سات بە سات زانیاری دەگاتە مێزی قەیران لە ئامەد

سەمەد ئوجامان بە نوێنەرایەتی ئەو مێزی قەیرانە قسەی کرد کە پلاتفۆرمی پشتیوانی و پارێزگاری لە شاری ئامەد سازی کردووە و لەبارەی کارەکانی مێزەکەوە روونکردنەوەی دا.

ئەو بومەلەرزە بەهێزەی سەرلەبەیانی دوێنێ لە بە گوڕی ٧.٨ پلە لە بازرجخیدا و ئەو بومەلەرزەیەشی دواتر بە گوڕی ٧.٧ لە ئەلبیستانیدا کاریگەری کردە سەر ١٠ شار. بەهەزاران کەس ژیانیان لەدەستدا و نزیکەی ١٥ هەزار کەسیس برینداربوون.

یەک لەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوت ئامەدە، کە تیایدا دەیان بینا رووخان و بەدەیان کەسیش گیانیان لەدەستدا و بە سەدانیش برینداربوون، کە لەوانەشی برینداربوون دواتر بەشێکیان گیانیان لەدەستدا.

پلاتفۆرمی پشتیوانی و پاراستنی شاری ئامەد کە لە ٨٢ رێکخراوی مەدەنی پێکدێت مێزی قەیرانی پێکهێناوە. سات بە سات بەدواداچوون بۆ دۆخەکە دەکات. سەمەد ئوجامان لە ئەندامانی پلاتفۆرمەکە باسی کارەکانی خۆیان و چالاکیەکان لە مێزەکەی کرد.

ئۆجامان ئاماژەی بەوەکرد کە لە یەکەم ساتی بومەلەرزەکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخەکە دەکەن، لە مێزەکەدا هەر لە سەرەتاوە خەمڵاندن بۆ زیانەکان دەکەن.

ئوجامان ئەوەی خستەڕوو کە دوای خەمڵاندنی ئاستی زیانەکان پێداویستیەکان لە شوێنەکە دەستنیشان دەکەن وتی، "لەبارەی شێوەی کار و بەکارهێنانی ئامێرەکان ئێمە پێسنیاز دەخەینەڕوو. لە ناوچەکە وەستا و ئەندازیارانی بیناسازی و ژوری ئەندازیارانی جیۆلۆجی و هاوڕێیانی پلانسازی شاری لەگەڵمان چاودێری دۆخەکە دەکەن و لەم بابەتەدا زانیاریمان پێدەدەن. ئێمە لە پێناو پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکان کاردەکەین. دواتریش بۆ بەهێزکردنی کارەکە لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و هەڵسوڕێنەرانی دیکەی کاروبارەکان لە شارە دیدار ئەنجام دەدەین. هەر وەها لەگەڵ مێزی قەیرانەکانی هەدەپەش هاوکاری دەکەین. کاریگەری ئەوان لە گەڕەک و ناوچەکان زۆرە مێزی قەیرانەکانی ئێمە و ئەوەی ئەوان تەواکاری یەکترن".

با دانیشتوان نەچنە ئەو ماڵانەی زیانیان بەرکەوتووە

ئۆجامان باسی لەوەکرد کە هەوڵ دەدەن رێنمایی دانیشتوانی گەڕەکەکان بکەن و تی، "لەگەڵ والیگەریش لەم بوارەدا دانوستانەکانمان بەردەوامە، کاتێک کەموکوڕییەک لەم بابەتەدا هەبن. کاتک کەموکوڕییەک هەبێت هەوڵ دەدەین لە رێگەی دیالۆگەوە لەگەڵ ئەوان چارەسەری بکەین. هەڤاڵانمان لە ئێستادا لە ناوچەکان ئەو خانوو و بینایانە دەستنیشان دەکەن کە زیانیان بەرکەوتووە. بێگومان ئاسان نییە کە دەستبەجێ دەستنیشان بکرێن. دەتوانین تەنیا زانیاری سات بە سات بگوازینەوە. لەبەر ئەوەی هێشتاش بومەلەرزە بەردەوامە و دوابەدوای هەر پاشلەرزەیەکیش رووخانی نوێ دروست دەبێت. لە دۆخی ئێستادا داواکاریمان لە دانیشتوان ئەوەیە کە نەچنە ناو ئەو خانوانەی زیانیان بەرکەوتووە. خۆراک و بەتانی دەبێت لە نزیکترین کاتدا بگاتە ناوچەکە. هەوڵ دەدەین ئەو هاوکاریانەی کە رەوانە دەکرێن بیانگەیەنینە ناوچەکە. لە ئێستادا کارەکانمان بەم جۆرەیە".

هـ . ب