ساریتاش: خەڵکی سێرت گۆڕانکارییان دەوێت

سەباحەت ئەردۆغان ساریتاش کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە سێرت ڕایگەیاند، پێویستە دەسەڵات بگۆڕدرێت و وتی، "بە دڵنیاییەوە خەڵکی سێرت گۆڕانکارییان دەوێت."

سەباحەت ئەردۆغان ساریتاش کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە سێرت لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. ساریتاش وتی، ئیدی ئێستا لایەنگرانی دەسەڵاتیش گۆڕانکارییان دەوێت و وتیشی، بۆ هەر شوێنێک دەڕۆن بە پەرۆشییەوە پێشوازییان لێدەکرێت.

ساریتاش ڕاشیگەیاند، بڕیارێک و پێداگرییەکی جددی هەیە و وتی، "ئیدی خەڵکی سێرت گۆڕانکارییان دەوێت. بە دڵنیاییەوە گۆڕانکارییان دەیەوێت."

ساریتاش ئەوەشی وت، ژنانی بەرەنگار و خۆراگری سێرت، کوڕان و گەنجانی و تێگەیشتوون و وتیشی، بەڵام وەک زۆرێک لە شوێنەکانی دیکەی کوردستان ڕووبەڕووی سیاسەتی جەنگی تایبەت و چەندین کێشەی وەک بێکاری بوونەتەوە.

ساریتاش ئاماژەی بەوەدا، کە کێشەیەکی دیکە کێشەی "منداڵای کەمئەندامە" و وتی: "لە هەر خێزانێک منداڵێکی کەمئەندام و کەسێکی  بەتەمەن لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێن. بە دڵنیاییەوە ژنان ئەم پرۆسەیە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەن. ئێمە لە پەرلەماندا بۆ چارەسەرکردنی چەندین کێشە و گۆڕانکاری یاسایی کار دەکەین و پێکیان دەهێنین".

'ئیدی دەبێت دەسەڵات بگۆڕدرێت'

ساریتاش ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ناوەندی هەرەوەزی و کارگە دروست دەکەن تاوەکو ژنان بتوانن کاری تیادا بکەن و وتی: "ئیدی دەبێت ئەم دەسەڵاتە بگۆڕدرێت. بۆ داهاتوویەکی ئازاد، بۆ سەدەیەک کە هەموو گەلان پێکەوە بژین، باوەڕ و ڕەنگەکان هەموویان پێکەوەبن، گۆڕانکاری پێویستە."

ژ.ت