سبەینێ لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بۆ نەجمەدین ساڵاز ڕێکدەخرێت
نوسەر و خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازاد، نەجمەدین ساڵاز، سەرلەبەیانی دوێنێ، لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە ژیانئاواییی کرد، سبەی لە شاری سلێمانی مەراسیمێکی شایستەی بۆ ڕێکدەخرێت.
نوسەر و خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازاد، نەجمەدین ساڵاز، سەرلەبەیانی دوێنێ، لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە ژیانئاواییی کرد، سبەی لە شاری سلێمانی مەراسیمێکی شایستەی بۆ ڕێکدەخرێت.
نوسەر و خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازاد، نەجمەدین ساڵاز، ماوەی ١٠ ساڵ بوو نیشتەجێی باشووری کوردستان بوو، چەند ساڵێکیش پێشکەشکاری بەرنامەی 'رۆژەڤی باشوور' بوو لە کەناڵی مێدیا خەبەر، ماوەی چەند ساڵێک بوو نەخۆشی جگەری هەبوو، لە ماوەکانی رابردووشدا بە هۆی خراپتربوونی باری تەندروستی لە ژێر چاودێری پزیشکیدابوو. دوێنێ بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە، ژیانئاوایی کرد.
بڕیارە سبەی، دووشەممە، کاتژمێر ١٠ لە هۆڵی سینەما سالمی شاری سلێمانی، مەراسیمێک شایستەی بۆ ئەنجام بدرێت، پاشان تەرمەکەی بە شکۆوە بەڕێ دەکرێتەوە بۆ زێدی خۆی لە شاری وانی باکوری کوردستان.