هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

شاهین تۆڵهەڵدان (نادر کەریمی) یەکێک بوو لە پاڵەوانەکانی گەلەکەی

نادر کەریمی لە دژی شەڕی مان و نەمان، کە دوژمن سەدان ساڵە بەسەر گەلی کورددا سەپاندوویەتی بڕیار دەدات بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببێت و بە نازناوی شاهین تۆڵهەڵدان دەیەوێت تۆڵەی گەلی کورد لە زاڵمان و ستەمکاران بکاتەوە.

نادر کەریمی لە دژی شەڕی مان و نەمان، کە دوژمن سەدان ساڵە بەسەر گەلی کورددا سەپاندوویەتی بڕیار دەدات بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببێت و بە نازناوی شاهین تۆڵهەڵدان دەیەوێت تۆڵەی گەلی کورد لە زاڵمان و ستەمکاران بکاتەوە.

نادر کەریمی بە نازناوی شاهین تۆڵهەڵدان لە ساڵی ١٩٧٥ لە شاری قوروە لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. نادریش وەک هەموو منداڵانی کورد لەمنداڵییەوە سەرەڕای زەحمەتی و قورسییەکان لە ژیانیدا گەشە دەکات و وەک منداڵێکی کورد بە ڕەنج و ماندوبوون گەورە دەبێت. لە ساڵی ٢٠٠٥دا ئاشنا بوو بە بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان.

بەتایبەتی کاتێک دەچێتە شارەکان و ناوەندە گەورەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران زیاتر تووشی کێشەی کۆمەڵگەیی دەبێتەوە و ئەوەش وادەکات، کە گەڕان و لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بۆ ژیانێکی ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوە دەست پێ بکات.

 لە کاتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ زیاتر ئاشنا دەبێت بە خەبات و فەلسەفەی ئاپۆیی. زوڵم و کوشتاری داعش لەسەر گەلی کورد وای لێدەکات کە لە ڕیزی خەبات و تێکۆشانی پاراستنی گەل و نەتەوەدا لە دژی زوڵم و ستەمی داعش تێبکۆشێت و ببێتە یەکێک لە قارەمانانی گەلی کورد.

 نادر کەریمی لە بەرامبەر شەڕی مان و نەمان دا، کە دوژمنان سەدان ساڵە بەسەر گەلی کورددا سەپاندویانە بڕیار دەدات بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکات. بە نازناوی شاهین تۆڵهەڵدان دەیەوێت تۆڵەی گەلی کورد لە زاڵمان و ستەمکاران بکاتەوە.

شاهین تۆڵهەڵدان لە تێکۆشانی ٥ ساڵەی گەریلایدا چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت و مۆری خۆی لە مێژووی تێکۆشانی گەلی کورد دەدات.

 گەریلا شاهین تۆڵهەڵدان لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە حەفتانین لە شەڕێکدا لە دژی داگیرکاریی تورک شەهید بوو.

"هاوڕێیەتیی پەکەکە ئەوەندە بەهێزە، کە هەموو ساتێک ئامادەن گیانی خۆیان بۆ یەکتر فیدا بکەن"

گەریلا شاهین تۆڵهەڵدان سەبارەت بە تێکۆشان و هاوڕێیەتیی گەریلاکانی پەکەکە دەڵێت: "بۆ من ڕێگای چیاکان، هەنگاوی یەکەم بۆ گەیشتن بە ئازادی بوو و ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: 'لە چیاکان بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێن'، بۆیە یەکەم هەنگاو بەرەو ئازادی ژیانی چیاکانە. ئەگەر شتێک هەبێت لەسەر ئەم چیایانە، ژیانێک و کارێک هەبێت پێکەوە ئەنجامی دەدەن. ئەوەش لە ژیانی باو و ژیانی ناو سیستم زۆر جیاوازە.

ژیانی گەریلا لەم سەردەمەدا بووەتە شێوازێکی ژیان، کە ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤەکان دەیانەوێت تیایدا بژین. یەکێک لە سەرنج ڕاکێشترین شتەکان، کە لێرە بینیم ئەوە بوو، کە هیچ کەسێک بۆ مووچە و پارە شەڕ ناکات. ئامانجی هەموو هەڤاڵان ئەوەیە لەسەر هەمان ڕێگە بڕۆن، کە ڕێبەر ئاپۆ پیشانی داون.

 سەرنجڕاکێشتریش ئەوەبوو، ژنان، کە لە ناو کۆمەڵگەدا زۆر گرنگیان پێنەدەدرا، بەڵام بینیم ژنان لێرە لە ئاستی پێشەنگایەتیدا کار دەکەن و تێدەکۆشن. ژنانیش دەبنە فەرماندە. کاتێک کارێک دێتە پێشەوە، هەموو هاوڕێیان دەیانەوێت بە شێوەیەک لە شێوەکان بەشداریی تیادا بکەن و ئەنجامی بدەن. ئەو هاوڕێیەتییە، کە لەناو گەریلاکاندا هەیە، زۆر جیاوازە، هەموو ساتێک ئامادەن گیانی خۆیان بۆ یەک فیدا بکەن. هەموو کەس بێ جیاوازی  لە ژیانێکی یەکساندایە".

"ژن و پیاو لێرە لە چوارچێوەی ئەخلاق و ڕەوشتدا دەژین"

گەریلا شاهین تۆڵهەڵدان باسی لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "ڕێبەرایەتی بە پارادیگمایەکی نوێوە ڕایگەیاندووە، نابێت پەکەکە وەک ئەزموونی سۆڤیەت، یان وەک دەوڵەت بچێتە ناو کۆمەڵگە. ڕێبەر ئاپۆ دەوڵەتی بە باشی پێناسە کردووە. بە پێی پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵگا خۆی بەڕێوەدەبات. لە هەموو ڕوویەکەوە خۆی ڕێکدەخات.

 هەروەها لە ڕووی خۆپاراستن و پاراستنی جەوهەرییەوە دەبێت هەموو کۆمەڵگایەک خۆی بپارێزێت. پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ئازادیی ژنانە. لێرەدا ژن و پیاو لەسەر بنەمای ئەخلاقی و رەوشتی کۆمەڵگەیی دەژین. پێکەوە کاری پێشەنگایەتی دەکەن".

 "ئێمە ئامادەین تا دوا دڵۆپی خۆێنمان شەڕ بۆ گەل و وڵاتەکەمان بکەین"

گەریلا شەهین تۆڵهەڵدان لە ساڵی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ بەشداربوو لە چالاکییەکان لە دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر حەفتانین و وتی: "گەریلاکان گورزی قورس لە دوژمن دەدەن. دەوڵەت هیچ کات لە راگەیاندنەکاندا باسی کوژراو و بریندارەکانی ناکات. ئەمەش دەریدەخات، کە کوشتنی سەربازان بۆ ئەوان ئەوەندە گرنگ نییە و تەنها ئامانجیان لەناوبردن و زەوتکردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە. دەیانەوێت هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە هەموو شوێنەکاندا لە ناو ببەن.

 بەو هۆیەوە هەمیشە گەریلاکانی ئازادی راوەستاون و ڕێگە نادەن دوژمنی گەلی کورد لەو هێرشانەدا سەربکەوێت. ئێمەی گەریلاکانی ئازادی ئامادەین تا دوا دڵۆپی خوێنمان بۆ پاراستنی گەل و وڵاتەکەمان شەڕ بکەن".

ژ.ت