دژی مرۆڤایەتی".

وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)  ئاینور ساریجا لە نووسینگەی پشتیوانی ناوەندی گشتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد. ساریجا سەرنجی خستە سەر گۆشەگیریەکانی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان .

ئاینور ساریجا باسی لەوەکرد، کە تادێت گۆشەگیری لە ئیمراڵی توندتر دەکرێت و وتی، "توند کردنی گۆشەگیری، کاریگەری لەسەر گەلی کورد، کۆمەڵگا و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دروست دەکات، ئامانج لە توندکردنی گۆشەگیرییەکان ڕێگریکردنە لە بیرۆکە و تێڕوانینی بەڕێز ئۆجەلان بۆ پێگەیاندنی گەلان، تا گۆشەگیری نەشکێت و هەتا بەڕێز ئۆجالان ئازاد نەکرێت ئێمە لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین و گەورەتری دەکەین، گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتییە، توندکردنی گۆشەگیری کاریگەری لەسەر زیندانەکانیش دروست دەکات، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئاگری ژنە زیندانی کراوەکان بە شێوازی بەستنەوە ئەشکەنجە دران  و هەڕەشەی کوشتنیان لێ کراوە، نەک تەنها لە ئاگری ئەشکەنجە و فشار هەیە بەڵکو لە هەموو زیندانەکاندا هەیە، ئەو ژنانەی تێدەکۆشن هەرگیز نابێت هەنگاوێک بۆ دواوە بنێن. ئێمە لە زیندان بین یان لە دەرەوە، تێکۆشانمان گەورەتر دەکەین".

ئاینور ساریجا لە یەکەمین ساڵڕۆژی کوژرانیدا، ژینا ئەمینی بە بیر هێنایەوە و ئاماژەی بەوەش کرد کە لە سەرتاسەری جیهان و بەتایبەتی لە ئێران ژنان بەربەست و لەمپەرەکان بە فەرمی ناناسن و ملکەچیان نابن.

ئاینور ساریجا درێژەی بە قسەکانی دا و وتی کە بە درێژایی مێژوو پەدەکە لەسەر هێڵی خیانەت هەنگاوی ناوە و و وتی "ئێمەی کورد پێکەوە بونمان هەیە، ئێمە بە یەکگرتووییمان، خۆمان دەناسێنین، داواکاریی سەرۆک کۆماری تورک و بارزانی شەڕە. لە رووی ئابووری و سیاسیەوە لاواز بوون، هەربۆیە دەیانەووێت لە ناو گەلدا خۆیان بەشەڕ نیشان بدەین و درێژە بە مانەوەی خۆیان بدەن. هێرش دەکەنە سەر هەموو شوێنێک. وەک دەبەپە هەفتەیەکە چالاکی دەکەین و دەڵێین کە خیانەت قەبوڵ ناکەین. ئێمە لە سلۆپی، گەڤەر، ئیزمیر و مێرسین چالاکی و خۆپیشاندانمان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا هێرش کرایە سەر گەل. هاوشێوەی ئەوەی ١٠٠ ساڵ بەر لەئێستا کردیان ، ئێستاش دەیانەوێت کوردستان دابەش بکەن. لەپێناو یەکێتی کورداندا کاردەکرێت. لەوەها دۆخێکدا کە گەلی کورد زۆر لە دروستکردنی قەوارە نزیکن، لە رێگەی بارزانیەوە دەخوازرێت کوردەکان دابەش بکرێن. تا ئێمە هەبین برەو بە یەکێتی خۆمان دەدەین. لە هەر شوێنێک شەڕ هەبێت لەو شوێنە شەڕ زیاتر کار دەکاتە سەر ژنان. ژنان لە هەموو شوێنێک رۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕن. ئێمە دەستکەوتەکانمان و تێکۆشانمان پەرەپێدەدەین. هەرگیز ناهێڵین کە دەست بۆ دەستکەوتەکانمان درێژ بکەن. رێگە نادەین خیانەت لە کوردان بکەن".

هـ . ب